تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

برادەران ئەم كێشەیه چۆن چارەسەر بكەم ؟

ako ahmad

Ako ahmad

بڵاوکراوەتەوە

2004/02/09

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

بەرێزان كۆمپیوتەرێك فۆرمات كراوە هەرچەند دەمانەوێت windows دووباره install بكەینەوه بۆمان ناكرێ ، پاشان به ستارت دیسك هەوڵمان داوه هەر چارەی نیه ، هەمیشه دەنوسرێ ( دیسك ئێرر ) چیبكەین بەڕای بەڕێزتان
لەگەڵ رێزمدا
ako ahmad

دیسك ئێرۆر : واتە سیستەمی ناو دسكەكە تەواو نییه.
ستارت دسكێكی تەواو دروست بكه، یان ئەتوانی boot squence له بووت سێتئەپدا بگۆڕزت بۆ CD تا لە سەر سزدز وزندۆیەكەت سزستەمەكە بكرێتەوه.

كاك كاوەی بەڕێز بەراستی له مەبەستت ناگەم . مەبەستت چیه له سزدز وزندۆیەكەت سزستەمەكه بكرێتەوه
لەگەڵ ڕێزمدا

سلاو... ببۆرا كاك كاوه گیان له گه ل ریزم بۆتان مه قسه دی كاك كاوه به كورتی وه به كوردی كاك ئاكۆ
ئه وه یه كه له بۆته سیته پدا كه دا بگۆردریت بۆ سی دی ... وا بكه له بۆت سی دی بخوینته وه له پیش دیسك وه هاردیسك جۆنكه
سیسته می ویندۆزه كه له سه ر شیوه ی كۆنه له دیسك را ده خویندراوه پیشتر به لام ئیستا هه ر له سی دی یه... زۆر سۆپاس

زۆر سوپاستان دەكەم بەڕێزان ئەگەر زەحمەت نیه بۆمی ڕونبكەنەوه كەچۆن بەو كاره هه ستم ، واته چۆن بتوانم كارێك بكەم كه بۆت سی دی بخوێنێتەوه له پێش دیسك و هارد دیسك
لەگەڵ ڕێزی بێ پایانم بۆ هەموان
ako ahmad

كاكە گیان،

ئەگەر بتەوێت بووت له سی‌دی یەوه بكەیت ئەوا پێویسته بچیته ناو BIOS و لەوێ دەستكاری بەشێك بكەیت.

بۆ چونه ناو BIOS وه، كۆپیوتەرەكەت بكوژێنەوه و دایگیرسێنەوه، لەكاتی داگیرسانی كۆمپیوتەرەكەت و ڕاستەوخۆ دوای دەركەوتنی نووسینه ئینگلیزییەكان لەسەر شاشه ڕەشەكه، چەندجارێك پەنجه بنێ به دوگمەی Delete تدا.

پاش ئەوه ئەگەیته شاشەیەكی شین. به دوگمه سەهمەكان Advanced BIOS Features بدۆزەرەوه و ئێنتەر بكه. پاشان First Boot Device بدۆزەرەوه و به دوگمەی Page Up و Page Down بیگۆڕه تا CD-ROM دەر ئەكەوێت و پاشان پەنجه بنێ به F10 بۆ سەیڤ كردنی و دیسانەوه كۆپمیوتەرەكەت ئەكوژێتەوه و دائەگیرسێتەوه. ئاگادار به كه سی‌دی ویندۆزەكه پێش هەمووشتێك بخەناو درایڤەكەی.

تێبینی: هەندێك جار لەكۆمپیوتەرێكەوه بۆ كۆمپیوتەرێكی تر جیاوەزه گۆڕینی BIOS و ئەگەر وابوو ئەوا وەرەوه لێره زانیاری ترمان بدەرێ سەبارەت به كۆمپیوتەرەكه.

زۆر زۆر سوپاستان دەكەم بەڕێزان بۆ هاوكاریتان و یارمەتی دانی خەڵكی ،نمونەتان زۆر بێت .
سوپاسی كاكه بەڵێن دەكەم بۆ ئەو زانیاریانەت .
هەروەها سوپاسی kurditgroup دەكەم هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم بۆ ئەم سایته به نرخه .

ako ahmad

گەر BootDisk تایبەتی جۆری windows ه كانت نیە لێرە بچوو دایبەزێنە.
http://80.203.230.93/download/boot-disk.htm