تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

فۆنتەكانی یونیكۆد بە شێوەی 3D

كەریم قوبادی

كەریم قوبادی

بڵاوکراوەتەوە

2003/12/11

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔14۔ )

ئەم فۆنتانەم بەشێوەی 3D ڕازاندەوه بۆ داگرتن له كاتێك فۆنته ئینگلیسیەكانم بینی كه ئەوەده جوان ڕازاوه دایان ناوه، منیش فۆنته كوردیه كانی یونیكۆدم بەم شێوەی دروست كرد كه لەم لینكەی خوارەوه دایه. جا نازانم بەڕێزانی بەڕێوه بە‌ر ڕازی بن بەو كاره یان نه؟
ئەم لینكه دوورو درێژه كلیه بكه.

http://karim-qubadi.webbyen.dk/vishjemmeside_privat.asp?mode=top_frame&id=199613&side=&webside=2845154

كارێكی باشت كردووه.
بەڵام سەرنجی لاپەڕەكانتم دا، بینیم لەزۆربەیان پیتی ۆ یان ێ بە چوارگۆشە دەدركەوتوون...

زۆر سپاس كاك كاوەی بەڕێز كه جوابت دامەوه من داواكاریم له بەڕێوەبەران كرد كه ئایا بەو كاره ڕازین بەڵام كەس جوابی نەداوه.
كاك كاوەی بەڕێز زۆر سپاست دەكەم گەر پێشم بلێیت لە كوێدا به چوارگۆشه دەركەوتوون، لەبەر ئەوه لای خۆم هەموی بە شێوەیەكی جوان دەردەجێت،

ده ست خۆش كاك كه ریم : لای من هه مووی به باشی ده رده كه وێت .
پرسیارێك كاك كه ریم : ئایا ئه و نوسینانه یه كسه ر له پرۆگرامه كه دا نوسیوته یان له شوێنێكی تر نوسیوته و
بۆ ئه وێت بردوه مه به ستم شێوه ی كۆپی كردنه ؟
به ڵام زۆر جوانن ده ست خۆش

گۆران كوردی

زۆر سپاس كاك گۆران، بەڕێزم ئەو شێوه نووسینەی (3D, یان سێ لا) پێشتر له word نووسیم پاشان له پرۆگرامی (Paint shop) بەو شێوەم لێكردوه خۆت باش دەزانی كه ئەو پرۆگرامانه كوردی هەڵناگرن.

سوپاس كاك كه ریم وه ڵامه كه ت گه یشت له گه ڵ ڕێزمدا
گۆران كوردی

كاك كەریم لینك دانا بۆ داگرتنی هەر شتێك له kurditgroup زۆر ئاساییه.

دەست خۆش كاك كەریم، شتێكی جوانه، وابزانم له وێنەكانی تۆ یونیكوردی تیانەبوو بۆیه حەزم كرد ئەمەت بۆ بنێرم.

زۆر زۆر سپاس كاك بەردەقانی بەڕێز بەڕاستی ویستم لای بەم لەبەر ئەوەی‌ كه هیچ وڵامێكم پێ نەدرا دیسان زۆر سپاس،
كاك هونەری بەڕێز دەستت خۆش ساڵی تۆش بەخۆسی نازانم مەبەستت چیه كه دەڵێی( وابزانم له وێنەكانی تۆ یونیكوردی تیانەبوو) ئەوه هەموی بە فۆنتەكانی یونیكود دروستم كردوه بەڵام ئەم سێ فۆنتەی (ڕەواندوز، هانا، تەوار) تێدا نیه.

ببوره كاك كەریم وێبم بیرچووه بینووسم ، یونیكورد وێب

برای به ڕێز كاك كه ریم ‌قوبادی !
فۆنته كوردیه كانی تۆم دابه زاند، به س فۆنته كان له كوێ دانێم بۆ ئه وه ی بتوانم به كاریان بێنم. كه فۆنته كوردیه كانت ئه كه مه وه له سه ر شاشه ی كۆمپیوو ته ره كه م به شێوه ی ئینگلیز ی ده رده كه ون چی بكه م بۆ ئه وه ی فۆ نته كان به شێوه ی كوردی بكرێنه وه .

سڵاو...
‌بەڕێزم كوردی ئەسرین كاتێك یەكێك له فۆنتەكان دادەگریت كە دەیكەیتەوه به شێوەی ئینگلیزی دەردەكەوێت بەڵام له كاتی نووسین بە كوردی دەنووسێت. كاتێك داتبەزاند بڕۆ كونترۆل پانل بكەوه پاشان بەشی فۆنتەكان ئەو كاتە ئەو فۆنتەی كه دەڵێیت لەسەر شاشەكه دەكرێتەوه بیبە لەوێ داینێیت ئەوكاتە دەتوانی بە كوردیەكی جوان بنووسیت.

سڵاوێكی دووباره!

ساڵی تازه ی 2004 یشت لێ پیر‌ۆزبێ !
كاكه كه ریم قوبادی خۆشه ویست !
ئێستا فۆ نته كان ئیش ده كه ن به ڵا م هه ر نا تونم سوودی لێ وه رگرم، چوون كه لیما ته كان تێكه ڵاو ده كات. بۆ نموونه له پڕ ۆ گرامی فووتوشۆ پ دا وای لێ دێت. پڕ ۆگرامی كوردی پارس نیگار ، Kurdish Notpad و Kurdish Office 2002 به كار ده هێنم به ڵام به هیچیان پیته كان ناكاته وه به یه كه وه . بمێنی بۆ كورد و كوردستان !

كاتێكی خۆ ش !

كاكه كوردی : ئه وكاره له وورد بكه و به ئاره زووی خۆت ده ست كاری بكه و بیبه بۆ ئه و به ر نامه یه ی ده ته وێت ،،
ئه م كاره یان ئاسانه و گرفتی نیه .

گۆران كوردی

بەڕێزم كوردی ئەسرین وەكو كاك گۆران باسی كرد ئەبێت پێشتر له Word بنووسیت پاشان بۆ پرۆگرامی photo shop یان paint shop منیش بەهەمان شێوه ئەو نووسراوانەم دروست كردوه. ئەگەر ئەتەوێت ڕاستەو‌خۆ لەو پرۆگرامانه بنووسیت ئەوە ناتوانیت، لەوانەشە هندێك پرۆگرام وەكو پارس نیگار یان (الرسام) ئەو كاره بكات بەڵام ئەم پیتانە ( ۆ ڕ ێ ڵ) دەرناچێت.