تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Apple Macintosh

Amanj

Amanj

بڵاوکراوەتەوە

2004/08/22

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

سڵاو تان لێ بێت هاوڕێیان گەردەتوانن باشترێن مواصەفاتی Apple Macintosh m بۆ بنێرێت زۆر پێوێستم پێیەتی

تکایە ئەو ووشەیەشم بۆ بکەن بە کوردی
مواصەفات :
زۆر سوپاس

دە وەرە مەگری!
ئااااااااخخخخ

بۆ نەگریت هیوا هحچ بووه .

بەداخەوه من نازانم "مواصەفات" چیه، دەنا هێندێک له "Apple Macintosh" دەزانم ڕەنگه بتوانم یارمەیت بدەم. لەپێشدا "مواصەفات" بکه به کوردی و دوایی وەرەوه. سەرکەوتوو بی.

مواصفات وابزانم یانی چۆنێتی،(شێواز)
بەواتای گشتیش یانی (لایەنە باشەکا‌نی) شتێک یا کەسێک

هاوڕێیان ببورن ئەم ووشە
مواصفات بە مانایی : سیفەتەکان
وه ئەم ووشە بەمانایی : خەسڵەتیش دێت ئەم ووشەیە هەبووه بەڵام ماوەی 4 بۆ 5 ساڵە زۆر بەکار دێت لە بری سیفەتەکان
زۆر سوپاس بۆ ئێوه

خەسڵەتەکان

سیفەتە باشەکانی: بۆ ڕێکوپێک کردنی دەنگ و دەرهینانی فیلم و دەستکاری وێنە دەناڵێنن و لەو بوارەدا زۆر زۆر سەرکەوتوون. بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کە کاری موسیک و دەرهینان دەکەن. بۆ کوردی نووسین "سۆرانی" زۆر باشە، بەتایبەتی کیبۆردەکەی زۆر ڕێکوپێک دانراوه. لە سیستمە نوێکانیدا زۆر پرۆگرامی پی سی دەخوێندرێتەوە. سیفە‌ته خراپەکانی: لە بواری فێرکردنی پرۆگرام (بە سویدی پێی دەڵێن "ئینلێرنینگس پرۆگرام")‌دا زۆر هیچ و پووچ و لاوازە.

ئەم كاتەتان باش منیش حەزم كرد بەشداری ئەم بابەته ببم بۆ پێدانی چەند زانیاریەك وه وەرگرتنی چەند زانیاری‌یەك لە سەر ماك كاتی خۆی من پێنج تاوەرماك واتا ئەو ماكنتوشانەی وەك پێ سێ وان دوو بەشه وه تایبەته بۆ كاری مۆنتاژ و كاری كەناڵەكانی تی ڤی پێ دەكەن بۆ كوردساتم له شەریكەیەك كڕی
لەسەر ئەو مەرجانەی داوایان كردبوو كه پێنج ئین و ئوتی هەبێت وا دیار بوو كه كارئاسانی دەكات بۆ ئەم كارانه بەڵام ئەگەر بكرێت كاك حەمید بۆم باس بكات كه بۆ نوسینی كوردی یان خوێندنەوەی سایته كوردیەكان چۆن دەتوانم من مرادەرێكم نوێ ترین ماك ی هەیه Mac os 10 ناو دەبرێت كه به قسەكردن دەتوانیت به كاری بهێنیت بۆ نموونه بڵێ فڵان پەنجەره داخه دادەخرێت بەڵام به ئینگلیزی وه ناتوانێت سایتەكوردیەكان بخوێنێتەوه وه له ئێم ئێس ئێن ناتوانێت قسەبكات دەڵێ ساونكارتی پێویسته وه كارە خراپەكانی بۆ من زۆرن پاڵتاڵك كار ناكات كازا كار ناكات سكایپی كار ناكات گوێ لەهەر گۆرانی‌یەك بگریت له نێت دەبێت بێته سەر دیسكتۆپەكەت پاشان دەتوانیت گوێ بگریت ئەو بەرنامانەی كه داگرتنیان تێدایه لەسەر ماك كار ناكات له ئێم ئێس ئێن هەر بەستەرێك بۆت بنێرن دەڵێ كرتەی لێ نەكەیت ڤایرۆسه جا برادەرەكەشم خۆی له قالۆنچە دەترسێت گەر بەستەرێك بنووسم بۆی ئەوا زوو بلۆكت دەكات وا دەزانێت ڤایرۆسه وه ئەگەر سی دی یەكی موزیك بخەیته ناوی بۆ پرسی تۆ هەموو دەخاته ناو هاردەكەتەوه هەر پرس به خاوەن ماڵ ناكات بەس كاك حامید بەڵكو بتوانیت یارمەتیم بدەیت بۆ نوسینو خوێندنەوەی كوردی زۆر سوپاس

