تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

google

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/12/08

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

سڵاو بەرێزان،

بێگومان ئەو پرسیارانەی كه كراون لێره زۆربەیان وڵامیان دراونەتەوه له google ه. بۆیه به ڕای من بەر له ئەوەی بابەتێك بنوسیت، یان پرسیارێك بكەیت. خۆت تۆزێك ماندو كەیت به دوای وڵامەكەیدا له google ه چاكره له وەی كه چاوەروانیكی زۆر بكەی تا وڵامەكی له لایەن بەڕێزێك بدرێتەوه.

http://www.deja.com
http://www.google.com

سەركەوتو بن.

ڕەنگه زۆر کەس ئینگلیسی نەزانن یان به کوردی باشتر لێ تێ بگەن. من بو خوم هێشتا هەر زمانی دایکیم له هەموو زمانەکانی تر باشتر تێدەگەم.

لێره چاكتره بۆ گەڕان تا google.

جا كاك كەریم، خۆ من خوا نەخوازه مەبەستێكی خراپم نەبو، تەنیا ئەوه نەبێ كه ویستم لێره بابەتانی تر باس كرێ بو ئەوانەی كه زیاتر شارەزایان هەنه له IT, نه وەك زۆر شتانی سەرەتای. هیوادارم دڵی IT group یشم نەیەشاندبێت.

سەركەوتو بن

نا بەڕێزم بەعەكسەوه كارێكی چاكت كردوه تێبینیەكەت جوانه، بەڵام مەبەستی من ئەوه بو كه ئەگەر پرسیارەكه پەیوەنەدی به ئێرەوه هەبو چاكتره تا google. ئەگینا منیش باش دەزانم كه google خۆی جیهانێكی كۆمپیتەره، بۆیه (‌بەگەڕێ) ش لێره دانراوه.

پێشەكی سلاو ئازیزان ..
وەڵا من لام چاكترە كە یەكەم جار لێرا داوای بكەن بۆ ئەوەی بتوانێن تۆزێك یارماتی ئەكتر بدەین چونكە ئەوە زۆر شتێكی باشە بۆ كورد پەیوەندی نێوان ئەندامانی كورد زیاتر بەهێز ئەبێت و لەوانەیە خەلكێكی تریش بیخوێنێتەوە سوودی لێ وەر بگرێت
براتان داستان

سڵاو كاك دڵشاد: ووته كه ی به ڕێزت ڕاسته ........ به ڵام ئه وه ی شایانی باس بێت خۆمان حه ز بێره ده كه ین كه له م گروپه
خۆشه ویسته به زمانی كوردی ده نووسین هه ندێ له و به ڕێزانه ش زیاتر كوردیه كه یان پێ خۆشه و زیاتر لێ ی تێ ده گه ن
له چاره سه ر كردنی كێشه كانیان . كێشه ی واهه یه كه زۆر به ڕێزان پێوه ی ماندوو ده بن تاده گه نه چاره سه ر كردنی .
خۆزگه هه موو كوردێك رووی لێره ده كرد نه ك ته نها بۆ كێشه بگره ئه گه ر هه ر یه ك له ئێمه ڕۆژی چه ند ده قیقه یه ك
ته رخان بكه ین بۆ خوێندنه وه ی بابه ته كانی ئێره زۆرشتی لێوه فێر ده بین كه زۆر كێشه هه یه ده توانین خۆمان چاره سه ری بكه ین .
ئه م به ڕێزانه به ڕاستی زۆر ماندوو ده بن له م بواره دا ........... دیاره بۆ چوونه كه ی به ڕێزیشت هه و ڵ دانی كه م كردنه وه ی
ئه ر كی سه رشانی ئه م به ڕێزانه یه .. به ڵام باپه له نه كه ین وورده وورده هه موومان هه ر وابووین له سه ره تادا..........
ده ست وچاوت خۆش كاكه دڵشاد و كاتیكی خۆش

گۆران كوردی

ببوره كاك دڵشاد : دیاره باسه كه له سه ره تاوه هی كاك ئه مینۆ یه باسه كه ی منیش هه ر بۆ لالی به ڕێزی ده چێته وه .
له وه ڵامه كه مدا ناوی به ڕێزتم هێناوه .. له به ر ئه وه ی ئه م باسه ماوه یه كی زۆری به سه ردا ڕۆیشتبوو.

گۆران كوردی