تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

زمانی کوردی و کۆمپیتەر و فەرهەنگ

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2004/10/10

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔15۔ )

بەڕێزان ..سڵاو
من بیرۆکەیەکم هەیە ڕەنگە تاڕادەیەک سەیر بێتە بەر چاوان ئەویش ئەمەیە:
زمانی کوردی لە کۆمەڵیک پیت پێکهاتووە . پێکەوە لکانی ئەم پیتانە ووشە دروست دەکات وەک م و ن دەبێتە من وە بەم جۆرە . گەر بە هەڵەدا نەچوبێتم 28 پیتمان هەیە ، بەهەرحاڵ دەکرێ لە ڕێ‌ی پرۆگرامێکەوە هەموو ئحتمالاتی ئەم پیتانە لە بەیەک لکانیانەوە بزانین . بۆ نموونە ن لەگەڵ 27 پیتەکەی تر و لەگەڵ تێکەڵ بوونی بە پیتەکانی ترەوە . گەر پرۆکرامێکی وا هەبێت هەموو زمانی کوردی لەبەردەسماندا دەبێت .. نازانم وایە یان نا...

سڵاو،
ئەو کاتە هەموو پیتە کوردییەکانت لە بەردەست دەبێت، نەک هەموو زمانی
کوردی!

ئێ ئەی دوایی؟

نەء ... ئەو کات هەموو ئحتمالاتی پیتە کوردیەکانت لەبەردەستا دەبێت کە چەند وشە دروست دەکات بۆ نموونە:
ا ب // دووئحتماله اب که مانایی نی‌یە لەگەڵ با کە بەواتای هەوایەکی تیژرەو دێت.... گەر ا ب جیمیشی بخەیتە سەر ئەوا دەبێتە 9 ئحتمال و بەم جۆرە ..
بەڕەچاوکردنی ئەوەی هیچ وشەیەکی کوردی نی‌یە لە 10 پیت (گەر هەشبێت) زیاتر بێت ..

وێڕای سڵاو. هەرچەند ڕەنگە بەرێوەبەرانی سەکۆکە پێیان باشتر بێ ئەم پرسیار و ڕاگۆڕینەوە لە بەشی (زمانی کوردی)دا بێت.
ئایا لەو بیرۆکەیە تەنها مەبەستت ئەوەیە کە ئەو ئەگەر (= احتمال)ە جۆربەجۆرانەت بۆ دەر کەوێ کە پیتەکانی ئەلفوبێ دەتوانن پێکەوە هەیانبێ یان دەتەوێ ژمارەی وشە کوردییەکانت بۆ دەرکەوێ؟
ئەگەر مەبەستت خاڵی دووەم بێت ئەوا هزرەکەت، بیرێکی قووڵە، بەڵام پێم وا نەبێ بەو شێوەیە بتوانی ژمارەی وشه کوردییەکان کە واتادارن بۆت دەرکەوێ. وەک خۆت ئاماژەت پێ کردووە ئەی ئەو وشانەی کە بێواتان چییان لێ دەکەی؟ خۆ ئەوانەش دەکەونە ناو لیستەکەوە. ئایا ئەوانە بە وشەی کوردی دەژمێردرێن؟! یان کەسێک دێ و بژاریان دەکا؟!! بەسانایی دەتوانین ژمارەیان بە ڕادەبەدەر بخەمڵێنین.
ئایا ئەو پرۆگرامه،‌ وشە لێکدراوەکانیش دەخاتە ناو لیستەکەیەوە؟ چۆن و بەگوێرەی چ یاسا و ڕێسایەک لێکیان دەدا و دەیانخاتە سەر یەک؟

تەنها بۆ ئاگاداری:
1. ژمارەی پیت و نیگارەکانی ناو ئەلفوبێی کوردی (بە سۆرانی) 34 دانەن.
2. وشەی زۆرمان هەیە کە پێکهاتووی زیاتر لە 10 پیتن وەک: شەمشەمەکوێرە، ئاگرکوژێنەوە.

کومبینەشنەکانی ٢٨ پیت دەکاتە چەند؟ پێموایە دەبێت Blue Gene ــی IBM ــی بۆ قەرز بکەین!

