تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

هاوكاریم بكەن هەندێ زانیاریم دەوێ.

ako ahmad

Ako ahmad

بڵاوکراوەتەوە

2004/02/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔17۔ )

بەرێزان ئایا دەكرێ( hard disk ) ێك له دەرەوەی جیهازی كۆمپیوتەر دانرێ ، مەبەستم جگه لەو سندوقەی كه هەموو شتێكی گرتۆته خۆی وەكو hard disk , memory و گرافیك كارد و زۆری تر و جهازێكی پێكهێناوه . دەكرێ له دەرەوەی ئەو جیهازه هارد دیسكێكی تر هەبێت و چۆن و بەچ شێوەیەك وایەرەكان دەبەسترێ ؟ یان له ناو جیهازەكه دانرێ ، واته ببێته دوو هارد دیسك .

سوپاستان دەكەم رێزم هەیه

ako ahmad

[url]http://www.conceptronic.net/product3.asp?g=7&p=*CHD3U[/url]

29 دۆلار

بەڵێ دەكرێ ...
لە ناو كۆمپیوتەردا كابڵ هەیە كە سەرێكی لە Mother board ەوەیە و سەرێكی تری ئەچێتە یەك لە جیهازەكانەوە
جا تۆش بزانە كامە کابڵ چۆڵە بیخە سەر هارد دیسكەكەوە
بەڵام ئاگاداری پرایمەر ماستێر ی هارد دیسكەكەت بە
لەگەڵ كابڵێكی تر كە لە پاوەر سەپڵاوە دێتە دەرەوە
داستان

سوپاسی هەردوو بەڕێز دەكەم بۆ ماندوبونیان .
بەڵام كاكه داستان دەتوانی كەمێك ڕونتری بكەیتەوه، چونكه به ڕاستی كابڵی كارەبا زۆره بەڵام كابڵێ كەله هارد دیسكی تازەی ببەستم بۆ mother borard نازانم چۆنی ببەستم، ئایا ئەو كابڵەی له هارد دیسكەكەی خۆم بەستراوه هەر لەگەڵ ئەو كابڵه رەبتی بكەم یان چۆن ؟

زۆر سوپاستان دەكەم رێزتان هەیه

ako ahmad

هەركامیان له هەموویان پانتر بوو هەوه!

سوپاس كاك حامید
ئایا كه هارد دیسكەكەم دانا كۆمپیوتەرەكه خۆی ئوتۆماتیكی ئەو هارد دیسكه تازەیه دەناسێتەوه ؟ یان پێویسته هەندێ كاری تر بكرێ . ؟

لەگەڵ رێزمدا بۆ هەموو لایەك

ako ahmad

نا ئەی ناسێتەوە بەلام گەر وەری نەگرت ئەوا پرایمەری هاردەكەی دووەم بگۆرە بۆ ناسینەوەی
مەبەستێشم لە كابڵەكان ئەوەیە
چی كابڵێك چووە بۆ هاردیسكەكەی خۆت هەر کابڵێكت لەو جۆرە بینی شەرت نیە ئەو بێت بەڵكو هەر لەو جۆرە بۆ ئەتوانیت

داستان

سوپاسی هەموو بەڕێزان و كاكه داستان دەكەم هیوام سەركەوتنتانه له گشت بوارێكدا ،نمونەتان زۆر بێت .
لەگەڵ رێزمدا

ako ahmad

برای من، نەكەی له مەزەربۆردەوه هورددیسك ڕاكێشیته دەرێ! ئەگەر پێویستیت به هارددیسكی دەرەكییه ئەوا ئەتوانیت بیكڕێت. بپرسه بۆ هارددیسكی USB و زۆر ئاسانه دەستكەوتنی؛ هەچ شوێنێك پارچەی كۆمپیوتەر بفرۆشێت ئەوەشی هەیه.

نەكەی هارددیسكی IDE، واته هی ناو بۆكس، دەركەیتەدەرێ! هارددیسكی بۆكس پێویستیی به بەستنەوە هەیه به بۆكسەكەوه و لەڕێگەی ئەوەوه سارد ئەبێتەوه و باڵانس وەرئەگرێت.

