تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چۆن؟

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2003/12/14

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

من بە‌ شێوەیەكی یەكجار زەحمەت نووسراوەكانم لە‌ كامپیۆتەری ماكینتاشەوە‌ دەگوازمەوە‌ بۆ نێو PC. ئایا كەسێك شێوەیەكی ساكارتر دەزانێ كە ئەم كارە‌ بكرێ؟
‌بێ زەحمەت هەركەس دەزانێ شێوەكەیم بۆ باس بكا.
‌بە سوپاسەوه.
حامید

كاك حەمید من باش لەم ووشەیە ناگەم ( ماكینتاشەوه ) مەبەستت لە نێوان 2 pc ؟

نه هۆژە گیان، لەوانەی وا لە كۆیه بەكارمان دێنا، پێم وابێ تۆ نەتدین! ‌‌ لەو ‌‌كامپیۆتەرانەی جۆری Macintosh، ئەوانەی سێوێكیان كردووەتە سەمبولی خۆیان. ئەوان سیستمەكانیان لەگەڵ PC جیاوازی هەیه و پرۆگامی نووسینیش هی وەک ناشر سەحافی، نەسوز و ناشر مەكتەبی بەكار دێنن.
دیارە من هێشتا فۆنتەكانی یۆنیكۆدم لە‌ماكینتاشدا تاقی نەكردووەتەوه، رەنگە لەوێش كار بكەن.
بە سوپاسەوه.

کاراکترست Character Set ــێک که ئەم پروگرامانه له Mac کەڵکی لێ وەردەگرن زۆر جیاوازه له گەڵ یونیکۆد. بڕوا ناکەم شێوەیکی ئاسان بێت مەگەر کونورترێک بنووسرێت تایبەتی بۆ هەرکام لەم پرگرامانه.

زۆر سوپاس بۆ زانیاریەكەت. بەڵام من ژنەفتم كە‌ گوایه مرۆڤ دەتوانێ نووسراوەكه بكا به پاشكۆی ئێمایلەكەی و ئینجا لە پی سی بیكاتەوە و بیگۆڕێ!!!