فارهانگی سیاسی
سالاوتان لێبێت
زۆر دامێكاكه كورد لاخابات داكات بالام بادخوا باری فارهانگی سیاسی کورد ناكایواتا قۆناخێك یاكتر تاهامول بكاین هۆیاكای داكارێتوا بۆ كام لا كاموكوریاكان؟تكایا با هامومان رێگا یاك بدۆزیناوا. فارهاد. ک
سڵاو،
پێشنیارێک بۆ كاك گۆران،
كاك گۆران بۆ نووسینی پیتێك كە (ه) ی تێدا بێت دەبێت بەم شێوە بینووسە،
بۆ نموومە وشەی مەم
م+ه+Shift+م =مەم
یانی پاش پیتی ه ئەگەر بتەوێت شتێكی دیكە بنووسیت و پێیەوە نەلكێت دەبێت Shift دابگریت.
هیوادارم ڕوون بێت.
سوپاس.
كاك گۆران گیان،
كاتێک پیتی مەم دەنووسیت
ئەكەم جار پیتی م دەنووسیت پاشان ( ە ) كە لەسەر تەختەكلیل دەبێتە H ، پاشان بۆ ئەوەی بتوانی ئەو میمەكەی دیكە بنووسیت و بە (ه) ـەكەوە نەلكێت دەبێت پەنجەیەک بنێیت بە ئەو كلیلەی كە لەژێر Caps Lock ـەوەیە، لە ژێر Enter یشدا هەمان كلیل هەیە، بەڵام ئەوەی ژێر Enter هەندێک درێژترە لەوی دیكەیان، پاشان ئەو میمەكەش بنووسە، و بەم شێوە دەبێت، مەم.
ببوورە نازانم لەوە زیاتر ڕوونی بكەمەوە، هەر بژیت.
ئاسۆ.
كاك گۆران
ببورە بەڵێ جەنابت هەڵە بە كاری دەهێنی، تكایە تۆ شیفت بە كار بهێنە، بزانە چی ڕوو دەدات. ئەو كلیلە درێژەی كە جەنابت دەیڵێی پێی دەڵێن سپەیس بە ئینگلیزی، بۆشایی دەخاتە نێو نووسینەوە، بەڵام ئەوە نییە.
سوپاس.
كاك گۆران لەگەڵ ڕێزم چەند ساڵه بەهەڵه نووسیوته.
نابێت سپاتسی بەكاربهێنیت. سەیرێكی نووسینەكەی من بكەو سەیرێكی ئەوانەی خۆت بكه. بزانه دوای بزوێنەكانی من بۆشایی هەیە
نووسینی تۆ( به كار ده هێنم هه ر ئه و جێگایه م به كار هێناوه) نووسینی ڕاست ( بەكاردەهێنم هەر ئەو جێگایەم بەكارهێناوه)
هەر = ه + ه + (شێفت + ه) سپاتسی ر
ئەو = ئ+ ه + (شێفت + ه ) + و
ببورن منیش لە كاتی وەڵامی یەكەمدا ه ـی لەگەڵ شیفتم نە نووسیوە.
:(
كاك گۆران كوردیی بەڕێز ، ئەو ڕوونكردنەوەی كاك ئاسۆ و كاك پەپوولەی بەهار بۆیان نووسیت، وەڵامت دانەوه كە ئەوەش فێربوویت.
بەڵام ئێستاش هەمان ڕێگەی هەڵەی خۆت بەكاردێنێت. جەنابت كەسێكی كه له زۆربەی پرسیارەكاندا بەشداری ئەكەیت وزۆر بەچالاكانە وەڵامیان ئەدەیتەوه. دەستتخۆش بێت.
زیاتر هەوڵەكانی ئەم گروپه بۆ ئەوەیه كه كورد كیبۆردێكی كوردی یەكگرتوو بەكاربێنێت، ئەگەر خۆمان بەهەڵه كیبۆردەکه بەكاربێنین خەڵكی چۆن فێربێت بەكاریبێنێت؟
ئەوەی شێوه نووسینەی تۆ لەوانەیه تاقەتت نەبێت كه هەمووجارێك شێفت و ه بەكاربێنیت، بەڵام هەڵەیەكی زمانەوانی گەورەیه، چونكه ووشەیەك ئەكەیت بە دوو كەرتەوه لەوانەیه هەندێك جار بیكەیت به چەند كەرتێكیشەوه.
نموونه:
(ده ستان خۆش ئه وه ش فێر بووین ماڵتان ئاوا)
لێرەدا ئە وه ش كراوه بە 3 كەرتەوه كە ئەبێت بەم شێوه بنووسرێت ئەوەش.
هیوادارم هەوڵ بدەیت بەو شێوه بنووسیت كه برادەران ڕوونیان كردۆتەوه، وە هیوادارم ئەمساڵ برادەران كارێك بكەن پیتی ( ـە ) دوگمەیەكی تایبەتی خۆی هەبێت. چونكە بەڕاستی لەزۆربەی پرسیارو وەڵامەكاندا ئەو كارە دووباره بۆتەوه و بگره له ماڵپەڕەكانیش زۆرجار ئەو هەڵه ئەكەن.