Fotoshop & Unicode
سڵاو لە هەموولایەك..
بەڕێزان پرسیارێكم هەیه، ئەویش كە چۆن بتوانم له Fotoshop بەم فۆنته بنوسم؟
بەرنامەكه ناوی Adobe ImageReady ه . بینیومه له هەندێك وێنەدا كە به كوردی شتی لەسەر نوسراوه. بەڵام كه من دەمەوێت به كوردی بەم فۆنته بنوسم ناكرێت و شێوازی نوسینەكه دەبێت به فۆنتێكی عەرەبی ئەو فۆنتەی كه عەرەبەكان له پاڵتۆك بەكاری دەهێنن.
سوپاس بۆ یارمەتیتان.
بەرێز سەنگەر، ئەگەر تاقەتت هەبوو دەتوانیت چاوێك بەم پەیامانه بخشێنیت:
http://www.kurditgroup.org/phorum5/search.php?1,search=photoshop,page=1
سڵاو
بەڕێز سەنگەر، سەیرێكی ئەم وانەیەش بكە، ڕێگەیەكی جوان و سەركەوتووە،
http://www.zkurd.org/modules.php?name=News&file=article&sid=8
دیارە لەوێ كاك هونەر تایبەتی كردووە بە فۆتۆشۆپ، بەڵام بە هەمان شێوە دەتوانی لە Image Ready ـیشدا بنووسی.
سەركەوتووبیت.
بۆ دانانی ڕەنگێكی جوان ، لە بەشی سەرەوە كرتە لە Windows بكه و پاشان Styles پەنجەرەیەكی بچووكت بۆ ئەكرێتەوە نموونەی زۆربەی ڕەنگەكانی تێدایە، كامیانت بەدڵ بوو كرتەی لەسەر بكە نووسینەكەت ئەگۆڕدرێت. هەروەها ئەتوانیت خۆشت ڕەنگی بدەیتێ ئەویش بە كرتە كردن بەلای ڕاست لەسەر Layer ی نووسینەكەت و پاشان blending option لەوێ بە دڵی خۆت دەستكاری بكە.