تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

لێگەڕیان لە Google دا بە كوردی؟

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2004/02/09

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

ئەم كاتەتان باش!

ئایا ڕێگایێك هەیە كە بە پیتی كوردی (فونتی یونی كورد) لە ناو گوگلدا بنووسی بۆ دۆزینەوەی لاپەڕێك یاخود بابەتێكی كە بەزمانی خۆمانی شیرین نووسرابێت؟
هەرچەند هەوڵم داوه بەڵام نەبوو، لەبەر ئەوە هیوادارم یەكێك لەئێوەی بەرێزان بتوانێت یارمەتیم بكات لەم بابەتەدا....سۆپاس لە قۆڵایی دڵەوە.
هیوادارم هەر سەركەوتووبن

باوكی زەنگ و بەنگ‌

سڵاو بەڕێز
بەوەی كە بەڕێزت لێرەدا دەتوانیت بەكوردی بنوسیت، مانای وایه فۆنتی یونیكۆد و تەخته كلیلی كوردیت هەیه
كەواته بێ كێشەش دەتوانی له google دا به كوردی بنوسیت.
دوای ئەوەی دەچیته لاپەرەی سەرەكی google لای خوارەوەی شاشەكەت لای كاتژمێرەكەوه تەخته كلیلی كوردی هەڵبژێره و
بەكوردی ئەو بابەته بنوسە كه مەبەسته به دوایدا بگەڕێیت. كاتێكی خۆش

ٍسۆپاس بۆ وەڵامەكەت.
ڕاستە ئەو فۆنتانەم هەیە لەناو كۆمپیوتەردا، بەڵام كە بۆ نمونە زمانی كوردی هەڵدەبژێرم وە حەزدەكەم ووشەی ڤیان بنووسم لە بۆشایی گوگلدا، ئەوا پیتی ڤ وەك چووارگۆشەیێك لە شوێنی نووسینی پرسیارەكەدا دەنووسرێت.

بۆ زانین لە ‌پرۆگرامی نووسین (وۆرد) هیچ موشكیلەم نیه لەگەڵ ئەم پیتانەی خۆمان وەك ۆ-ڵ-ڕ-ڤ‌، تەنها لە گۆگلدا وە ئەو ماتوری لێگەڕیانی ئینتەرنەتدا نەبی.
جارێكی تریش سۆپاسی ئێوەی بەرێزتان دەكەم.

باوكی زەنگ و بەنگ

دەتوانت بنووسیت با هندێك له پیتەكانیش به چوار گۆشه دەرچن كێشەی نیه ئەو هەر بەشێوێنیدا ئەگەڕێت..

ڕاسته بەڕێز كەریم، پیتەكان چوارگۆشه دەردەكەون چونكه گووگڵ فۆنتی arial بەكاردێنێت كه پیته كوردییەكانی تێدانییه، بەڵام لای من باش دەردەكەوێت چونكه لەگەڵ sp4 فۆنتی arial هەموو پیته كوردییەكانی بۆ زیادكراوه.

باشە كاك بەردەقانی س پ 4 لە كوێ پەیدادەبێت بۆ ئەوەی ئێمەش بینین خوارێ وە لەم موشكیلەیە رزگاربین.

سڵاو لەلای
باوكی زەنگ و بەنگ

کاک کاوە SP4 بۆ ویندوز٢٠٠٠ فونتەکانی سیستم نۆێ دەکانەوە کە پیتە کوردییەکانی تێدلیە. بە هەمان شێوە پێموابێت ئوفیس xp 2003 ــیش ئەو کارە دەکات.

سڵاو،
كاك بەردەقانی، sp بۆ كیبۆردی كورد وێب-فۆنت نییه ؟