Kurditgroup_Anon
2004/04/09
خوێندنەوە ( ۔6۔ )
سڵاو
ـن هەركات ژوماره دوای تێكست له فرۆنت پەیچ دا دەنووسم پڕۆگرامەكە قفڵ دەبی بۆ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سوپاستان دەكەم
1 / Kurditgroup_Anon
2004/04/10
بەڕێازان بۆ كەس وڵامم بۆ نانوسێتەوه
سامان
2 / Kurditgroup_Anon
پرسیارەكەت: هەچ كاتێك ژماره دوای تێكست لەكوێی فرەنتپەیجدا؟ بەچ فۆنتێك؟ ئایا ئەگەر تێكست پێش ژماره بنووسیت هەروایه؟
3 / Kurditgroup_Anon
هەركات من دەم هەوێ بۆ نمونه بنوسم رۆژی چوارشەممە 20 ی 5 ی 2004 سەعات 12 ، ناگونجێ بنووسرێ ، هەركه پەنجەم بە ژوماره دان قفڵ دەبێت و دەبێ ستارتی بكەمەوه.
برات سامان
4 / Kurditgroup_Anon
یەك شت تاقی بكەوه، ڕۆژ و ساڵ و كات پێویست به نووسینی ناكات. بڕۆ بۆ insert و پاشان Date and time لەوێ جۆرەها فۆرماتی كاتی تێدایه دانەیەكیان هەڵبژێره و ئۆخەی بكه.
جام بوونی پرۆگرام زۆر زۆر هۆی هەیه. ئەوەی سەرەوه تاقی بكەوه و بەردەوام ببه له بەكارهێنانی پرۆگرامەكه. ئەگەر هەروا بوو ئەوا پێویسته بزانیت: ڤێرشنی فرەنتپەیجەكەت لەگەڵ كۆمپیوتەرەكەتتدا ئەگونجێ؟ واته System Requirement ی پرۆگرامەكه پێویسته بگونجێت لەگەڵ ئەوەی كۆمپیوتەرەكەت.
لەهەمووكاتێكدا، بزانه كاتی نووسین به چ دوگمەیەكی كیبۆردەكه جام ئەبێت. ئایا پێشتر وابووه؟ یەكەم جارە وابێت؟ ئەمانه هەمووی پرسیارن.
5 / كەریم قوبادی
دەتوانی ژمارەكه له جێگایەكی كه بنووسیت پاشان كۆپی كەیت و له له جێگایە داینێیت كه خۆت ئەتەوێت،
6 / Kurditgroup_Anon
سڵاو بەڕێزان
سوپاس بۆ وڵامەكانتان بە خوا به دەستیەوه شێت بوومه، لە چەپ بۆ ڕاست مووشكلەم نیه و بەڵام له ڕاست بۆ چەپ ، واته له كوردی نووسین دا قفڵ دەبێ ، ناتوانرێ له نەكۆپی ژوماره بەكەی ، یان ئینسێرتی بكەی ، واتە هەركه ژوماره هات ، قفڵ دەبێت، دوگمەی تایبەتی نیە.
براتان سامان