بۆ بەكارهێنەرانی FrontPage
بۆ ئەو خۆشەویستانەی كه فرۆنتپەیج بەكار دەهێنن بۆ نووسینی بابەتێك و دوایی دەیكەن به هتمل و لەسەر ئینتەرێنت دای دەنێن!
تكایه پێش ئەوەی شتێك له فرۆنتپەیجەكەتان به كوردی بنووسن بچن و سەیری بەشی كۆدەكانCode له خوارەوه بكەن و لەوێ دەبینن كه له بەشی meta ی دووەمدا له باری ئاساییدا ئەمه كۆده دانراوه: charset=windows-1252 تكایه بیكەن به: charset=utf-8 پاشان بچن و به كوردی نووسینەكانتان له فرۆنتپەیج بنووسن. ئێسته ئەگەر سەیری كۆدەكان بكەن دەبینن له بەینی كۆدەكاندا دەقه كوردییەكان به پێچەوانەی پێشوو كه هەموو به ژماره و هێما دیار بوو ئێسته به كوردی دیاره.
ئەو كاره ئاسانكارییەكی گەورەیە بۆ دۆزینەوەی وشەیەك یان بۆ ئاڵوگۆركردن.
كاك دیكاۆ چۆنی كاكە ئەتوو، دەستت خۆش بێت هەر بژیت. جارو بار خۆشە شتێ نوێمان لۆ ڕوون بكەیەوە...
كاك حامید سڵاوت لێبێت!
دەستخۆش كاك دیاكۆ..
ڕێكخەری نوسەی 1252 بۆ ڕەنووسە عەرەبییەكان و ئەو جۆرانەی تره كە لەسەر یونیكۆد بنچینەیان نەگرتووه. UTF-8 یش وەك دەزانرێت بۆ یونیكۆده.
ئەرێ چۆن 1252 و UTF-8 هەر یەكن؟