تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

یونیكۆد و كێشەی خەڵك

dilan

Dilan

بڵاوکراوەتەوە

2004/01/02

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

ئەم‌كاتەتان باش خۆشەویستان ئایا ئەزانن خەڵكانێكی زۆر زۆر لە سلێمانی كەباسی لایەنه ‌باشەكانی یونیكۆدیان بۆ دەكەیت هیچ حاڵی نابن ؟؟
وەڵامەكەیان هەرئەوەیە ئەڵێن ئێمە هەر دەستمان بەو كاك عەلیە ڕاهاتوە...
پرسیارێك بۆ كاك بەردەقانی : كاك بەردەقانی گیان من ئێستا لەسلێمانی ئیشی تایپ ئەكەم بە یونیكۆد بەڵام ئەو شوێنەی كە تایپەكەی بۆ ئەكەم هیچ لە یونیكۆد نازانن ئەبێت بۆ هەرشوێنێك چووم لەگەڵ خۆم پڕۆگرامی سوپۆرتی زمانی كوردی‌ و فۆنتەكانی itgroupبەرم لەگەڵ خۆم لەدوای 30دەقە باسكردنی فۆنتەكان ئیتر ئەلێن باشە!!بەس ئێمە هەردەستمان بە عەلی راهاتوە.ئەی هاوار شێت بووم كەی ئەوخەڵكە بەزمانێكی یەكگرتوو ئەنووسن

بڵێی چی دیلان گیان خەڵكی خۆمان بەشوێن شتی تازەو جوان ناگەڕێ، گەر دەستی بەشتێك ڕابێت حەزناكات فێری باشتر و تازە‌تر بێت.

زۆر ‌ڕاسته كاك دیلان كێشەكە لەوەدایه كه هەندێ كەس هێشتا جیاوازیی یونیكۆد و نایونیكۆد نازانن. مەسەله تەنها جوانی نییه، مەسەله ئاسانكارییه.

1. هێشتا نازانن ئەگەر دەقێك به یونیكۆدی كوردی بنووسی دەتوانی ڕ‌استەوخۆ بیگۆڕیته فۆنتە یونیكۆدەكانی سیستەمی كۆمپیۆتەرەكەت كه پاڵپشتیی جیهانی وەكوو پشتیوانیی مایكرۆسۆفتیان هەیه بۆ نموونه فۆنتی (تاهووما)، بەڵام ئەوانی تر ناتوانی.
2. هێشتا نازانن كه ئەگەر تەختەكلیلkeyboard ی یونیكۆد بەكار بێنی مەجبوور نیت فۆنت داگری و دەتوانی له فۆنتی ناو سیستەمی كۆمپیۆتەرەكەت كەڵك وەرگری وەكوو فۆنتی ‌Tahoma یان فۆنتی Microsoft Sans Serif.
3. هێشتا نازانن كه ئەگەر به یونیكۆد بنووسی له دەزگایەكی پشكنەردا بەئاسانی وشە یونیكۆدەكانت بۆ دەدۆزرێتەوه: بۆ نموونه بچۆ بۆ www.google.com لەوێدا به تەختەكلیلی یونیكۆد وشەیەكی كوردی بنووسه و بۆی بگەڕێ.
4. هێشتا نازانن كه زمانەكانی تر وەكوو فارسی و عەرەبیش به یونیكۆد دەنووسن.
6. هێشتا نازانن له ناو hotmail و Microsoft Outlook و Microsoft Express و كۆمەڵێ پرۆگرامی ئیپۆستی تر دەتوانی به تەختەكلیلی یونیكۆد وشەكانت به كوردی بنووسی و بینێری.
7. هێشتا نازانن كه فۆنتی نایۆنیكۆد مەحكوومه به وازلێهێنان و هەرچی كەمتر پێی بنووسی كەمتر ڕەنج بەخەسار دەبی.
8. هێشتا نازانن كه زۆر ڕۆژنامه و گۆڤاری جیهانی كه لەسەر ئینتەرنێتن كەمتر له پرۆگرامی پی‌دی‌ئێف كەڵك وەردەگرن و پێیان خۆشه نووسینەكانیان بەشێوەی دەق بخرێته سەر تۆڕی جیهانیی ئینتەرنێت.
9. هێشتا نازانن كه له كاتی دروستكردنی ماڵپەڕ و بڵاوكردنەوەی بابەتەكانیان ئەگەر له تەختەكلیل و فۆنتی یونیكۆد كەڵك وەرگرن دەتوانن ئەلتەرناتیڤی وا دابنێن كه ئەگەر هات و كەسێك تەنانەت فۆنتی یونیكۆدی كوردیی نەبوو هەر بتوانێ به فۆنتە ئالتەرناتیڤەكانی ‌Tahoma یان Microsoft Sans Serif نووسینەكانیان به كوردی ببینێ.
10. هێشتا نازانن ئەگەر بێن و له فرۆنتپەیج یان وۆرد یان زۆر پرۆگرامی تر سایتێك دروست بكەن دەتوانن لەبەشی View و پاشان Source كۆدەكان به كوردی پیشان بدەن و بیبینن كه دوایی هەر لەوێوه خۆشیان بەئاسانی دەتوانن دەسكاریی بكەن.
11. هێشتا نازانن كه خەسار لە نیوە بگەڕێیتەوه هەر قازانجه.
12. هێشتا نازانن كه دوور نییه له داهاتوودا وەكوو زمانەكانی تر ئامێری وەرگێڕانی وشە یان ڕسته بۆ كوردی یان له كوردییەوه بۆ زمانی تر دروست دەبێ و ئەو كاته تەنها دەتوانی له نووسینێكەوه كۆپی بكەی و بیدەی پێی وەری بگێڕێتەوه كه به یونیكۆد نووسرابێ یان پی‌دی‌ئێف و وێنە نەبێت.
13. هێشتا نازانن له سایتی www.zkurd.org فەرهەنگێكی ئایتیی ئینگلیزی ـ كوردی، كوردی ئینگلیزی هەیه و بەم زووانەش فەرهە‌نگێكی گشتیی ئینگلیزی ـ كوردی، كوردی ـ ئینگلیزی دەر دەچێ و لەوێ بۆ دۆزینەوەی وشەیەكی كوردی تەنها دەتوانی له تەختەكلیلی یونیكۆد كەڵک وەرگری و بەس.

12. هێشتا نازانن كه تەنها به فۆنتی یونیكۆد یان به تەختەكلیلی یونیكۆد دەتوانی وەكوو هەموو گەلانی جیهان لەسەر ئینتەرنێت وێبلاگی كوردیت هەبێت. كارێك كه نەتەوەكانی تریش كردوویانه و سایتی كوردئایتیگرووپ به فۆنت و تەختەكلیلەكەیەوه وەها شتێكی مێژووییشی بۆ كورد خوڵقاندووه.
13. هێشتا نازانن ڕۆژ به ڕۆژ سایتی كوردی دێنه سەر شێوازی یونیكۆد و له هەموو گێچەڵەكان ڕزگاریان دەبێت و باشتره ئەوانیش هەرچی زووتر بێنه ڕیزی كاروانی یونیكۆدانی كورد.

14. هێشتا و هێشتا و هێشتا ....