تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پێشنیارێك ....

hawkar

Hawkar

بڵاوکراوەتەوە

2004/01/18

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔18۔ )

ئه م پێشنیاره تایبه ته به چاودێرانی كورد ئای تی گروپ ....

شتێكی سه یرم دی كاتێ كه ناوی خۆم تۆمار كرد له م سایته سودمه ندو جوانه دا ، بینیم نوسراوه ( ‌هه ڕه دەرێ ) كه به ڕاستی ئه مه له كورده واری ناڵێم كاتی كۆن هه تاوه كو ئێستاش هه ر وایه كه وتنی ئه م وشه یه یان نوسینی جوان نیه ، گه ر بنوسرێت ( چونه ده ره وه) پێم وابێت جوانتره ، گه ر بتوانرێت بگوڕرێت باشتره ...
تكایه به دڵ فراوانیه وه لێم وه رگرن ...
له گه ڵ ڕێزم بۆ هه موو لایه ك

‌هاوكار شوانی ...

له دیالێكتی كرمانجیدا ئەم ووشەیه بەكار دێت وه هیچ كەموو كوڕی نیە.

زۆر چاكه پێ ده چێت وا بێت به ڵام من به دیالێكتی ناوچای سلێمانی و كه ركوك و هه ندێ شوێنی تر ده ڵێم بۆیه ئه و پێشنیاره م كرد ...

ده ست خۆش كاك هێمن بۆ وه ڵامه كه ت ...

منیش لەگەڵ پێشنیارەكەم، بكرێت بە (دەرچوون) شایستەتره.
كاك هێمن گەر هەموو وشەكانی تر كرمانج بوونایه جێی خۆی بوو كەئەویش (هەڕەدەرێ) بووایه.
دەستخۆشی لە هەموو لایەك.

دیاره حەزتان به خۆتێكەڵكردن نییه؟
Pure ethnicals

نا به ڕێزم كاك به رده قانی هه موو كورده كانی كوردستان جێگای ڕ ێزی تایبه تی ئێمه ن ، به ڵام ئه وه باشتر بوو ، به هه ر حاڵ كاك هێمن ڕونی كرده وه ، ده ستتان خۆش ....
very well

منیش ڕام وایه بكرێت به ''دەرچوون'' یاخود ''چوونەدەرەوه''. ''هەڕە‌دەرێ'' زۆر ناشرینه، جوان نیه وتنی.

سڵاوو..
من پێم وایە ( هەڕەدەرێ) شێوەیەكی فرمانی (( سیغەیەكی ئەمری)) پێوە دیارە

ئه توانن نه چنه ژورێ : ‌‌باپێتان نه ڵێن هه ڕنه ده رێ ... ته واو. هههههههاههههههههها

گۆران كوردی

باشه با منیش شتێك بڵێم لەسەر ئەم هەڕە دەرێ یه.
هەڕه دەرێ بادینی نییه. هەڕه دەرڤه ، هەڕه فرمانی داواكارییه Imperative هەروەك log out بەڵام هێشتا له كوردی ئەم جۆره قسەكردنه نامۆیه. دەبێت بۆی بنووسێ: هاوڕێ ئەگەر ئەگەر زەحمەت نەبێت، قوربانی ئەو خوێنه شیرینەت بم، تكایه ئەمه دوگمەی چوونەدەرەوەیه.

تكایه شتەكان به قورسی وەرمەگرن، خۆ هەموو شتێك پێویست ناكات له گەڕەك و زاراوەی گوندی ئێوه له قاڵب بدرێت.
هەڕه دەرێ دەگۆڕین بەڵام دڵنیابه وشەیەكی تر ی بادینی دێته شوێنی.

ئەرێ پرسیارێك: ئەرێ كەس لەم سەكۆیه تا ئێستا ژنی نەهێناوه یان مێردی نەكردوو، تا بچین بۆ شاییەكەی؟

با بڵێن (فەرموو هەڕ‌دەرێ) خۆێ و ڕێزی زۆرتره.
منیش پێموایه ( دەرچوون) جووانتره.

به ساقه ت بم كاكه به رده قانی باوابێت ( هاوڕێ ئەگەر زەحمەت نەبێت، قوربانی ئەو خوێنه شیرینەت بم، تكایه ئەمه دوگمەی چوونەدەرەوەیه خوائاگای لێت بێت و بتپارێزێ زۆر سوپاس بۆ خۆتۆماركردنت ) كه به له زه ته...

گۆران كوردی

ئەی (ملت بشكێنه) چۆنه.؟
برا ڕۆ لەو كێشه گەورەیه. ئەزانن گەر ئەو وشەیه نەگۆڕدرێت ك IT گروپ دادەخرێت..

