فریام كه ون نه مام. له به ێن چوم
سڵاو تان لێ بێت به ڕێزان
من بلاسته ری 32 م گرتووه تكایه پێم بڵێن له كوێ نۆرتۆن انتی ویروس 2004 دارگم ده بێ زۆر به خێرایی بێ ده نا فریا ناكه وم و زو كامپیوته ره كه م ده كوژێته وه . ئه م تۆزه نوسینه شم لای براده رێك نوسیوه بۆ خۆم فریا نه ده كه وتم.
زۆر سپاستان ده كه م
نووسینە ئینگلیزیەكان خۆت بیكه بە زمانەكەی خۆت،،،
1 پێش هەموو شتێك بەپەله لە Run ئەمە بنووسه SERVICES.MSC /S ، پەنجەرەیەكت بۆ ئەكرێتەوه. پاشان دووجار كلیك بكه له Remote Procedure Call (RPC) service
(لێت تێكنەچێت كلیك لەمه نەكەیت Remote Procedure Call (RPC) Locator )
یان 2 جار كلیكی لەسەر بكه یان بەلای ڕاست و پاشان Properties
پەنجەرەیەكی ترت بۆ ئەكرێتەوه لەسەرەوه Recovery هەڵبژێره
لەبەشی یەكەم و دووەم و سێیەم Restart computer بگۆڕه بۆ Restart the Service
كرتە له apply بكەو پاشان ok
2 system restore بكوژێنەوه ( بەلای ڕاست كلیك له My computer بكەو پاشان Properties پاشان لەسەرەوه بڕۆ بۆ بەشی system restore لەوێ بۆشایییەكی بچوك هەیه ئیشارەتی لەسەر دانێ و پاشانok )
ئێستا له كۆمپیوتەر كوژاندنەوه ڕزگارت بوو.
بۆ ئەوەی ڤایرۆسەكه دەربكەیت له كۆمپیوتەرەكه :
3 ئەم پەڕگەیه داگره http://www.zkurd.org/huner/FixBlast.zip بیكەرەوه ، پاشان وازی لێبێنه تا ڤایرۆسەكە دەرئەكات، پاشان كۆمپیوتەر بكوژێنەوەو جارێكی تر دایگرسێنەو دیسان پرۆگرامی FixBlast بكەرەوه بۆ ئەوەی دڵنیا بیت كە ڤایرۆست نەماوه.
4 ویندۆز تازە بكەرەوه http://windowsupdate.microsoft.com
5 بەشی 1 و بەشی 2 وەك جاران لێبكەرەوه