نووسینی فارسی به Uniode
سڵاو.
ئایا ڕێگایەك نیه كه به یونیكۆد فارسی بنووسین؟
بەڕاستی زۆرم پێویسته.
له ناو ٢٠٠٤ Kurdish Office دا فۆنته ستاندارده کانی وه ک Arial,...,Courier,New courier هه ڵبژێر که
كاك كەریم گیان، ڕێگە زۆرە، یەكێك لەوانە ئەوەیە كە تەختەكلیلێكی فارسییش كە بۆ خۆی لە ویندۆزە ئیكسپییەكەتدا هەیە چالاك بكەی و وای لێ بكەی كە لە ژێر ئەو زمانە عەرەبییەی كە ئێستە لە خوارەوە لە لای ڕاست هەتە بكەوێتە كار. خۆی لە ڕاستیدا تەنیا پیتە تایبەتمەندییەكانی زمانی فارسی یان عەرەبییە كە جیاوازییان هەیە لەگەڵ ئەو تەختەكلیلە كوردییەی كە ئێستە هەتە واته پیتەكانی: آ ث ذ ص ض ط ظ ة ي، ئەگینا باقیی پیتەكان دەتوانی هەر بەم تەختەكلیلە كوردییە بنووسیتەوە.
ئەگەر كێشەت هەبوو ئاگادارم بكەرەوە.