تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

DV Kamera

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2005/02/19

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

سڵاو.
هاوڕێیان من کامێرەیەکی کانونم هەیە لەڕەگای USB وه ئەو فیلمە کە تۆمارم کردوه ئەینێرم بۆ کۆمپیوتەرەکەم پاشان لەگەڵ پرۆگرامی Pinnacle studio 9 دەکرێتەوه بە شەوەیەکی ئاسان بەڵام ئەمڕۆ هەموو کۆمپیوتەرەکەم فۆرمات کردەوه ئیستا بەهیچ شەوەیەک کامێرەکە لەگەڵی ناکرێتەوه بەڵکو بەهیچ شەوەیەک ناینێرێت بۆ کۆمپیوتەرەکە پەنجەرەیەکم بۆ دەتە پێش ئەڵێ کێشەت له IEEE1394 بەڕاستی تێناگەم کێشەکە لەچی دایه.
هیوادارم بتوانن یارمەتیم کەن هاوڕێیان.

بەرێز کاک کاروان ئایا پێشتر بەهۆی USB2 ڤیدیۆت پێ ناردووە.
IEEE 1394 سێریال بۆسێکە بۆ ناردنی خێرایی بەرزو باش کردنی پەیوەندی بۆ کۆمپیوتەر.بۆ کۆمەڵێک یەکە.لەوانە ناردنی دەنگو ڤیدیۆ بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی.
بەڵام بەشیوەیەکی سادەتر بۆت ڕوون دەکەمەوە.ئەو پێناسەی سەرەوەم لەبەر ئەوەی ڕەخنەم لێنەگرن بۆ ناردی.
ئەمەیان وایورێکی ترە جیوازە USB2 بۆ ناردنی ڤیدیۆو دەنگ بەشێوەیەکی دیگیتاڵ .بە ئینگلیزی پێی ئەڵێن فایر وایەر وابزانم.
پۆرتەکەی لەسەر کۆمپیوتەرەکەت تۆزێ لە USB بچوکترە،بەڵام زۆر باشترە.
.لە بیر نەچێ لەدوای فۆرمات ئەبێت کامیرەکەت ئینستاڵ بکەیتەوە.
کاتێک فایر وایەرت کڕی گەر هەر کێشەیەکت هەبوو برا ت بەچاوان یارمەتیت ئەدات.
لەگەڵ ڕێزمدا،

سڵاو کاک زاندی.
زۆر سپاس بۆ وڵامەکەت.
برام له کۆمپیوتەرەکەم 2 شوێنی تایبەتی USB 2 هەیە وەکو بەڕێزت باست کرد تۆزێک له USB ئاسایی بچووک تره تەنها بۆ DV kamera بەکار دێت پێشتر بەبێ دابەزاندی هیچ پرۆگرامێک بۆ ڕێک خشتنی Hardware کامێرەکە لەگەڵ دوو پرۆگرام ئەکرایەوه یەکیان Pinnacle studio 9 ئەوی تر windows movie markr بەڵام لادوای فۆرماتکردن وای لێ هات.
ئێستا ڕێنموونی بەڕێزت چیە بۆ من؟
زۆر سپاس.

کاک کاروان کامێراکات ئینساڵ بکەرەوە بەو سیدیەی لەگەڵێتی .

بەهیوای سەرکەوتن

کاک زاندی گیان ئەمە وێنەی USB کەیە
http://www.ctgcom.com/4-6cable.JPG
کامێراکه ناوی Canon MV 700 کاتێك کڕیم هیچ سیدیەکی لەگەڵ نەبوو.

