تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

وشەی تر

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/04/26

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

سڵاو به رێزان سوپاس بۆ کاک دیاکو و کاک ئه میر که وەلامی زۆر شتمیان داوەتەوە. زۆر سووودم لە وەلامکانیان وەرگرتووە.
ئیستە پرسیاریکی ترم هەیە.
دەمەوێ بزانم چ وشەیەک لە بارە بۆ زاراوەیەکی ترافیک:
ئاویک کە دەکەویتە ژیر تایەی سەیارە و جادەوە و وا له سەیارەکە دەکات که پەیوەندی لە گەڵ رێگاکەدا نامینی و دەبیتە هۆی دەعم و مەترسی و شتی لەو با به تە.‌
پیشەکی زوور سوپاستان لی دەکەم

ترافیک = هاتووچۆ
ئاوی سەرجادە= سەراب
جابزانە کوردیەکەم بە هێزە!

کاک هێمن گیان لەوەی کە کوردییەکەت بەهێزە گومانم نییە و دەزانم زۆر جار بۆ گاڵتە و گەپ شتێ دەنووسی.
لەگەڵتدام بۆ وشەی ترافیکەکە کە وتووتە دەبێتە: هاتوچۆ.
بەڵام بۆ (سەراب) لەگەڵت نیم. سەراب کوردی نییە و کوردییەکەی دەبێتە (تراویلکه). کاتێ لە ڕۆژێکی زۆر گەرم لە دوورەوە سەیری شوێنێکی قیرتاوێ یان بیابانێ بکەی هەست دەکەی ئاو دەبینی، بەڵام کاتێ نزیک دەبیتەوە، هیچ ئاوێ نابینی. بەوە دەڵێن تراویلکه (سەراب).
بەس ئەوەی بەڕێز قوتابی مەبەستیەتی شتێکی تره. کاتێ لەسەر ڕێگا و جادەیەک ئاوێ، یان باراناوێ کۆ دەبێتەوه و ئوتۆمبیلێک بەخێرایی بەسەریدا دەڕوا، خێراییەکە وا دەکات کە توێژێ ئاو بکەوێتە نێوان تایەی ئوتۆمبیلەکە و ڕێگاکە و ئەو کاتە پەیوەندیی تایەکە لەگەڵ ڕێگاکە نامێنێ و کۆنترۆڵی ئوتۆمبیلەکە زۆر ئەستەم یان نەلواو دەبێت. بەوە دەڵێن (aquaplaning). جا واتە خێراییی زۆر و تایەی کۆن و ساف و لووس ئەو مەترسییە زۆرتر دەکاتەوە.
کەوا بێت ئێمە وشەیەکمان دەوێت بەرانبەر بە (aquaplaning). جا کێ بیری بۆ شتێکی لەبار دەچێت با بفەرمێت. بۆ نموونە وەکوو: (خلیسکاو).

سڵاو بەڕێزان،

خلیسکایی، واتە ئەو شوێنەی کە خلیسکە و بەسەرداڕۆیشتنی دەبێتە هۆی هەڵخلیسکان و هۆکەشی دەکرێت تەڕیی یان ڕچانی ئە شوێنە بێت.

لە هەنبانەبۆرینەدا بۆ وشەی "خلیسك" ئەم واتایەش "جێگەی لووس، جێگە شەمتین" نووسراوه. کە "شەمتین" لە کرمانجی سەروودا بە واتەی "هەڵخلیسکان و لەڕێدەرچوون" دێت.
هەرچیش "خلیسکاو"ە واتای "ئەو کەسەی هەڵخلیسکاو"ە دەدات، بە واتایەکی تر دۆخی بەرکاری فرمانی "خلیسکانـ"ـە.
خلیسکێن، خلیسکانێ: خشخشۆك، گەمەیەکە لەسەر سەهۆڵ، بەفر یا شوێنی تەڕ.

خلیسکان، هەڵخلیسکان، تەهسین، هەڵخزان، قەکرین، خشکین: ئەم وشانە هاوواتا یان واتاکانیان زۆر لەیەکەوە نزیکن. تەنیا بۆ زانیاریی زیاتر لێرە نووسیمن. کە دەکرێت لە دۆخی "فرمانـ"ـدا بۆ فرمانی "aquaplane" یان لە ئەمریکا "hydroplane" بەکار بهێنرێت.

خراپ نییە بزانین کە هۆی سەرەکی "تراویلکە"ش هەر گەرما و تاوە.
ئیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــتر هەر بژین!

کاک ئەمیر سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت. له ڕاستیدا من له (خلیسکاو) مەبەستم ئەو کەسە نەبوو که هەڵخلیسکاوە، بەڵکوو مەبەستم (خلیسک + ئاو = خلیسکئاو = خلیسکاو) بوو. دیارە وشەی هاوواتای تر زۆرن وەکوو: (خز + ئاو = خزئاو = خزاو). یان (خلیسکاوی)، (خزاوی).
ئەوانە بۆیە دەنووسم که تۆزێ بیر بۆ لای وشەیەک ڕاکێشم، بۆ ئەوەی ڕەنگە وشەی گونجاوتر له هزرێکەوە سەر هەڵدات که بتوانێت پڕ بە پێستی مەبەستەکەی بەڕێز قوتابی بێت.
له بیرمان نەچێت ئەو فەرهەنگە کوردییانەی کە تا ئێستا بڵاو بوونەتەوە لەبەرگرەوەی زۆر وشەی زانستە نوێکان نین. بەڵام مەرج نییە زمانەکەمان توانای وەبەرهەمهێنانی زاراوەی نوێی نەبێت. دڵنیام ئێمە له فارسی وشەی گونجاوترمان دەست دەکەوێت کە له (لیزی جادە بر اثر بارندگی) باشتر بێت.

