تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

سێرڤەر

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2004/02/07

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

سڵاو،
لە گۆشەی 'بابەتەكان' ڕاهێنانێك دانراوە بۆ دانانی سێرڤەر لەسەر كۆمپیوتەر. جا من هەموو هەنگاوەكانم وەك خۆی بە جێ هێنا. بەڵام دوای ئەوەی كۆمپیتەرەكەم هەڵگرساندەوە، ئاپێچ دانەگرسا. بۆیە منیش لەڕێی كۆنتڕۆل پانێڵ ئینجا لە‌ گۆشەی 'سێرڤەر' دام گیرساند. لەدوای چەند خولێك ئەم ئێرۆرەی دامێ. ئایا بەڕێزێك دەتوانێت پێم بڵێت ئەمە‌ مانای چی دەگەینێت؟

Windows could not start Apache2 on local Computer. for information, review the system event log. if this is non-microsoft service, contact the service vendor, and refer to service-specific eroor code 1

لە گەڵ ڕێزمدا،

بەڕێزان ئێستا تەماشای لۆگ ڤیوەرەكەم كرد، ئەم دوو ئێرۆرەی ئاپێچم بەر چاو كەوت، جا نازانم گەر ئێوەی بەڕێز سودێكی لێ وەربگرن.

1-
"The Apache service named reported the following error:
>>> Cannot load C:/server/modules/mod_access.so into server: The specified module could not be found. .

For more information, see Help and Support Center at http://go.microsoft.com/fwlink/events.asp."

2-
The Apache service named reported the following error:
>>> Syntax error on line 134 of C:/Program Files/Apache Group/Apache2/conf/httpd.conf: .

For more information, see Help and Support Center at http://go.microsoft.com/fwlink/events.asp.

بەڕێز ژیر،
ئەو‌ەی من بزانم، apache لەم شوێنه دامەزراوه:
C:/Program Files/Apache Group/Apache2

وانییه؟ با وایه.

له httpd.conf دەستنیشانی ئەو مۆدولانه دەكرێت كه دەبێت لەگەڵ داگیرسان بكەونه گڕ. ئەمەش خۆت دەستنیشانت كردووه:
C:/server/modules

بەڵام مۆدولەكانی apache له شوێنێكی ترن:
\C:\Program Files\Apache Group\Apache2\modules

كەواته، وای لێبكه:
C:/Program Files/Apache Group/Apache2/modules/mod_access.so

سڵاو
كاك بەردەقانی بەخوا من هەر وازم لەسێرڤەر هێنا لەداخی ئەم ئاپاچیەی تۆ دەكاكە باسی سێرڤەرێكی ئاسانتر
بكە. ساده! ئاپاچی بۆ كەێك باشە كە زۆر لە گەڵ php و بابەتەكانی سەرو كاریان بێت. تكایە ئاسان تر!!

نەوەڵڵا كاك هێمن زۆر سادەیه، دەتوانین شەوێك ڕێك بخە‌ین له پالتاڵك لەسەر دامەزراندنی apache خۆ كفر نابێت.

سڵاو هاوڕێیان،

كارێكی زۆر باشە لە پاڵ تەڵاق ۆرك شۆپێك بۆ ئاپێچ بكرێتەوە.
وانیە بەردەقانی؟ با وایە :)

بەردەقانی ئێستا سێرڤەرەكەی ئاپێچ ئیش دەكات، ئەوەش دوای ئەوەی كە‌ لە دێڕی 57 وەك و خۆیم هێشتەوەی نەم گۆڕی بۆ C:/server/. ئەوەی ڕاستی بێت لە ڕوون كردنەوەكەی تۆدا تەنها ئەوە تێ ناگەم كە لە‌ كام دێڕی httpd.conf دا "C:/server/modules " بۆ " C:/Program Files/Apache Group/Apache2/modules/mod_access.so" بگۆڕم.

بە هەر حاڵ، ئێستا چوومەوە بۆ سەری بەشی دۆزینەوەی ئای پی. كەچی سەیرم كرد بە‌ناخێری گیان ئی پەیەكی ترم ئەیاتێ. بەڵام من لام سەیرە، چونكە ئەم كۆمپیوتەرەی ئیشی لەسەر دەكەم لە پشت ڕاوتەرە. دەبێت ئی پەیەكی تایبەتی نەگۆڕی خۆی هەبێت... وانیە؟ با وایە! بەڵام بە عەكسی ئۆمەتی بیل گەیتەوە، ئەم كۆمپیوتەرەی من ئای پیەكی جیام دەداتێ.

تێبینی: بەردەقانی گەر دەزانیت بابەتەكە‌ بە دواعایەكیش چارەسەر دەبێت، ئەوەشم قوبوڵە.

لە گەڵ سوپاسدا بۆ ماندوبوونت
ڕەشان

كاك ژیر، هاوڕێی كسڤنم:

مۆدولەكان، بۆ نموونه mod_access.so ، له دایرێكتۆرییەكی دیاریكراون، وا نییە؟ با وایه.
كەواته له هەر شوێنێك داوای مۆدولێك بكات دەبێت fullpath ـەكەی بۆ بنووسیت.

كفر؟؟؟؟؟؟؟ جائەوە كفر بێت ئەی ئەبێ تەقاندنەوه چی بێت؟؟
زۆر باشە‌ كاك بەردەقانی كەواتە ئەگەر بەرێزتان ئامادەیت ئەوا 21.1.2004 هەینی. ئا بێزەحمەت
تەماشایەكی ڕۆژمێرەكەت بكە ئەگەر بێ كاری ئەوا وەكو ئاگاداری لێرە ئەی نووسم .
لەگەڵ كۆڵێك ڕێزو سوپاسدا

مانگی 1 تەواو بووە کاک هێمن!

كەواتە بمبورن كاك بەردەقانی لەوانەیە زۆر گەڕابیت! كاك ئەردەوان زۆر سوپاس بۆ تۆش بەڕێز.
.........ها ها ها ها مەلا كرێكاریش غەڵەت ئەكات.
ئەوا گۆڕیمان بۆ 20-02-2004 لەگەڵ ڕێزم
ئێستا باشە؟؟؟؟؟

هۆ ئاوایی كەس لێرەنیە؟؟؟؟؟؟
كاك بەردەقانی .....بۆچون!!!!