هارددیسكیUSB كه پێی ئەڵێن USB External HD تایبەته به دەرەی بۆكس و ئەتوانیت هەچ كاتێك كارت پێی نەما هەروەك پرینتەر له كۆمپیوتەر‌كەتی بكەیتەوه.

بەڵێ زۆر راسته كاك بەلێن دەست خۆش ئێستا هاردەكانی دەرەكی تەنها لەڕێگەی USB ئەكرێت
كەڵكی لێ وەر بگریت. كەواتە ئەم ڕێگە‌یە بەكار بێنە.

قسەكەت ڕاستە كاك بەڵێن بەڵام ئەمە دیاری به ئیشی ئەوەیە كە هاردەكان ببەستێتەوە بە یەكتر
بەڵام كاك ئاكۆ گەر بێت و ئاوا بە دەست هاردەكە دەر بێنیت ئەوا لەوانەیە هاردەكەت بسووتێت
بەتایبەتی گەر هیچت لە پێیا نەبێت
بە هیچ جۆرێك نابێت قاچەكانت لەسەڕ ئەرز بێت و تۆش دەستكاری بكەیت یا قاچت لەسەر مافوور بێت و تۆش دەستكاری بكەیت
ئەبێت زۆر ئاگادار بیت كە شەحنی كارەبا لەو كاتەیا درووست نەبێت مەبەستم ئەلیكترۆنەكانە ..
یان گەر حەزت لەم كارەیە ئەبێت سەعاتێكی تایبەتی بكڕیت تایبەت بۆ ئەوەیە كارەبای لەشت خالی ئەكاتەوە
و چەندەها شتی تر
داستان

بەڕێزان بەراستی من بەتەمای ئەوه بووم كە هاردیسكی كۆمپیوتەرێكی تر ڕاستەو خۆ بخەمه سەر كۆمپیوتەرەكەی خۆم بەڵام لەوه دەچێت كە قسەی ئێوەی بەڕێز راست بێت و نەكرێ و گیروگرفتی له دوا بێت و زەحمەت بێت ، بۆیه بڕیارم دا ئەو ڕێیه له بیر بكەم . لەگەڵ رێزوخۆشەویستیم بۆ هەموو بەڕێزان و بۆ هاوكاری كردنی خەڵكی ، نموونەتان زۆر بێت و ببنه مایەی شانازی ئێمەی كورد .

ako ahmad

كاك كاكۆ گیان ئەوه ئەكرێت و هیچ كێشەی نیه. ئێمه وامان زانی كەجەنابت ئەتەوێت لەدەرەی بۆكسی كۆمپیوتەرەكەت دای نێیت. تۆ ئەتوانیت دوو یان زیاتر هارددیسكت هەبێت (لەناو) بۆكسی كۆمپیوتەرەكەتدا.

ئەتوانیت هارددیسكێك ویندۆزی بخەیتەسەر و ئەوی دیش بۆ فلیم و زانیاری داینێیت. تكایه ئەگەر ئەتەوێت برادەران لێره ئەتوانین پێت بڵێین كه چی بكەیت بۆ دانانی.

ئەگەر ویستت، تكایه جۆری كۆمپیوتەر و ئەگەر بكرێت جۆری مەز‌ەربۆرد ی كۆمپیوتەرەكەت بنووسه. پاشان چیت هەیه لەناو كۆمپیوتەرەكەت؛ وەك چەند سی‌دی درایڤ و هتد. ئەو هارددیسكەی كەئەتەوێت گرێیبدەیت لەگەڵ كۆمپیوتەرەكەت جۆرەكەی چیه و زانیاری سەبارەت بەوه.

بەڵام ناتوانیت لەدەرەوەی بۆكسی كۆمپیوتەرەكەت دای نێیت؛ ئەو لینكەی كه كاك بەردەقانی دایناوه، ئەویش ئەداپتەره بۆ دانانی هارددیسك لەدەر‌ەوەی بۆكس و ڕێگەیەكی خراپ نیه.