سوپاس بۆ ڕوونکرنەکانی بەڕێزیشتان کاک دیاکۆ . بەڵآم من وامزانی بەڕێز قوتابی مەبەستی ئەوەیە کە من بۆی چووم.
کاک دیاکۆ بەڕێززتان ئەڵێن کە سراب کوردی نیە. ئەگەر کوردی نیە ئەبێ فارسی بێت؟؟ من بە کوردی زۆر پەتی تێگەشتوم.
بۆ خلیسکاو من لەگە‌ڵ کاک دیاکۆم ، بەڵام من پێم باشترە بووترێت (ئاوخلیسک) لەبەر 2 هۆ
1- ووشەی خلیسکاو لە زمانی کوردیدا هەیە. ئەوکات ناوێک بۆ دوو مەبەست.!
2- (ئاوخلیسک) مان نیە . واتایشی نیە مەگەر ئێمە واتاداری بکەین بۆ ئەو مەبەستە. وە زمانی کوردی پێ‌ دەوڵەمەند ئەبێ بەزیاد کردنی ووشەیەکی تازە .
ئەگەر تازە بێت!!!!!!!!
تەنها بۆچونە!

تەنها رونکردنەوەیەکم هەیە...خلیسکان و خزان و .......هەموی راستن بەڵام دیاردەی نەمانی توندی تایە بەشەقامەوە پێی دەوترێت چەقە هێز.....کەواتە نەبونی چەقە هێز تەواوە

بمبورن گەر لەگەڵم نەبن؟؟؟

لە پێش هەموو شتێک لە وەڵامی کاک هێمندا بڵێم کە وشەی (سراب) عەرەبییە و لە زمانی فارسیشدا هەر ئەو وشەیە بەکار دەبەن، کە وەک وتمان کوردییەکەی دەبێتە (تراویلکە).

سوپاس بۆ پێشنیار و باسەکانتان لەسەر (aquaplaning)‌. وەڵامەکانی من پێشنیار بوون بۆ ورووژاندنی زاراوەکە. (خلیسکاو)یش پێشنیاری هاوڕێیەکم بوو کە لەوێ نووسیم.

خۆزگە بەڕێز شارا تۆزێ زیاتر مەبەستەکەی ڕوون بکردایەتەوە. من بۆیە لەگەڵت نیم، چونکوو هەست دەکەم (چەقەهێز) زۆر نامۆیە لەم بوارەدا و بە هیچ شێوەیەک بیرت نابات بۆ لای (aquaplaning).

بۆچوونەکەی کاک هێمنم پێ باشە کە مەبەستی ئەوەیه زاراوەیەکی تاکانەتر بێت. پاڵپشتی لە پێشنیارەکەی دەکەم بۆ (ئاوخلیسک)، هەرچەند هەست دەکەم تۆزێ لەسەر زار قورسە و وەکوو پێشنیارێ (ئاوخزان) دەنووسم، بەتایبەت کە (خزان) وەکوو واتا، لە (خلیسک) نزیکترە لە (planing) و، زۆریش قورس نایەتە سەر زار.
بۆ نەیانخەینە ناو ڕستەوە؟

خێرا لێ مەخوڕە با تووشی خلیسکاو نەبی.
خێرا لێ مەخوڕە با تووشی چەقەهێز نەبی.
خێرا لێ مەخوڕە با تووشی ئاوخلیسک نەبی.
خێرا لێ مەخوڕە با تووشی ئاوخزان نەبی.

ئەی ئێوە چی دەڵێن؟

بیستن و بینین کوجا مەرحەبا:

http://www.ogrish.com/archives/2005/may/ogrish-dot-com-turkey_bus_accident.wmv

ببوورن ئەو پێبەستە "لینک"ە کۆپی بکەن لە ئادێسباری سەرەوە بیلکێنن و ئینتەر داگرن!

ببوورە کاک ئەمیر، وەڵا من کرتەم نەکردە سەر ئەو بەستەرە و پێم وایە بە هەڵە لێرە دانراوە. هیچ پێوەندییەک لە نێوان ئەو سایتە و ئەم بابەتە نابینم.
پرسیارێکی تر کاک ئەمیر، ئاخۆ وشەی "پێبەست"ت لە کوێ هێناوە؟ تا ئەو شوێنەی من ئاگادار بم لە زانستپەروەران کە خۆتیش ئەندامێکی لەوێدا تەنها وشەی (بەستەر) دانراوە. ئایا ئەم هەموو وشەیە سەرلێشێواندن نییە؟!

کاك دیاکۆ ئەوە سایت نییە...

ئەگەر سەیری پەیامی دووەم بکەی و بەو شێوەیە بکەی دڵنیام ئەو کات وا ناڵێی.
هەرچەند تۆ تەنانەت کرتەشت لەسەر لینکەکە نەکردووە.

سەبارەت بە "پێبەست"یش، ماڵی زیادە سەر ناشکێنێت... خۆ خراپ نییە لەتەنیشت و بگرە لەبری بەستەر بەکار بهێنرێت. پێبەست، ئەو شتەیە کە دەتبەستێتەوە بە شوێنێکەوە. بەڵام بەستەر زیاتر "بستر"ی فارسانم بیر دێنێتەوە. ئیتر بۆ سەرلێشێواندنە برای ئازیز. هەرچەند ئێرەش جێی ئەو پرسیارەی ئێوە و ئەم وەڵامەی من نییە، چونکە ئەو مەسەلەیە پێویستی بە گفتوگۆ هەیە و پێم وایە ئەگەر بە ئیمێڵ وەڵامت دابامەوە بدەیەوە باشتر دەبوو.