كارتۆن
سڵاو برایان زۆر سپاستان ده كه م یارمه تیم بده ن
پێم بڵێن چون بتوانم كارتۆنێك یاخود شتێكی موته حه ریك(جوڵاوه) دروست بكه م و چ پرۆگرامێكی تایبه تی پێویسته من زۆر حه زده كه م فێر بم.
زۆر زۆرسپاس بۆ رێنوێنیتان
بۆ 2d animations:
Macromedia Flash
بۆ 3d animations:
3D Studio Max
یا
Lightwave
یا
Pixar
ئەمەش دەكەوێته سەر ئاڵۆزی فیلمه جووڵاوەكه. ئەگەر شتێكی پرۆفیۆشیناڵ داوادەكەیت، دەتوانیت فیلمەكه به كامیرا بگریت و له Studio Max شتی تری بۆ زیادبكەیت و له Boris Red به یەكەوەیان بلكێنیت.
ئەگەر پڕۆژەیەكی وا بۆ سینەما بێت، ئامادەم دەستی یارمەتی درێژكەم، بەڵام ئامادەنیم بۆ هیچ ڤیدیۆكلیپێكی كوردی كاربكەم.
ئەگەر مەبەستیشت وێنەی جووڵاوه بۆ ناو سایت، ئەوا دڵنیام مەبەستت Macromedi Flash ـه.
وەكو كاك بەردەقانی باسی كرد بۆ وێنەی جوڵانەوه باشترین پرۆگرام Macromedi Flash گەر شارەزابیت لەو پرۆگرامه بێگومان ئەتوانی هەمو شتێكی پێ دروست كەیت.
ئەگەر تازه ئەتەوێت دەست بەو كاره بكەیت لە Powerpoint ەوه دەست پێبكه لەبەرئەوەی پێم وابێت بەزۆر زمان هەیه،
یان Adobe Ready image ئەوه سەرەتایەكه بۆ animatoin ( جوڵاوه )
ئەگەر زانیت توانای ئەوەت هەیه بەردەوام بیت و بیكەیت 3D ئەوا كتێبێك پەیدا بكەو لەسەر قسەی كاك بەردەقانی
خۆت فێری 3D Studio Max بكه.بەڵام كاتێكی زۆری ئەبێت بۆ تەرخان بكەیت. ( بۆ ئیشی پرۆفیشیونال پێویستت به 4 ساڵ هەیه )
ئەگەر بەلاشتەوه كارێكی گرانه وەكو برادەران نووسیان Macromedia Flash بێدڵیت ناكات.
كاك گۆران ئەتوانین ئەو ئادرەسەی كه ئەو جۆره پرۆگرامانەی لێیه له بەڕێزت وەری گرین؟