وەڵا كاك بەردەقانی ئەو وشەیە لای ئێمه زۆر بەكار دێت، بەڵام ناڵێین (هەڕە دەرێ) ئەڵێین (هەڕۆ دەرێ) بەتایبەت وشەی (هەڕۆ) زۆر بەكار دێنین...

كاك به رده قانی هه ر وای لێ هات با بیكه ینه ده نگ دانه وه ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ هههههههههههههههههههههههههههههههههه
برایان كۆتای پێ بێنن با شتێك نه قه ومێ .....
كاك به رده قانی پێ ده چێت ده مێكه هه ڵنه په ڕیبێت ، ئێ ده به ڕێزت ژن بێنه ئه گه ر نه ت هێناوه با هه ڵپه ڕیت ...هههههههههههه

لەبەر ئەو هیچ لایەكتان تووڕە‌ نەبن لەوی ترتان، من پیشنیار دەكەم بیكەن به هەورامی. هاهاها
وشەی "بەرەوه" یان "لوێ بەرەوه" زۆر باشه، دەنا ئامان با وەك خۆی بێ.

هەڕەدەرێ ووشەیەكه وابزانم هەموومان تێئەگەین مەبەستەكه چی‌یه. بەڵام ئەوەی من بەلامەوه سەیره له كەناڵەكانی خۆمان بەتایبەتی هەواڵەكان دوو دیالێكتی جیاواز بەكاردێت، هەواڵێك بەسۆرانی و هەواڵێك بە بادینی ... هەواڵەكان نیوەی تێئەگەم نیوەی تێناگەم، ئێ باشه براگیان من بادینی نازانم بۆ بەزۆر ئەتەوێت فێربم؟ یان بادینی‌یەك بۆ ئەبێت سۆرانی‌یەكه فێر بێت؟ ئەگەر وایه بۆ هەورامی‌یەك و فەیلی‌یەكیش دانانێن لەپاڵ دوو برادەرەكەی تر ؟
له زۆربەی وڵاتان بۆ هەر زمانێك كەناڵێكی تایبەتی خۆی هەیه ، بۆ نموونه له بەشی سەرەوەی هۆڵەندا كه پێیئەڵێن فریزلاند ، كەناڵێكی تایبەتی خۆیان هەیەو بە زمانەكەی یان دیالێكتەكەی خۆیان قسه ئەكەن كه هۆڵەندیش لێی تێناگات. ئەگەر لای خۆمان مەسەلەكه دەستكورتیش بێت با دوو هەواڵ دانێن یەك بە سۆرانی و یەك به بادینی. خەڵكیش لێتان ڕازی ئەبێت و خواش لێتان ڕازی ئەبێت. ئەگەر مەسەله سیاسەته بەخوا به دابەشكردنی %50 ی هەواڵەكان هیچ ڕێگا خۆشكەرێك نی‌یه یەكبوونی كورد، ڕێگای باشتر هەیه بۆ ئەو مەبەستــــــــــــــــه..
لێرەدا مەبەستەكەم ئەوه بوو تۆزێك داخی دڵی خۆم هەڵڕشت بە بۆنەی هەڕەدەرێ و واز لە هەڕەدەرێ‌ی فەقیر بێنن با وەك خۆی بێت باشتره. خۆ هەموو لێی تی ئەگــــەن خۆزگه هەموو ووشەكانی تری بادینی وەك هەڕه دەرێ بووایه و هەموو كەس لێتێبگەشتایه. بەڵام ئەویش زاراوەیەكی تایبەتی‌و ڕێزمانی خۆی هەیه....

وەسسسسسسسەلام..... هەڕەدەرێ

چۆن وازئه هێنین .

گۆران كوردی

بە بڕوای من هەر كوردی بێ جا هەر وشەیەك بێ قەیدی ناكا. بەڵام بۆ نابێ كۆمەڵی سەر به زاراوەیەك لە‌ زاراوەیەكی دیكه تێبگەن؟ ئەگەر وایە كوردی نازانن و كوردیەكەیان سەقەته، چوونكه كوردی زان ئەوەیه لانی كەم سەری له زاراوەكانی دیكەش دەرچێ.
بە پێچەوانەی ئەمەش لە‌ فارسی دا مەسەلەیەك هەیه كه دەڵێ:" بفرما بشین و بتمك" یەك مانا دەدەن، بەڵام بەوه كەوتووه له كوی بەكار دێن.
لوێ بەرەوه بە هەورامی
بچوو دەیشت به كەڵهوڕی
بچۆره دەرۆ به جافی
بڕۆ دەرەوه به سۆرانی
--------------------------------
بۆ ئەوەی له کێشه ڕزگارمان بێ، دەبێ بنووسین:
كەرمكه هەڕه دەرێ، خەیر هاتی سەر سەرا، سەر چاڤا