تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

بەرنامەی مالپەر

fadea

Fadea

بڵاوکراوەتەوە

2005/01/17

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔18۔ )

سلاو له هەموو لایەک
بەڕێزان ئەگەر بمەوێت ماڵپەڕێک سەیڤ بکەم چ پڕۆگرامێک بەکار بهێنم ئ لەکوێ دەستم د‌ەکەوێت؟؟
لەگەڵ ڕێزو خۆشەویستیم

ئەتوانی FlashGet بەکاربهێنیت.
http://www.amazesoft.com

یان GetRight
http://www.getright.com/

سلاو
بەڕیز هێمن
زۆر سوپاس بۆ زانیاریەکانت
بەڵام ئەوەی باسی دەکەیت مەبەستم ئای پی
ئەگەر بۆت بکرێت لە ج ماڵپەرێک زانیاریم دەست دەکەویت؟؟؟ بەڵام تکا دەکەم بە زمانی کوردی بیت یا عربی
سوپاس

دوای سلاوو ڕێز
وابزانم WebCopier پرۆگرامێکی باشه ئەتوانی لێره دای بەزێنی
http://www.maximumsoft.com/downloads/

ماڵپەڕێک سەیڤ بکەیت واتە خەزنی بکەیت؟ مەبەستە ماڵپەڕی حازر هەبێت و تۆ تەنها پڕی بکەیتەوە؟ گەر ئەوەت مەبەستە لە فرۆنت پەیجدا هەیە و هاوکات لە یاهوو فری سێرڤەردا هەیە ،ناوێک لە یاهوو و فری سێرجەر دروست بکە و دەتوانیت سود لەوێ ببینیت

بەڕێز ڕزگار
من مەبەستم ئەوه نیه بەڵام
دەمەوێت ماڵپەڕێک سەیڤ بکەمه سەر کۆمپیوتەرەکەم و هەر کاتێک بمەوێت سەیری بکەم بەبێ ئەوەی لەسەر خەتی ئینتەرنێت بم
لەگەڵ رێزم

باشە بەڕێز فادیە ئێوە لە عێراق بە چی ئەڵێن سەیڤ؟؟؟
با ئێمەش بتوانین یارمەتیت بدەین

بەڕێز هێمن
دوو پرسیارم هەیە
یەکەم
چۆنت زانی من لە عیراقم؟؟؟
دووەم
سەیڤ واتەخەزن کردن
لەگەڵ ڕیزم

سلاو بەڕێزم

تۆ هەر لاپەرەیک سەیری ئەکەی ، خۆی دواتر دەتوانی چاوی لێ بکەیتەوه ، بێ ئەوەی بەئینترنێت وەسڵ بی، بەڵام بۆ موتمەئین بوون دەتوانی بچیته ئارشیو، به سویدی سپارا سۆم، به ئنگلیسی ساو ئاس ، یان وەک خۆت دەڵێی خەەزنی بکەی له ماپەک کەخۆت دەهەوێ.

برات ساڵه

ببورە لەوانەیە من باش لەمەبەستت تێنەگەشتبم ، ماڵپەڕ سەیڤ کردن ئەگەر مەبەستت ئەوەیە وەک ئەوەی کاک ساڵە باسی کردوە ئەوا من داوای لێبوردن ئەکەم وە ئەوە سەیڤ کردنە ڕاستە، بەلام تۆ باسی پرۆگرام ئەکەیت ئەڵی کام پرۆگرام بەکار بێنم ، بۆیە وام زانی ئەتەوێ ماڵپەر دروست بکەیت.

بۆ پرسیاری یەکەمیش......ئەوە (سر المهنە) یە.

بەرێزان سڵاو
سپاس و پێزانینی هەمي خزمەتەکانتان نە گەلی کورد .
پرسیارم ئەوەیە من بە ئیدیتوری کوردی هەرچی هەوڵدەدەم نوسراوە( وتار و بابەت) لە فونتەکانی دیکەوە بێنمەسەر یونی کورد( کۆد) ، سەر ناگرێ . واتا بزوێنەکان دەرنایەن و بە جێگەیان پیتی دیکەی وەک ص و گ و دەردەکەوێ . ئاتا رەنوێنیان چییە.
ئایا هەر یەک جۆر ئیدیتوری کوردی هەیە؟ ئەگەر نا ،پێم بناسێنن.
ێشەکی سپاسی هاوکاری و زەحمەت‌تان دەکەم .