کاک ئەردەوان دەستخۆش

باشە حیکمەتی ئەوە چی ئەبێت؟ منیش حەز ئەکەم تێ بگەم!
"ک گ پ ق" بۆچی باشە؟

سوپاس بۆ هاوبەشیتان ... بەکورتی ئەوسایە تۆ فەرهەنکێکی کوردیت لە بەردەستدا . بە وشە واتادار و ئەو وشانە کە مانای نی‌یە... ئەوسا زۆر بە سانایی تۆ دەتوانی وشە مانادارەکان بە شێوەیەکی ڕاست ڕاڤە بکەیت و
هەموو شێوەزارەکانیشت کۆکردبێتەوە و ئەو وشانەی تائستا بەرامبەریان نی‌یە لە کوردیدا دەتوانی لەو ‌ وشانە ( کە کوردیی ڕەسەنن ) مانایان بۆ بدۆزیتەوە .
ئەو وشانەی ماناشیان نی‌یە دەکرێ مانایەک لە خۆبگرن و پێیان ڕابێین . بۆ نموونە لە زمانی ئەڵمانیدا هۆخ تسایت واتەی زەفافی عەرەبی‌یە وشەکە کەر لێکی بدەیتەوە هۆخ واتە بەرز تسایت واتە کات بەمانای کاتی بەرزە . ئێمەش دەکرێ لەو لێکدراوانەی کە ئێستا مانایەکی نی‌یە . مانایەکی پێببەخشرێ. خۆ زارەوە دروست کردن زۆرجار بەم جۆرە ‌ دێت بۆ نموونە دان و سان
دان ...ددانی مرۆڤە . پێدانە
سان.. نەمر .کورتکراوەی سەندن
کەچی ئستا بۆ مفاوزات بەکاردەبرێ
گەرپرۆگرامێک هەزاران ئحتمالاتی لەم جۆرەی پیتەکان کۆکاتەوە . دەکرێ
کۆمەڵیک وشە و زاراوەی تازەمان دەستکەوێت ، کە ئستا هەست و زانینی زمانەوانیمان لە توانا دۆزینەوەی و داتشینیدا نی‌یە . زیاد لەوەی ئێمە هەموو زاراوەکانیش کۆدەکەینەوە و دەکرێ بڕگەیەکی کرمانجی لەگەڵ هەورامی یان لوڕی یان سۆرانی ..وشە یان زاراوەیەکی نۆێت بخاتە دەست . بەتایبەت کە ئێستا داخرانێکی گەورە لە بەکارخستنی دیالێکتەکانی دیکەدا هەیە.

کاک نەوزاد، ئەم بیرۆکەیە وەک بەو شێوەیە قووڵە کە تۆ دەتەوێت زمانێکی کوردی داتاشراو دروست بکەیت... کە ئەمە بێسوودە، چونکە ئەو وشانەی ئێستا بەکاریان دەهێنین لە کوردیدا زادەی سەردەمێکی دوورودرێژی ئاخافتن و ڕێکەوتنی مرۆڤی کوردە لە نێو خۆیاندا.

بەڵێ برایان، پێویستە ئەوەش بزانین خۆ مرۆڤی کورد وەک کاخەزێکی سپی یان مێشکێکی چۆڵ نییە کە چۆنمان بوێ و چیمان بوێ دراوە (زانیاری) تێدا بنووسین یان پاشەکەوت بکەین.

بۆیە داواکارم کە ئەو بیرۆکەیە، ئەگەر بتوانرێت بە ئاراستەیەکی ڕاستتردا ببرێت... بۆ نموونە هەوڵدان بۆ ئەوەی کورد بنکە و ناوەندێکی متمانەپێکراو پێک بهێنێت کە هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوەی کوردستان و لە تەواوی جیهاندا کە پسپۆڕان و تایبەتمەندان لە بواری زمانەوانیدا چالاکی تێدا بنوێنن. ئەگەر وشەیەکیان دانا با هەموو بە دڵفراوانییەوە بەکاری بهێنێ... نەک لە هەمبانەدا ژەنگ هەڵبێنێ یان بۆن بکات... پێش ڕاپەڕینی 1991 لە عێراقدا "کۆڕی زانیاری کورد هەبوو لە بەغدا و پاشان وا بزانم "کۆڕی زانیاری کوردستان" لە هەولێر دامەزرا کە تا ڕادەیەک وەڵامدەری پێویستییەکانی زمانی کوردی بوون. بەڵام ئەمەش لە بوارە جیاجیاکانی زمانەوانیدا کەموکوڕی هەبوو و نەیان توانی وەڵامدەری گەشەی زمان و بەتایبەت لە بواری گەشەی زانستیدا بن و ببن. چونکە ئەم ناوەندانە هەرێمی و ناوچەیی بوون و شارەزا و لێهاتووی تەواو و "کافی" یان نەبوو. دەوڵەتێک پاڵپشتی ئاوا ناوەندێک بکات بەسوودە، بەڵام تەواوکار نابێت.

بۆیە بەڕاستی ئەگەر دڵمان بۆ زمانە شیرینەکەمان دەسووتێ، با ناوەندێک دروست بکات کە پێوەندیدار بێت و کاریگەری هەبێت لەسەر کورد لە تەواوی جیهاندا. پێویستە ئاوا شاکارێک کەسانێک پێی هەستن کە هەم دڵسۆزن و هەم لە خۆڕا دەبینن کە ئاوا کارێک ئەنجام بدەن. دەبێت بزانن کە بۆ ئەم کارە پێویست بە پسپۆڕ، شارەزا، دارایی و بەڕێوەبردنی چالاک دەکات.

