تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئایا بەMicrosoft FrontPage دەتوانرێ سایتە دروس بكرێ؟ وسەركەوتوە؟

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2004/01/31

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

پاش سڵاو
تكایە هەركەسێك وەڵامێكی داڕێژراوی پێ‌یە، بۆم ڕوون بكاتەوە لەگەڵ ڕێزمدا
هەربژین...

كاك چەمچەماڵی بێگومان به فرۆنتپەیج دەكرێ سایت دروست بكەی،

وەڵا من فرۆنتپەیجم پێ باشه. زۆر بەباشیش كوردیی پێ دەنووسرێت.

فۆرنت پەیگ پرۆگرامێكی باشە

باشه كاك دیاكۆ بۆ لای من پیتەكانی ( ۆ ڕ ێ ڵ ) هەڵناگرێت له FrontPage؟
هەر بە شێوەی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟ دەردەچێت.
زۆر سپاست دەكەم گەر بۆما روونكەیتەوه..

كاك كەریم گیان بەم زووانه كۆڕێك دەگرین لەسەر چێكردنی ماڵپەڕ ئەگەر لەوێ ئاماده بیت ڕەنگه بتوانین كێشەكەت چارەسەر بكەین. بەڵام تا ئەو كاته دەتوانی شتێك له فرۆنتپەیجدا بنووسی و بینێری بۆ من تا لای خۆم سەیرێكی بكەم بزانم چۆنه.

كاك چەمچەماڵی هەروەها بۆ تۆی ئازیزیش بڵێم كه ئەگەر بتوانی لەو كۆڕەدا بەشداری بكەی بێگومان به فرۆنتپەیج ماڵپەڕێكی خنجیلانه بۆ خۆت دروست دەكەی زۆر بەئاسانی. دوایی كاتەكەی ڕادەگەیەنین.

زۆر سپاسی وەڵام دانەوەت ئەكەم كاك دیاكۆ،
هیوادارم كه چی ڕۆژێك كۆڕەكه ئەبەستن پێشتر ئاگادارمان كەنەوه؟
زۆر سپاس بۆ ئێوەی بەڕێز...

بەڕاستی كاك دیاكۆ هەرچیم كرد نەمتوانی به تەواوی دوو هێڵ بنووسم له FrontPage،
لەكاتی نووسین پیتە كوردیەكان بەشێوەی پرسیار؟؟؟ دەر دەكەوێت بەڵام ئەگەر نووسراوەیەك له جێگایەكی كه كۆپیكەم لە FrontPage دایگرم ئەوه هیچ كێشەی نیەو نووسراوەكه جوان دەردەچێت،
بۆ نموونه لەم لینكەدا بۆ تاقیكاری هێڵێكی ماڵپەڕەكەی بەڕێزتم نووسی دەتوانی بیبینیت،
http://karim-qubadi.com/test.htm

كاك كەریم گیان، من هەر ئەو لینكەی تۆم لای خۆم پاشەكەوت كرد و پاشان له ناویدا به كوردی شتم نووسی و ئینجا پاشەكەوتم كردەوه بەجوانی دەر چوو، بەڵام بیكه به یونیكۆدی 8 ئاوا:
و كاتێ پاشەكەوتی دەكەی لەوێش بۆی دەستنیشانی بكه كه به یونیكۆدی 8 پاشەكەوتی بكات.
هەر چاری دەكەین، ئەگەر بەمجۆرەش نەبوو.

ببووره كۆدەكە دەرنەچوو بەڵام لای خۆت له بەشی كۆدەكاندا charset=windows-1256 بكه به charset=utf-8 و پاشانیش كه پاشەكەوتی دەكەیت و ناودێری دەكەی لەوێش دەستنیشان بكه كه به كۆدنینگی utf-8 پاشەكەوتی بكات.

زۆر سپاسی ماندو بوونت دەكەم كاك دیاكۆ.
بە شێوەی ئەم وێنەی خوارەوەم لێكرد هەر كێشە هەیە جا نازانم مەبەستی بەڕێزت ئەوەیە یان نه؟