وشە
تکایه پێویستم به چەند وشەیەک هەیە. ئایا بیمه یان تامین به کوردی دەبێته چی؟
ئایا سەیارەیەک که ماتۆڕەکەی ئیش دەکا بەڵام وەستاوه به کوردی دەبێته چی ئەو وشە بە زمانەکانی تر مانای خۆی بۆ دانراوە : idle running
بیمە، تأمین، insurance = مسۆگەری یان هەر "بیمە"
idle یان tick over = کورد هێشتا ماوێتی وشە بۆ ئەمە دابنێ :(
بەڵام بۆ ئەم دۆخە دەتوانی بڵێی " ئوتومبێلەکە بە نەکوژاوەیی ڕاگرە" بۆ نموونە تا دەچمە ئەو دووکانە و دێمەوە :)
کاك دیاکۆ،
سەرەتا idle running هیچ بە واتای بۆشلێخوڕین نایەت، کاکتێک کە تۆ لە بۆش بخوڕی، ئوتومبیلەکەش لە جووڵاندایە، بەڵام ئەو وشە ئینگلیزییە idle وەک فرمان و idle running وەك ناو، تایبەتن بە بزوێنەر (مەکینە، موتور)ی ئوتومبیلەکە نەک کاکی لێخوڕ یان شوفێر.
مەگەر بۆ دۆخێکی ئاوا تەنیا وشە داتاشین، ئەگینا وشەیاکمان نییە کە پڕبەپێستی بێت. ئیتر ڕوونە کە کوردی "ناداهێنەر" بۆ هێشتا ماوێتی.
نازانم کاك دیاکۆ ئەو وشەیەش "پارێزە" یەکەمجارە کە بیبیستم، ئەگینا خۆ "مسۆگەری" دەمێکە بیستوومە لەجێی "بیمە و تأمین" بەکار ببرێت.
ببوورن:
وەک فرمان و idle running وەك ناو، تایبەتن بە بزوێنەر (مەکینە، موتور)ی ئوتومبیلەکە نەك کاکی لێخوڕ یان شوفێر، واتە ئەو کاتە بزوێنەر کار دەکات و ئوتۆمبیلیش لە جێی خۆی ناجووڵێت. هیوادارم ڕوونتر بووبێتەوە!
سڵاو،
کاك دیاکۆ، بەداخەوە وا دیارە ئەم هەیری ئاو زۆر هەڵدەگرێ :)
ناشتوانم هیچ بکەم بۆ سڕینەوەی پەیامەکانی سەرەوە.
خۆ شەڕە "هین" نییە کاک گیابەند!!! کە تۆ یەکسەر چوویتە سەنگەرەوە و لایەنگیری لە یەکێکمان بکەیت.
بو نموونە من "دابینکردنـ"ـم پێ جوان بوو، بەڵام نەك لەم پێوەندییەدا بۆ کاروباری هاوبەشگەی "بیمە" و هتد...، بەڵکوو وەک "تأمین کردن"... ئیتر چی پێویست دەکات لێی لاح بم.
منیش پێم باشە ئەم باسە ئیتر لێرەدا کۆتایی پێ بێت!