کاک کاروان تۆ وەڵامی پرسیرەکانی من نادەیتەوە.تاکو بزانم هۆیەکەی چیە لە پرۆگرامەکانت دا ناکرێتەوە.
1-ئایە پێش فۆرمات بە USB وە ڤیدیۆو دەنگت تۆمار کردووە؟.
2-ئایە کامیرەکەت ئینستاڵکردەوە لەدوای فۆرمات.
3-چ زمانێک بەکار دێنی لە کۆمپیوتەرەکەت،بۆ ئەوەمە ڕێگەیەکت پێ ئاڵێم گەر
بەهەڵە ئنستاڵت کردبێ دیار دەبێ.
تکام وایە وەڵامی پرسیارەکانم بدەیتەوە،تاکو گەر توانیم یارمەتیت بدەم.

usb جێاوازی زۆره له گه ڵ ieee1394=ilink=Firewire ،usb خۆی ژماره ١و٢ ی هه یه، بۆ کامێرا ی ڤیدیو گرتن یان له usb2 یان Firewire به هۆی خێرایی زۆر که ڵک وه رده گیرێ ،ئه م دۆانه ش گه ر خۆت هارده که یانت به جێا داناوه
﴿کارتی PCI یان ... ﴾ له وانه یه درایوێری ویندوز ده گه ڵێان سازگار نه بێت،
گه ر سیدی ئه م هاردانه ت هه یه ئینستالی که،ده نا بچۆ سه ر ئینته رنێت دایان به زێنه!! گه ر ئه م هاردوێرانه له کاتی کرینی کومپیوتر ده ناوی دا بوه
له وانه یه درایوێره کانی ده گه ڵ CD کانی کومپیوتردا بێت !
هه ر سه ر که وتووبن!!!

کاک زاندی گیان بەڵێ من پێشتر به USB دەنگو ڕەنگم تۆمار کردوە وە بێ کێشە هەردووکی پێکەوە ناردوه بۆ کۆمپیوتەرەکە،
بەڕێزم من زمانی دانمارکی بەکار دێنم له کۆمپیوتەرەکەم.

زۆر سپاس بۆ تۆش کاک سامرند،
بەڕاستی زۆر پرۆگرامم دابەزاند له ئینتەرنێت بۆ ڕێک خستنی هەردوارەکەن هەموو USBیەکان بەبێ کێشە ئیش دەکەن لەگەڵ کاردی د‌ەنگ و مۆنیتۆ‌رەکە بەڵام ئەو دوو جێگای تایبەتە بۆ DV یەکە بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری نانێرێت بۆ داتاکه.

کاک زاندی ئەوەی که بەڕێزت باست کرد جی‌بەجێـم کرد یەکیان نیشانە
زەردەکەی لەسەر ئەمەش ناوەکەیە (USB-Controller Universal Serial Bus
بەڵام من سیدیەکم نیه که تایبەت بەوە بێت بۆ ئەوەی دیشان دایبەزێنمەوە،
کاک زاندی گیان زۆر سپاسی بەڕێزت دەکەم بۆ یارمەتیت ئیتر لەمە زیاتر پێویست بەو سەرێشەیە ناکات.

من ئەو ڕێگایەی کاک کاروانم کردوەو چەندین فلیمم تێکەڵ کردووەو کلیپم درووست کردووە و کامێرای سۆنی و جیڤیسیم ناردووە بۆ بەرنامەی پیناکلە.
من بۆی دەچم هەڵە لەڤیدیۆ کارتی پیناکلە بێت . چوونکە پیناکلە کاتێ ئینستاڵی دەکەیت زیاتر لەدوو سیدی لەگەڵە یەکێ لەوسیدیانە ناردنی ڤیدیۆ بۆ لەکامێراکەوە بۆ بۆ ڤیدیۆ کارتەکەو پاشان بۆ پیناکلەیە . باشتیری ڕێگا ئەوەیە کە پیناکلە بەتەوای بسڕدرێتەوەلەهەموو بەشەکان و واتە لەڕیگیستریش و پاشان ئینساڵ بکریتەوە و بەهەموو بەشەکانیەوە واتە ئەو سیدیانەی لەگەڵ ڤیدیۆ کارتی پیناکڵەدایە ..

سەرکەوتووبن