تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

وێنه..

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2004/02/07

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

سڵاو به ڕێزان..
ئایا بۆچی زۆر جار ئه و وێنانه ی كه به تایبه ت به شێوه ی [gif] ن، نابینم؟ ته نها له جیاتی ئه وه چوارگۆشه یه كی سپی
ده رده كه وێت؟ به ڵام فۆرماتی [jpg] كێشه م نیه؟ ئایا په یوه ندی به زۆڵه ئه لارمه وه[zone alarm ] هه یه؟
زۆر سوپاس..

لە چی جێگایەك بە چوار گۆشە دەیبینی لە ئینتەرنێت یان له داتاكەی خۆت؟

كاك كه ریم سوپاس بۆ هاوكاریت...
برام مه به ستم ئه وه یه كه له سه ر مۆنیته ره كه له باتی وێنه كه ته نها چوارگۆشه یه كی سپی ده بینم،
واته وێنه كه نابینم،،، هیوادارم ئێستا بزانیت مه به ستم چیه...
سوپاس بۆ هه مو لایه ك..

من پێم وابێ پێوەندی به لینكەكەتەوه هەیه، و كۆدەكانی راست نانووسی، له كۆدی ئەو وێنانەدا كه به شێوەی gif دروست كراون دەبێ له كۆدەكەشیدا بنووسی gif. من پێم وابێ له كۆدەكانی تۆ دا لەوانیشدا نووسیوته jpg بۆیه كۆدەكان و شێوەی وێنەكه یەك ناگرنەوه و له جیگای وێنه تۆ تەینا چوارسووچیك دەبینی. ناونیشانی شوینەكه بدە با چاوی لێكەین.
سەركەوتوو بی.

سڵاو.. سوپاس كاك حامید..
برام نازانم مه به ستت چیه له [په یوه ندی به لینكه كه ته وه هه یه]؟.. ئه و وێنانه من دروستم نه كردون..
من مه به ستم ئه مه یه: كاتێك سه یری هه ندێك سایت ده كه م، زۆر جار له باتی وێنه ته نها چوارگۆشه ی سپی ده بینم،
به تایبه ت ئه و وێنانه ی كه به فۆرماتی gif دروستكراون.. ئه وه پرسیاره كه ی من بوو...
هیوادارم ئێستا له پرسیاره كه زیاتر تێگه شتبن... ئایا په یوه ندی به زۆنه ئه لارم وه هه یه؟
سوپاس..

باشە لاپەڕەك بنووسوە لێرە ئەوانەی كە نابینرێت با منیش تاقی بكمەوە بزانم هەر لای تۆ وایە یان لای منیش.

داماو گیان بزانه لەم لینكەی خوارەوە بۆت دەكرێتەوه؟

http://www.karim-qubadi.com/bzwen/bzwen.htm

سنەی گوتەنی ئێستا 2 قەرانیەكەم داكەوت!هاهاها وەك هۆژه گیانیش لە سەرەوه نووسیویه، لاپەڕەیەك لەوانەی وا مەبەستت، لێره بنووسه، ڕەنگ كۆدەكەی ئەوان هەڵه نووسرابێ خۆ شتی وا زۆر ڕوودەدا. یان ئایا ئەو وێنانەی كه لەم سەكۆیەدا بە شێوەی gif دانراون دەبینی؟ یان ئەوانیش هەر چوارسووچن؟
سەركەوتوو بی.

سڵاو،،
سوپاس بۆ هه مو لایه ك..
كاك عحامود ئه و لاپه ڕه ی تۆ زۆر به جوانی ده بینم... كه واته هه ر ئه وه یه كۆده كانی خۆیان هه ڵه یه...
زۆر سوپاس بۆ هه مولایه ك .....
سوپاس بۆ ئی تی گروپ ی خۆشه ویست...