تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

فرۆنت پەیچ

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2004/04/09

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

سڵاو

ـن هەركات ژوماره دوای تێكست له فرۆنت پەیچ دا دەنووسم پڕۆگرامەكە قفڵ دەبی بۆ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

سوپاستان دەكەم

بەڕێازان بۆ كەس وڵامم بۆ نانوسێتەوه

سامان

پرسیارەكەت: هەچ كاتێك ژماره دوای تێكست لەكوێی فرەنت‌پەیجدا؟ بەچ فۆنتێك؟ ئایا ئەگەر تێكست پێش ژماره بنووسیت هەروایه؟

هەركات من دەم هەوێ بۆ نمونه بنوسم رۆژی چوارشەممە 20 ی 5 ی 2004 سەعات 12 ، ناگونجێ بنووسرێ ، هەركه پەنجەم بە ژوماره دان قفڵ دەبێت و دەبێ ستارتی بكەمەوه.

برات سامان

یەك شت تاقی بكەوه، ڕۆژ و ساڵ و كات پێویست به نووسینی ناكات. بڕۆ بۆ insert و پاشان Date and time لەوێ جۆرەها فۆرماتی كاتی تێدایه دانەیەكیان هەڵبژێره و ئۆخەی بكه.

جام بوونی پرۆگرام زۆر زۆر هۆی هەیه. ئەوەی سەرەوه تاقی بكەوه و بەردەوام ببه له بەكارهێنانی پرۆگرامەكه. ئەگەر هەروا بوو ئەوا پێویسته بزانیت:
ڤێرشنی فرەنتپەیجەكەت لەگەڵ كۆمپیوتەرەكەتتدا ئەگونجێ؟ واته System Requirement ی پرۆگرامەكه پێویسته بگونجێت لەگەڵ ئەوەی كۆمپیوتەرەكەت.

لەهەمووكاتێكدا، بزانه كاتی نووسین به چ دوگمەیەكی كیبۆردەكه جام ئەبێت. ئایا پێشتر وابووه؟ یەكەم جارە وابێت؟ ئەمانه هەمووی پرسیارن.

دەتوانی ژمارەكه له جێگایەكی كه بنووسیت پاشان كۆپی كەیت و له له جێگایە داینێیت كه خۆت ئەتەوێت،

سڵاو بەڕێزان

سوپاس بۆ وڵامەكانتان
بە خوا به دەستیەوه شێت بوومه، لە چەپ بۆ ڕاست مووشكلەم نیه و بەڵام له ڕاست بۆ چەپ ، واته له كوردی نووسین دا قفڵ دەبێ ، ناتوانرێ له نەكۆپی ژوماره بەكەی ، یان ئینسێرتی بكەی ، واتە هەركه ژوماره هات ، قفڵ دەبێت، دوگمەی تایبەتی نیە.

براتان سامان