یونیکۆد و دوو پیت
سڵاو
ئەم پرسیارەم هاتۆتە پێش:
ئایا بۆ بزوێنی کوردی لەسەر ئەم تەختەکلیلانەی لەسەر بنەمای یونیکۆد درووست
کراون نووسەی 0647 یان 06D5 دانراوە؟
دەزانم زۆرمان باس لەوە کردووە، بەڵام دیسان هاتۆتەوە پێش و دەمەوێت دڵنیا بمەوە.
بە پێی ئەم وتارە بێت http://www.zkurd.org/modules.php?name=News&file=article&sid=304 دەبێت 06D5 بێت، گەر دوای ئەم نوێکردنەوانەی دوایی جێگۆڕکێی نەکردبێت.
وا ماوە؟
سوپاس
سڵاو هاوڕێیان،
roadmap ی kurditgroup بۆ ئەم کێشەیە: پیتی ك و shift هـ دەبێت لە داهاتوو کۆنڤێرت بکرێن، باوەڕناکەم هیچ کێشەیەک بێت، ئەم وەرگێڕانەش تەنها بۆ داتابێیس گرنگە ئەگینا بۆ نووسین و خوێندنەوە کێشە نابێت.
منیش لەسەر ئەو ڕایەم: 06D5 بەکاربهێنرێت، هەرچەندە بۆ ئێستا گۆڕینەوەی تێکست لە لینوکس بۆ ویندۆز سەبارەت بە بزوێنەکە هەر دەبێت.
دەستخۆش
سڵاوی دووبارە بەڕێزان.
کاک عەلی هەر وەک کاک بەردە وتوویەتی ئەم کارە لە ویندوز تەنها لە بەر کێشەی فوتنەکانی مایکروسوفت کرا هەرچەند ئەم کێشەیە لە یونی سکرایب ڕاست کراوەتەوە بەڵام مایکروسوفت لە فونتەکانی ئەم هەڵەیە وەک خوی هیشتووتەوە. دیارە کێشەکە لە فۆنتەکانی خۆمان هەر لە بنەڕەت چارە کرابوو.
هەرجۆرێک بێت دێر یا زوو دەبێت ئەمه لە ویندوزیش بێتە سەر ڕُێگای ڕاست بویە من لام وایە لە لینوکس هەر لە سەرەتاوە 06D5 دابنین چونکە خۆ فونتەکانی مایکرسوفت بۆلینوکس نە سەرەکین و نە گرنگ.
ئەوەی نایزانم ئەوەیە کە لینوکس چون لەگەڵ پیتەکانی یونیکود له زمان Complex ئیش دەکات ئایا بەرانبەرێک هەیە وەکو یونی سکرایب یان هەر زمانێک ئەم ڕولانە بۆ خوی دادەنرێت؟
دیارە تۆ پێت وایە گۆڕاوە؟
ئەم بزوێنە لای من زوو زوو تەرە دەبێت و ڕادەکاتە سەر دوگمەی "فایل بلکێنە"
مەبەستت ئەوە نییە کە لەڕووکاری html لە فرۆنت پەیجدا دەبینرێت؟
1574 ;
سڵاو کاک عەلی،
06D5 ڕاستییەکەیەتی، ئەگەر دێتەوە بیرت من یەک تەنەکە لەسەر ئەم بابەتە دوام و هاوڕێیان بڕیاریان دا که 06D5 بەکارنەهێنرێت لەبەر چەند هۆیەک.
--- هـ+شیفت، ئەم کردارە 100% دۆزینەوەیەکی بەردەقانییە، ئەگەر نووسینی یونیکۆود نەدەکرا. پێش هەموو شتێک unscribe خۆڕەوشتی بزوێنی کوردی تێدانەبوو، هەرچەندە لە یونیکۆددا پیتەکە هەبوو، ئەوەبوو مایکرۆسۆفت لەسەر داواکاری kurditgroup ئەم خۆڕەوشتەی بۆ زیادکرد، کەوابوو لە xp نەدەکرا پێی بنووسرێت، بۆیە یونیکۆد بەکەڵکی کورد نەدەهات، دوای چەند ڕۆژێک گەڕان بەناو پیتەکاندا h+shift درووستبوو، بەمەرجێک هەر گۆڕانکارییەک ڕووبدات تێکستە کۆنەکان تێک نەچن.
دوای ڕاست کردەنەوەی unscribe، من وەکوو لەسەر ئەو ڕایە بووم کە کاتی ئەوە هاتووە بزوێنە نوێیەکە بەکاربهێنرێت، ئەوبوو ئەم unscribe ـه نوێیە بۆ گورزەی پشتیوانی کوردی بۆ ویندۆز زیادکرا، بەڵام کێشەی هەبوو، ئەویش ئەگەر یەکێک xpی هەبێت و پشتیوانی کوردی بۆ ویندۆز دانەگرتبێت، بزوێنەکە بە باشی نابینێت و نایلکێنێت.
کێشەی نەبوونی ئەم بزوێنە بە شێوەی کۆتا لە فۆنتەکانی سیستم هەر ماوە.
بۆیە بڕیاردرا بە ئامادەبوونی بەڕێزتان، کە ئەم کاره دوا بخرێت تا خەڵکانێکی زۆر ئۆفیسی 2003 یان sp2 یان دەبێت، ئەوکات هەموو کێشەکان چارەدەبن و بزوێنەکە لەم سکریپتەش نافڕێتە سەر دوگمەکان.
هیوادارم ڕوون بێت و دەزانم ڕۆژێک دێت خەڵکانێک h+shift بە گەورەترین کێشە دادەنێن، بەڵام بەڕاستی 3 ساڵی ڕابردوو خزمەتێکی گەورەی کوردی کردووه.