تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

وێب لۆگ

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/12/29

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

سڵاوێكی دووباره، هاورێیان،من وێب لۆگ ێكم لۆ خۆم ساز كردوه، دیارەبە یارمەتی ئێوەی ئازیز،بەڵام هەرچی دەكام نوسراوەكان بە كوردی دیار نین، چی بكەم باشه؟www.tarawge.blogspot.com
خوا خێرتان بنوسیت،بەزەحمەتی مەزانن و وێڵامم بدەنەوه،خۆ دڵم تۆقی هێندەی لەگەڵی خەریك بم.

من بەشێوەیەكی جوان نووسراوەكانتم بینی هیچ عەیبی نەبو، لەسەر ویندۆزی عەرەبی لایبه بیكه به Unicode

كاك كەریم گیان زۆر سپاست دەكام،برالە من به ئاقڵی خۆم پێم وابو به Unicode دەنوسم،تۆش دەفەرموی هی عارەبیه، توخوا پێم بڵێ چۆن دەكارم چێی بكەم؟ زۆر سپاس

تاراوگەی بەڕێز ئەو لاپەڕەیه لای منیش دەرناچێت بە كوردی هەتاكو ویندۆزەكە نەگۆڕیت بۆ Unicode بۆ تاقی كردنەوه لەسەر لاپەڕەكه بەدەستی ڕاست كلیك بكەو پاشان بەشی ویندۆزەكان هەڵبژێرە و لەسەر Unicode كلیك بكه ئەوكاته بەشێوەیەكی جوان نووسراوەكان دەبینرێت،

ئەی خوا خێرت بنوسیتن كاك كەریم گیان،ماڵت ئاوا بیت و هەر بژی براله،هیوادارم لەمەوبەدواش هەر وا یارمەتی دەرم بی،بڕوا بكه تووشی نەخۆشی هاتبوم لە گەڵی.هەر بژی.

تاراوگه، گۆڕانكارییەك هەیه دەبێ له www.blogger.com بیكەیی. كه به ناو و وشەیی نەهێنی خۆت loggin ت كرد، دەتوانی له بەشی settings بڕۆیی بۆ formatting و لەوێ له بەشی Encoding دا Arabic windows -1256 هەڵبژێریت ئاوا گرفتەكه چاره دەبێت و پێویست ناكا هەموو جارێ له سەر لاپەرەكەت encoding بگۆڕیی.

لەم شوێنەش دەتوانی هە‌ندێ چوارچێوەیی ئاماده بۆ وێبلاگەكەت هەڵبژێریت.

http://home01.wxs.nl/~ghafo012/templates/templates.html

ئیتر چیت له خوا دەوێت با بۆت جێ‌بەجێ بكەم ...

خاتوزین خاتون گیان،سپاس بۆ یارمەتیەكەت،چۆنت فەرمووبوو وام كرد،بەڵام هەروەك خۆیەتی،نازانم تۆ خۆت خوای یان كاربەدەستی ئەوی،هەرچی بێت من داوایەكی زۆرم نیه، لێم قەوماوه و پەنام بۆ هێناون،لەسەر ئەم وێب لۆگه پەكم كەوتوه،بۆم جێبەجێ بكەی لەمنەتت دەرناچم و دوعای بەخێرت بۆ دەكەم،

تاراوگه به سەر چاو من دەتوانم بۆت جێ‌بەجێ بكەم، بەڵام یان دەبێ لێم بگەڕێیی بچمه ژوورەكەت به ناو و وشەیی نەهێنیت، كه دوایی ئەوه كارەكانم كرد پێت دەڵێم چۆن وشەیی نەهێنی تازه بۆ خۆت دانێیەوه كه ئیتر من نەیزانم. یانیش هەر لێره بلێ ئێستا گرفتەكه چییه با بزانم دەیزانم یا نا ...

ئاخر نووسراوەت به جوانی دیاره، بەڵام ئەوانی پێشتر نووسیوته شەقله پەقلەن ، دەبێ پاكیان كەیەوه و ئێستا كه له formatting ئاڵوگۆڕیی incoding ت كردووه سەر لەنوێ پۆستیان كەیەوه.

ئەوەش ئەمەیلی من : xatoozin@yahoo.com

شاد بی.