کاکە ئامانج چونکە:
نە سیفەت
نە خەسڵەت
نە مواصەفات هیچ کامیان کوردی نی‌یە!و منیش ووشەیەیەکی کوردیم لا نی‌یە بۆیە!

کاکە موستەفای بەڕێز ئەوەی نووسیوت بە بێ ئەملا و ئەولا هەمووی وایە، دەست خۆش، دیار من ئەمانەم لە بیر چوو بوو، لەسەر کوردی نووسین له Mac os 10 یان Mac os 10X بەڕاستی ماوەیەکی زۆر لەمەو پێش (زیاتر ل ساڵیک) من تاقیم کردوە نەدەکرا!! لەوه دەچێ ئەم سیستم نوێیە‌ پاڵپشتی کوردی نووسین نکات، من ئاگام لێ نیە. بۆی هاتمە سەر ئەو باوەڕ‌ وازی لێ بێنم و روو بکەمه "پی سی". کەچی بۆ نەگبەتی ئیمساڵ دیسان له خوێندنگە تووشی بوومەوه و ئەمه سێ ڕۆژ کاری پێ دەکەم، بەڵام نه بۆ کوردی نووسین بەڵکوو بۆ دستکاری کردنی وێنه. بەڵام دەبێ‌ هەر لێرەشدا ئەوه بڵێم که گرافیکێک لەو سیستمه نوێیەدا هێنراوە بەدڵەوه دەنووسێ هێنده جوانه. بەڵام ئەگەر هەر حەزتان لێیه به ماکینتاش کوردی بنووسن، ئەوەندی من ئاگام لێیە دەبێ سیستمی 9 بەرەو خۆاروە بەکار بێنن و واز لە خێری ئەو تکنیک و گرافیک جوانەی 10 بێنن. کاک هیوا گیان زمانی کوردی دەوڵەمەنده ئەگەر لێی بکۆڵێینەوه رەنگه زۆر "ئالترناتیڤی" بۆ ئو وشەیەش هەبێ. ڕاست دەکەی ئەو دوو وشەیه له کوردی دا بەکار نایەن، بەڵام هیچ بەڵگەش بەدەستەوه نیه که لە پێشدا کوردی نەبووبن! هەر وەک چۆن هێندێک له راگەیەنەره کوردیەکان ئێستا به حەق ناحەق وشەی "جەنگ" به کار دێنن و به زۆری زۆرداری دەیانهەوێ لە جێگای وشەی "شەڕ"ی دابنێن و بیکوردێنن!! بۆ وشەی "سیفەت"یش بە کوردی دەتوانین بڵێن:" نێسانه، شوێن، جوانی، ئازایی، چۆنیەتی و...

هاوڕێیان دەستان خۆش بێت بۆ ئەو زانیاریانە
بەڵام کاک هیوا
خەسڵەت ووشەیەکی نوێیە کە تە بەکاری دەهیێنن بەرامبەر (مواصفات)
زۆر سوپاس