بەڵێ كاكه بەڵێن من دەمویست هارد‌دیسكێكی تر له ناو بۆكسی كۆمپیوتەرەكه دابنیم . جابەنیسبەت ئەو زانیارییانەوه كه بەڕێزت داوای دەكەیت من پێشەكی‌ دەبێت له زاراوەی مەزەربۆرد بگەم، ئایا مەبەستان ئەو كارتەی یان خەریتەیەیه كه هەموو ( هارد وێرەكانی ) وەكو گرافیك كارت و ساوند كارت و مۆدێم و مێمۆریەكانی تێدایه ، یان چیە ؟ ئەگەر ئەوه چۆن بزانم جۆری مەزەربوردەكه بدۆزمەوه ؟ .
سەبارەت به زانیاریكان هەوڵ دەدەم بەزوترین كات بۆتانی بنوسم ئەوەندەی كه دەیزانم .
لەگەڵ ڕێزمدا
ako ahmad

بەڵێ، Motherboard ئەو تەختاییە ئەلیكترۆنیەیه كه هەموو بەشەكانی تری لەسەر ئەبەسترێت. ڕاستیی، زانیاری مەزەربۆرد زۆر گرنگ نیه ئەگەر بزانیت كه ئایا شوێنی تری هەیه كه هارددیسكی لێببەسترێت یان نەخێر.

تەنیشت ئەو شوێنەی كه هارددیسكی یەكەمی لێبەستراوه، ئەتوانیت سەیری بكەیت و بزانیت شوێنی تری هەیه لەتەنیشتییەوه.

چەند دەستكارییكردنێك هەیه كه پێویسته بەئەنجامی بگەێنیت پێش بەستنی هارددیسك؛ وەك Slave Master . كاتێك كه دوو هارددیسك بەیەك كێبڵ ئەبەستیت له یەك سلۆتی IDE (ئەو شوێنەی كه هارددیسكی لێئەبەسترێت)، پێویسته یەكێك له هارددیسكەكان بكەیت به Slave و ئەوی تر وەك خۆی Master بمێنێتەوه.

ڕای من ئەمەیه، ئایا ئەو هارددیسكەی كه ئەتەوێت زیای كەیت بۆ كۆمپیوتەرەكەت، ئایا چەند گیگا بایته؟ ئایا ئەهێنێت تۆ خۆتی بۆ ماندوو بكەیت؟ ئەمە پرسیارێكی ڕەوایه چونكه پاش هیلاك بوون، پێویسته سوودێكی هەبێت. ئەگەر له 4 گیگا كەمتر بوو، ئەوا بەڕای من خۆت هیلاك نەكەیت باشتره.

زانیاری هارددیسكەكەی دەمەوێ بیخەمه ناو بۆكسەكەی خۆم :
western digital wd400
wd protege
enhanced ide hard drive
drive parameters: lba 78165360 - 40.0 gb
mdl: wd400eb-00cpf0
date: 08 jul 2002
dcm: hsbbnv2c
wd p/n: wd400eb-00cpf0
بەراستی ئیتر نازانم ئەم زانیاریانه بەسه ؟
هەروەها دەربارەی كۆمپیوتەرەكەی خۆم
fujitsu semens
athentic amd
Amd Athlon tm processor
850GHz
384mt ram memory
گرافیك كارت ج فۆرس2
دوو شوێنی CD م هەیه DVD Rome لەگەڵ CDR هەروەها سوێنی A دیسك و

بەڕێز كاك ئاكۆ،
لەم نووسین و وێنانەی خوارەوەدا، بەستنی هارددیسكی دووەم ڕوونكراوەتەوه. تكایه ئەگەر هەچ گومانێكت هەبوو یان پرسیاری تر، دوودڵ مەبه له ئاڕاستەكردنی.

لەم وێنەیەی خوارەوەدا:

ئەو لایەی كه كێبڵەكانی هارددیسكەكەی لێدەبەسترێت، پیشان دراوه. لە ڕاستەوه، یەكەم كێبڵ كێبڵی وزەیه (كارەبا) كه پێكهاتووه له 4 دەرزی.

