پرسیارێك له ئای تی
سڵاو له خۆشەویستانی بەڕێوەبەر وه میوانانی ئازیز.
ئایا دانانی لینكی پرۆگرامی ڕاستەو خۆ له ماڵپەڕ چۆن دەبینن؟
بەڵام له دوای ڕوخسەت وەرگرتنی خاوەن سایتەكه،
بۆ نمونه زۆر سایت هەن كه پرۆگرامیان بۆ داگرتن داناوه لە هەمان ساتی خۆیان نەك لینكەكەیان له جێگایەكی كه وەر گرتبێت.
كاك كه ریم ماندوو نه بیت .. به هیوای له ش ساغی..
به رای من ڕوخسه ت ده بێت له خاوه ن پرۆگرامه كان وه رگیرێت نه ك ئه وسایتانه ی كه
پرۆگرامه كان بڵاو ده كه نه وه >> ئایا ئه وسایتانه ی كه ڕێ به تۆ ئه ده ن ڕێ پێ دراون
له لایه ن خاوه نی پرۆگرامه كانه وه كه ئه وانیش ڕێگابده ن به لایه نی تر هه مان بابه ت
بڵاو بكاته وه ؟؟؟؟ .. بە لام ئه م كاره ته نهابۆ فریه كان گرفت نابێت .
به ڵام كاك كه ریم ڕوونت نه كردۆته وه ئایا پرۆگرامه كان فریه یان؟ ئه گه رفری نه بێت زه حمه ته .
گۆران كوردی
سڵاو كاك كه ریم : به ڕێزم جائه وه به قازانجی كۆمپانیاكان ده شكێته وه وه ك ڕیكڵامێك
وایه بۆ یان بكه یت .. ئه مه یان هیچ گرفتی تێدانیه .. زۆربه سوودیشه .
بۆ دانانی پرۆگرامه كا له لینكه عه ره بیه كاندا .. به ڕای من جیاوازی ئه وروپازۆره له گه ڵ
ئه وشوێنانه دا .. ئه وانه تابۆیان بكرێت زه ره ر ئه ده ن ودوژمننایه تی ئه وكۆمپانیایانه ده كه ن
خاوه نی كۆمپانیاكان باش ده زانن . بۆ نموونه ( پرۆگرامی ( incredimail ) به
پرۆگرامی ئیسرائیلی دانراوه وده ڵێن به كاری نه هێنن. له م بابه ته زۆره و ئه ویاسایه ش نیه
تاڕاده یه ك پارێزگاری له مافی كۆمپانیاكان بكات واتازه به ته مان.......... .
.
به لام له ئه وروپا یاسای تایبه ت هه یه.. ئێمه ش ئه ویاسایانه مان به سه راده سه پیت ئه گه ر
له ئه وروپابژین به ڵام له كوردوستان بڕواناكه م تائێستا یاساله وبابه ته هه بێت،
سەرەتا سڵاو رێزم بۆتان،
كاك كەریم گیان به ڕای منەوه زۆر ئاساییه دانانی پڕۆگرامێك راستەوخۆ له سایتەكەت،چونكو ئەگەر بێتو دای بنێیت پڕۆگرامەكه ناگۆڕدرێ هەر پرۆگرامەكەی جاران دەبێت،بەڵام به پێی یاسایی وابزانم ئەویشیان رێگەی لێ نەگیراوا چونكو ێستاكا مل ملانێی سایتەكانه له زۆربەی سایتەكاندا بەشی پڕۆگرامس هەیه،
بۆیه ئەوه به بۆچونی منه،لەگەڵ ڕێزمدا...
هەرچەنده به باشی تێنەگەیشتم، بەڵام:
- دانانی پرۆگرامێك لەسەر سایتەكەت، ئەگەر demo یان shareware یان هەر شتێكی تر بێت، بێ رووخسەتی خاوەنی پرۆگرام : نا یاساییه. بەهەمان شێوه Freeware مانای ئەوه نییه كه تۆ بوویت به خاوەن.
دەبێت سەیری یاسای بڵاوكردنەوەی پرۆگرامەكه بكەیت، لەوانەیه له یاساكاندا هاتبێت كه مافی بڵاوكردنەوەت پێ بدات، هەرچەنده ئەمانه زۆر كەمن و زۆربەیان پرۆگرامی open source ـن.
- ئێمەی كورد عەرەب نین. كورد پێشكەوتنخوازترین گەلی ناوچەیه و خۆمان به یاساكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نا بەستینەوه بەڵكو یاسای ناسراوی ناودەوڵەتی. لە زۆربەی عەرەبستان هێشتا ژن مافی دەنگدانیشی نییه!
- ئەگەر پەیڕەوی یاسا بكەین، تەنها لەبەرئەوەی له سزا دەترسین، باوەڕناكەم ڕۆژێك له ڕۆژان ببین به گەلێك شایانی باسكردن بێت.