ئەگینا با دەست بە کڵاوی خۆمان بگرین و بەوەی کە هەیە ڕازی و قایل بین. " لە هەرکوێ دەریا نەبوو، بە دڵۆپە قایل بە!". وشە خۆ "هۆرە" و پوازی دار نییە، چۆنت ویست دایتاشیت، ئەویش بە ئامێرێکی بێگیانی وەک "کۆمپیوتەر".

بەشکوو لێهاتووان و دەسەڵاتداران و دەوڵەماندانی کورد هەست بە بەرپرسیارێتییەکی ئاوا "گرنگ" بکەن و قۆڵی لێ هەڵماڵن! بەو هیوایەی تا لە ژیاندام شتێکم لەم بوارەدا بدیبا!

سەرکەوتوو بن!

‌‌ کاک/خاتوو نۆنا، سڵاو لە تۆش!
هەرچەند ئەم پرسیارەت‌ پێوەندی بەم بابەتەی سەرەوە نییە بەڵام ئەم بەستەرە بێسوود نییە بۆ چێکردنی ماڵپەڕ:

http://www.zkurd.org/diyako/m
هەر بژیت!

سوپاس کاک ئه میر گیان به راستی سودم لە وه رگرت، هحوادارم وێنه ت زۆر بەت

نۆنا گیان،
من ئاوا لە مەبەستی تۆ دەگەم:

بۆ نووسین و هەڵگرتنی کۆدەکان لە MS Word باشتر وایە کە لە نۆتپەد (NotePad)دا بنووسی و پاشان درێژکراوە (extension)ی html. یان htm. دەخەیتە‌ دوای ناوی پەڕگە (file)ەکە‌ و ئینجا‌ پاشەکەوت (save)ی دەکەیت.
ئیتر پەڕگەکە دابخە و بڕۆ لە کوێ پاشەکەوتت کردووە لە کۆمپیوتەرەکەتدا دووبارە بیکەوه. سەیر دەکەی کە بە شێوەی ماڵپەڕ دەردەکەوێت.

هەڵبەت ئەمە بۆ بەکارهێنانی ناوچەیی (local)ە. واتە تۆ تەنیا لە کۆمپیۆتەرەکەی خۆتدا دەتوانی بیبینیت. بەڵام بۆ دانانی لەسەر ئینتەرنێت بۆ ئەوەی هەرکەس کە دەستی بە ئینتەرنێت‌ڕا بگات بتوانێت بیبینێت، زۆر شوێن هەیە لە ئینتەرنێت کە دەتوانن بەخۆڕایی لەوێی دابنێن وەک:
www.geocities.com کە بەزۆری بانگەشە و ڕیکڵامی خۆیان دەخەنە سەری. بەڵام ئەگەر حەز بكەی دەتوانی بەئابوونه (پارە)‌یەکی کەمی ساڵانە شوێنێكی تایبەت بە خۆت وەرگری و لەوێی دانێیت.

بۆ چۆنێتی دانانی ماڵپەڕەکەشتان لەسەر ئینتەرنێت هەر لەم بەستەرەی خوارەوەدا بەباشی ڕوونکراوەتەوە:
http://www.zkurd.org/diyako/m/internet.htm
سەرکەوتوو بیت!

ببووره،
بۆ کردنەوەی نۆتپەد ئاوا بکە:
Start>Run ئینجا لە بۆکسەکەدا بنووسە notepad

کاک نەوزاد ئەم کاتەت باش
ئەگەر جەنابتان پرۆگرام دانان ئەزانن من ئەتوانم هاوکاریت بکەم.
بیرۆکەکه لەسەر تۆبوو، باقیەکەی من ئەزانم چۆن ئەبێت.

fa

به ر یزان سۆپاس بۆ هه مۆ تان
پر ۆگر امه که نازانم دایبه زینم له کۆ مپیته رکه به زما نی کۆ رد ی
زۆر سۆ پاستان بۆ یا رمه تیتا ن

به ڕێزان، سۆپاس تایبەتی بۆ کاک ئەمیر؛
به بڕوای من پرسی زمانی کوردی له ئەم ئەستەدا، پرسی ڕێنوسێکی یکگر بۆ زمانی کوردی به گشتی یه، تا کۆ "جنێریک دیکشنێری". ماڵپەڕی زانین‌سرای زمانی کوردی هەندی خباتی کردووه که دەتوانن له (www.KurdishAcademy.org) چاوی لێ بکەن.
ئەم چاڵاکی یه بنەی (www.peyvname.com ) پەیڤ‌نامه ساز کردووه که لە ڕێگایه، بۆ یارمەتی و ئەندام بوون هەوڵ بدن.

بنیامین