دووەم لاكێشه، كه پاكهاتووه له 8 دەرزیی، تایبەته به Master/Slave و زۆر گرنگه و پێویسته دڵنیابیت له تێگەیشتنی پێش هەموو شتێك.

سێهەم لاكێشه، پێكهاتووه له 40 دەرزی و كێبڵێكی پانی لێئەبەسترێت. هی داتایه.

لا‌كێشەی ناوەڕاست، ئەوەی كه 8 دەرزییه و تایبەته به Master/Slave ، لەم وێنەیەی خوارەوە‌دا:

هەروەك ئەبینیت كه بە ڕەنگی سوور ئەو دوو دەرزییه نیشان دراوه كه ئەبێت بگەێنرێت بەیەك بۆ پێكهێنانی Master . ئەگەر سەیری هارددیسكەكەی ناو كۆمپیوتەرەكەت بكەیت، ئەبینیت كه ئەو دوو دەرزییه گەێنراوه بەیەك و ئەوه ئەگەێنێت كه ماستەره.

تۆ بۆ ئەوەی بتوانیت هارددیسكێكی تر زیاد بكەیت بۆ كۆمپیوتەرەكەت، دەستاكاریی هارددیسكی كۆمپیوتەرەكەت ناكەیت بەڵام پێویسته دڵنیا ببیت كه ماستەره و دەرزییەكانی وەك ئەو وێنەیەی سەرەوه گەێنراوه بەیەك.

لەم وێنەیەی خوارەوەدا:

ئەو دوو دەرزییەی كە گەێنراوه بەیەك، تایبەته به Slave. واته بەڕێزت پێویسته كه ئەو هارددیسكەی كه ئەتەوێت زیادی بكەیت بۆ كۆپمیوتەرەكەت، پێویسته ئەو دوو دەرزییەی كه به ڕەنگی سوور دیارییكراوه بگەێنیت بەیەك؛ خۆی پارچەیەك گەیەنەری پێوەیه لەو شوێنەدا، ئەبێت دەریبكەیت و شوێنەكەی بگۆڕیت وەك ئەو وێنەیەی سەرەوه و بیكەیت به سلەیڤ.

كەواته هارددیسكی ناو كۆمپیوتەرەكەت دەستكاریی ناكەیت؛ تەنها سەیری ئەكەیت بۆ دڵنیا بوون. هارددیسكی دووەم ئەگۆڕێت بۆ Slave.

كێبڵی داتا، كێبڵە پانەكه، وەك ئەم وێنەیەی خوارەوه ئەبەستیت:

بەڵام دڵنیابه لەو ‌هێڵه سوورەی لای ڕاستی كێبڵەكه، پێویسته هەروەك هارددیسكی ناو كۆمپیوتەرەكەت بێت.

بۆ زیاتر ڕوونكردنەوه لەسەر شێوەی دانان و گەیاندنی كێبڵەكان، سەیری ئەم وێنەیەی خوارەوه بكه:

پاشان كێبڵی كارەبا بەم شێوەیه ئەبەستیت:

بۆ كێبڵ، كێبڵی كارەبا ئەبێت هی زیایه هەبێت لەناو بۆكسی كۆمپیوتەرەكەت. هەروەها كێبڵی داتاكه، واته كێبڵه پانەكه، سەیری هارددیسكی كۆمپیوتەرەكەت بكه و بزانه كێبڵەكەی دوو سەره؟ ئەگەر دوو سەر نەبوو ئەوا پێویستیت به كێبڵێكی دوو سەره.

تكایه پرسیاری بكه.

زۆر زۆر سوپاسی هەموو لایەك و رێزی بێ پایانم بۆ گشت بەڕێزان و بەتایبەتی بۆ كاكه بەڵێن ، برام سەركەوتوبیت و سەرفراز بیت ،
دوباره سوپاس بەڕێزم بۆ ماندوبونت نمونەت زۆر بێت .زۆر بەسوده ئەو زانیارییه .
ako ahmad