RW , -RW , +R ,-R+
ماندوو نەبن
ئەرێ ئه مانه مانایان چییه له كاتی ریكلامی كۆمپیتەر بڵاو دەكرێنەوه +RW , -RW , +R ,-R
R واتا توانای خوێندنەوەی هەیە CR.
W واتا توانای نووسینی هەیە CR.
كەواتە RW واتا CR توانای خوێندنەوەو نووسینی هەیە.
گەر نیشانەی - لەگەڵ بێت بە پێچەوانەی ئەمانە.
من پێم وایە ئاوایە:
R کورتکراوەی Recordable و بۆ ئەو دیسکانە بەکاری دێنن کە تەنها دەتوانیت یەک جار بەکاریان بێنیت.
RW کورتکراوەی ReWritable بە مانای دوبارە نووسین و بۆ ئەو دیسکانەن کە دەکرێت چەند جار لە سەری بنووسیت و بیسڕیتەوە و دوبارە بەکاریان بێنیتەوە.
واتە CD-R = Compact Disk Recordable و CD-RW= Compact Disk ReWritable
ئەگەر + و - یان لەگەڵ بوو ئەوە بۆ دوو ستانداردی DVD ــن کە هەیە. ئەگەر هەردووکی هات مانای ئەوەیە کە دەتوانێت بە هەردووک شێوەی + و - بەکار بێت بو درووست کردنی DVD
دیارە ئەمە بۆ کومیوترەکە نییە و بۆ ئەو CD Burner یان DVD Burner ــەیە کە لەگەڵ کومپیوترەکەدایە.
هیوادارم توانیبێتم ڕوونی بکەمەوە.