تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئایا ڕاسته ؟! ....

hawkar

Hawkar

بڵاوکراوەتەوە

2004/01/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

به ڕێزانم هه رچه نده هه ندێك له وانه یه بڵێت كه ئێره شوێنی ئه و جۆره پرسیارانه نیه ، به ڵام به حوكمی ئه وه ی ئه مه ی كه باسی دەكەم ئێستا زۆر له برا كورده كانمان به كاری دێنن ئه ویش ( كوردی لاتینی ) یه . وه زۆر له سایتەكانیش كاری پێ ده كه ن ، كه واته ده توانم بڵێم كه پرسیارێكی زانستی ئه ده بی لێكۆڵینه وه یه، بۆیه مافی ئه م پرسیاره م هه یه گه ر چاودێره كان پێی ڕازی بن ........
پرسیاره كه ی من لێره دایه كه چەند به شێكه :
1. ئایا تا چ ڕاده یه ك ڕاسته كه ئه م جۆره نوسینه به كوردی داده نرێت؟
2. كه ی هاتۆته كایه وه ؟
3. ئه گه ر وایه ئه مه زمانی كوردیه( كوردی لاتینی ) ئه ی ئه م نوسینه ی تر مانای چیه و كامه ی ڕاسته ؟
4. چ سه رچاوه یه ك باسی لێوه ده كات؟ یان ناونیشانی سایتێك كه باسی ئه مه بكات؟

له گه ڵ ئه و په ڕی ڕێزی برای بچوكتان

سڵاو ...
سەرەتا كاك هاوكار شوانی لەسەرەتادا شتێك هەبووە ... لەبەر ئەوەی كە ئەڵێن كورد نەتەوەیێكی هیندۆ ئەوروپیە و %100 ئەمە ڕاستە جا دەڵێن لە كاتی خۆیدا ئەمە نووسینی كوردی بووە لە سەرەتادا بەڵام لەگەل داگیركاری عوسمانیەكانەوە بۆ سەر ناوچەكە ئیتر وای لێ هاتووە ئەوەی دوا جار بیستم ئەوە بوو هەندێكیش دەڵێن كاتێك كە نووسینی بسماری پەرەی سەند له عیراق دوایی بە سیاسەتی تەعریب كردن ئەم جۆرە نووسینە پەیدا بووە
داستان

نەخێر بەرێزان كاتی خۆی ئەمه نووسینی كوردی نەبووه، نه له سەرەتا و نه له كۆتا.
نووسینی بزماری، هی گەلی سۆمەری نیشتەجێی باشووری میسۆپۆتامیایه.
یەكەم نووسینی كوردی، بەم پیته عەرەبییەی ئێستا پێی دەنووسین، دەگەرێتەوه سەردەمی شەرەفخانییەكانی وان و بەتلیس. ئەمەش كۆنترین نووسینی كوردی 400 ساڵ لەمەوبەرن كه كێلی گۆری پاشاكانیان دەڕازێننەوه و زۆر نزیكه له فارسی؛ ئەم دۆكومێنتانه هێشتا بڵاونەكراونەتەوه.

ئەم نووسینه لاتینییه، نووسینی جەلالەت بەدرخان، بەڕای من زیاتر كاردانەوەیەكی هەنگاوی كەمال ئەتاتوركه له بەكارهێنانی ئەلف و بێی لاتین.

وایه كاك داستان راست ئه كه ی كورد هیندۆ ئه وروپیه ، به ڵام بۆ ئه وانی به ڕاستی من به دوایدا ده گه ڕێم گه ر هه ر سه رچاوه یه كت لایه بتوانم لێت وه رگرم . زۆر سوپاست ده كه م ، چونكه به ڕاستی مێشكمی پر كردوه ئه م پرسیاره ...

له گه ڵ ئه و په ڕی ڕێزی برای بچوكتان

http://www.alphabets-world.com/kurdish.html
http://www.omniglot.com/writing/kurdish.htm

كاك به رده قانی به رێز منیش له ڕاستیدا هه روام بیستووه كه ئه م نوسینه لاتینیه له ماوه ی ده سه ڵاتی ئه تاتوركه وه سه ری هه ڵ دابێت به ڵام ڕوون نیه تا ئێستا ، كه ئایا هۆیه كه ی ئه مه یه یان نا؟ به ڵام له هه مان كاتدا نوسینه كوردیه كه پێم وا بێت ئه گه ر له %100 ڕاست نه بێت ئه وه له %99 ڕاسته وه %1 بۆ كوردی لاتینی ....

به هه ر حاڵ چاوه ڕێی گفتوگۆی زیاترم ، پاش ده ست خۆشی بۆ ئێوه ...

له گه ڵ ئه و په ڕی ڕێزی برای بچوكتان

ئایا ناتوانینی بڵێن كه ئەو پیته لاتینیانه له وڵاتی توركیەوه هاتە ناو ناوچه كوردیەكانەوه كه نزدیكی كوردستانی توركیەن؟
خۆ پێش هاتنی ئە‌‌تاتورك وڵاتی توركیه پیتەكانیان عەرەبی بو بەڵام ئەتا تورك گۆڕی بۆ لاتینی،
ئەی بۆ پێش ئەو زەمانه باشی لاتینی نەبو؟

منیش ڕام لەگەڵ ڕای مام بەردەقانی ـــــــــــــــــــه. تەنها ئەوه نەبێت كه كورد پێش 400 ساڵ لەمەوبەر زمانی نووسینی هەر نەبووه. لەوانەیه زمانی گەلێكی تری بەكار‌هێنابێت؛ وەك فارس یان عەرەب، بەڵام خۆی زمانی نەبووه. یەكەم ســــــــــــــــــستمی زمان له سلێمانی دانرا كەئەوەش ئەم زمانەیه كه ئێسته پێی ئەنووسین.

29 ی ئەم مانگه له ژوورێكی پالتالك ئەم قسەی كاك بەردەقانیم كرد كردیانم به كێوا :(
ئەیانگوت ئەمه پیتی موحەمەدیه :)
خۆشتان ئەزانن لە پالتالك تا بەیانی دانیشین لەگەڵیان و بۆیان ڕوون بكەینەوه هەر قسه قسەی خۆیانه.

ئەوەی ڕاستی بێت من لەگەڵ ئەو رایەی خۆم نەبووم كە یەكەم جار تۆزێكم ڕوون كردنەوە تەنها بیستبووم دەربارەی نووسینی لاتینی
ئەگینا ئەمە كاردانەوەی ئەتاتوركی زیاتر پێوە دیارە بۆ سەر ناوچەكە
براتان