تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

komando

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2004/11/20

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

ماندوو نەبن. تکایە ئەگەر کەسێک دەزانێ چۆن لە ستارت دیسکەوه، مێشکی کومپیۆتەر دەسڕێتەوە بۆم بنووسێ. دیارە هەر کۆماندۆیەک دەنووسم هەر دەنووسێ keybord error کۆمپیۆتەرەکەش خراپ بووە و ناچێتە نێو بیوسەکەوه و تەنیا لە دیسکەوه ستارت دەدا. ئەگەر زەحمەت نیە کۆماندۆیەکمان بۆ بنووسن که بتوانم لە دیسکەکەوە مێشکی کۆمپیۆتەرەکە بسڕمەوە. پێشەکی زۆر سوپاستان دەکەم.‌

:c: format c

هێمن گیان زۆر سوپاس بەڵام دوای كۆماندۆكە دەنووسێ : Invalid dribe sepecification دیار هارددیسکەکەش نادۆزێتەوە. بەڵام ئەگەر دەکرێ بۆم نووسە چۆن دەڕۆنە بێو نیوسەکەوە بۆ ئەوەی لە سەر دیسک بگۆڕم بە سی دی؟ بۆ ئەوەی لە سەر سی دی ستارتی بدەم. بۆ ئاگاداریت هارددیسکەی نوێیە و هێشتا هیچی تێدا نیە. بە‌ سپوپاسی دووبارە.

نازانم تۆ بۆشایی نێوان c و فۆرمات ئەنوووسی چونکە ئەوە گرنگە
ئەگەر نا بنووسە d: setup
بزانە ئەڵێ چی

بەڵی لەپێشدا ئەبێ ئاوا بک‌‌یت
1- :c
2- format c
3- :d
4-install یا setup

بەڵێ دینووسم، بەڵام ئەم هەر لەَ:A دا گیری گردووە و نایگۆڕێ بە درایڤەکانی دیکە. هەموو دوکمەکانی تەختەکلیلەکەشم تاقی کردووەتەوە، هیچ جیاوازیەکی نیە واته پیرۆتە فەرق بە ‌ f2, Delete ... ناکا!!!

هیمن گیان خراپی ئەوەیە که بە هیچ جۆرێک :C یان :d پیشان نادا، دەنا ئەگەر یەکێک لەوانەی پیشان بدابایە ئەوا کارێکی پێدەکرا. زۆر سوپاس

برا هاردیسکی تۆ نوێیە لەبەر ئەوە، پێش ئەوەی فۆرمات بکەیت، پێویستە ئەم فرمانە بنوسیت:
fdisk
پاشان لەوێ هاردیسکەکە دامەزرێنە، ئینجا ئەبێت فۆرمات بکەیت.
http://www.newlogic.co.uk/kbase/fdisk/page1.htm
http://www.perfectdrivers.com/howto/fdisk-format.html