بەڕێز fadea ،
بۆ پرسیارەکەت (چونکه ١ پرسیارە نەک٢) لەبەر ئەوەی کاک هێمن خۆی لە سویدە و منیش لە فینلەندا :)

پێم وایە مەبەستی بوخچەی هەڵگرتنە کە دەبێتە فافۆریت ،گەر ئەوە بێت وەک وێنەکە بکە.
سەرەتا لە سەرەوە کلیکی ئەستێرە زەردەکە بکە ،لاکێشەیەک دێتە لایەکی لاپەڕەکە و لەە شوێنەی لە وێنەکەدا نوسراوە toevoegen کلیک بکە و ئەو لاکێشەیە دێت و سەحێک بدە لە چوارگۆشەکەی ناوەوە بۆ ئەوەی off line بتوانیت بیبینیت.
[img]http://www.iuploads.com/uploads/3825ff991c.jpg[/img]

کاک ڕزگار وابزانم مەبەستی ئەوەیه که:
له کورد ئای‌تی لینکێک هەبوو بەڕاستی نازانم لەکام بەش دا بوو، بەهۆی ئەو لینکەوه پڕۆگرامێکت دادەبەزاند، ئیتر بە هۆی ئەم پڕۆگرامەوه دەتوانرا ماڵپەڕێک بە تەواوی دابەزێنیته ناو کۆمپیتەرەکەتەوه، ئەو کاته کۆمپیتەرەکه بێ ئەوەی پێویست بێ به نێتەوه بەسترابێ، ئەوا دەتوانی بابەتەکانی ببینی.
پێموابی مەبەستی ئەوەیه.

جا برام ئەوە پرۆگرامی بۆچیە
file---> save as دوایی خۆت ئەتوانی هەڵبژێری
web page complete
web archive
web page HTML .................هتد

سلاو
زۆر سوپاس بۆ هەموو لایەک
کاک مەریوان لەمەبەستی من زۆر باش تێگەیشت
بەڵێ پێوەستم به پرۆگرامێک هەیەکه ‌ماڵپەر هەموو خەزن بکەم
زۆر سوپاس

وه بۆ وەڵامی کاکه ‌هێمنی بەڕێزیش زۆر سوپاست دەکەم و نەم زانی لەم سەکۆیە سر المهنه هەیه!!!!!!!!!!

http://www.whatismyip.com/

چاوی من نیگەران نەبی تەنها بۆ پێکەنین بوو.
ئەگینا (سر المهنە) ی چی زۆر ئاسانە کەبزانی IP کەسێک لە کوێ ریجیسیر کراوه.
لەگەڵ ڕێزم.

کاتی خۆی من پرۆگرامیکم بەکار دێنا و زۆر بەکەڵکیش بوو. نووسراوەیەکیشم لەسەری کرد بە کوردی کە لەم ناونیشانەدا دەست دەکەوێ.
هیوادارم بەکەڵکت بێ. دیارە ئەوکات (ساڵی 2002) پرۆگرامەکە بە کڕین بوو!
بەو پرۆگرامە دەتوانی هەر ماڵپەڕێکت پێ خۆشە دایەزێنە نێو کومپیۆتەرەکەت و هەرکاتێک پێت خۆشە بە بێ ئەوەی بڕۆیتە سەرهێل، چاوی لێ بکەی و بابەتەکانی بخوێنیتەوە. ئەمە زۆر یارمەتی ئەو کەسانە دەدا کە لە ڕێگای هێڵی تەلەفوونەوە خۆیان بە ئینترنیتەوە گرێ دەدەن.
http://www.kurdistansite.com/vootar/pdf/Superbot%20offline.pdf