تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

بۆ كار ناكات ، بەڕێزان یارماتی.

ako ahmad

Ako ahmad

بڵاوکراوەتەوە

2004/03/02

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

كۆمپیوتەرەكەم ویستم سێدێ ڕومەكه بگۆڕم بۆ دانەیەكی باشتر و هەموو بەرنامەكانی به ڕێكوپێكی install كرد بەڵام له خۆیەوه وەستا و ئێستا هیچ وزەیەكی كارەبایی( ئەلەكتریكی ) تێدا نیه .وایەرەكان چەند جار تاقی كراونەتەوه وزەی كارەبایی هەیه بەڵام سێدێكه ناخاته كار و وەستاوه و سێدێ كۆنەكەشم تاقیكردەوه ئەویش له كار كەوت . گیروگرفت تەنیا وزەی كارەبایه . واته برایان سێدێ ڕومەكەم ناكرێتەوه ، ئایا ڕێیەكی تر هەیه كه بتوانم سێدێ ڕومەكه بخەمه كار، یان هۆیەكی تر هەیه وزەی كارەبا بپچڕێنێ و نەیەڵێ سێدێ ڕومەكه كار بكات .
بەمەرجێ وەكو باسم كرد وایەری كارەباكه وزەی تێدایه .
لەگەڵ ڕێزوسوپاسی بێ پایانم بۆ هەمووان .
ako ahmad

لەوانەیه كاتێ كابڵەكەت بەستبێت باش نەچوبێته شوێنی خۆی وه شل بوه
بۆیە لەوانەیه پاش كەمێك‌ cd ڕومەكەی تێك دابی
بە بۆچونی من. بەڵام هیوادارم وانەبێت.

ئه گه كابڵی زیاده ی تری تێدایه ناو كۆمپیوته ره كه ت به یه كێكی تر تاقی بكه ره وه... گه رهه روابوو ....
ناوی خوای لێ بێنه .. كارله كار ترازاوه .... دیاره تازه یه و گرنتی ماوه ده توانی بیبه یته وه.

گۆران كوردی

سوپاستان دەكەم بەڕێزان هەر سەركەوتوبن .
كاكه هێمن لەوانەش وابێت .
بەڕێزم كاكه گۆران هەموو وایەرەكان تاقی كراوەتەوه كەچی كار ناكات.

لەگەڵ ڕێزمدا بۆ هەموو لایەك سوپاستان دەكەم
ako ahmad

ئایا ئەم كێشەیه چارەسەر بوو، ئەگەر نا، ئەم پرسیارانه درووست بوو لای من:

1) مەبەستت چیه كە ئەڵێیت لەخۆیەوه وەستا؟ ئایا لەسەرەتاوه ئیشی كرد و دوایی وەستا؟ یان هەر لەسەرەتاوه كاری نەكرد؟
2) لەگەڵ چی بەستراوه؟ ئایا بەتەنیا له IDE ییەك بەستووته؛ یان یەك كێبڵ له مەزەربۆردەكەوه تەنها بۆ ئەو درایڤه هاتووه؟

لەكاتی بەستنی هەریەك لەمانه: هارددیسك، سی‌دی درایڤ، دی‌ڤی‌دی درایڤ یان هەچ ئامێرێكی تر كه ببەسرێت له شوێنی IDE كه بەهۆی كێبڵێكی پانەوەیه، پێویسته ئەم خاڵانەی خوارەوه لەبەرچاو بگریت:

1) ئەگەر دوو لەودرایڤانه بەیەك كێبڵ بەسترا له مەزەربۆرد، ئەوا پێویسته یەكیان Master بێت و ئەویتریان Slave بێت.

2) كێبڵە پانەكه هێڵێكی سووری هەیه و پێویسته كه بكەوێته لای دەرزی 1 . هەندێك كێبڵ و ئامێر تەنها بەیەك باردا كێبڵەكه پێی ئەخوات و هەڵه قبووڵ ناكات بەڵام هەموو كاتێك وانیه و هەندێك جار پێویسته دڵنیا بیت.

هەروەها هەندێك ئامێر لێی نووسراوه كه ئەبێت Master بێت و بەتەنها ببەسترێت.

زۆر زۆر سوپاسی هەمووتان دەكەم بەڕێزان ئەم جاره زۆر بە سەرنجەوه كاری تێدا دەكەم

دووباره سوپاس ڕێزتان هەیه
ako ahmad