فۆنتی كوردی
سه ڵاو بۆ هه موولایه ك.......تكایه كێ ئه زانێ گروپه فۆنتێك هه یه كه فارسی و كوردین و فۆنتی ئه سرین له ناویاندایه ناوی ئه م گروپه فۆنته چی یه و له كوێ دایه یاخوود له كام لاپه ڕه داده به زێت.......ئیتر سوپاس
کاک سیامەند
به داخەوه ئەم گیره دەگەرێتەوه سەر ئەو پروگرامانه. هێندێک پروگرام پشتیوانی زمانی عەرەبی دەکەن بەڵام پشتیوانی تەواویان نیه بۆ پیتەکانی تری یونیکۆد که له ناو پیته عەرەبیەکان نین. ڕەنگه ئەمانه پیتهاێک وەک "ک" و "٦" و "٥" و "٤" ـیش بگرێتەوه.
كاك سەربەست فۆنتێك هەیە پێك هاتووە لە فۆنتی فارسی و كوردی بەڵام بەنسبەت دادە ئەسرین بەخوا ئەویان نازانم لە كوێیە.
فەرموو لەم بەسەتەرە سەیر بكە.
http://www.kurdit.net
ئەگەر لە سوێسڕا بژیت منیش سڵاوم هەیە بۆت ساڵی 98 بۆ 99 لەوێ بووم لەگەڵ تیپێكی تۆپی پێ یاریم دەكرد لە شاری Winterthur.
سەرچاوم كاك سەربەست لە خزمەتی مرۆڤی چاكم...
نا، كاك سەربەست ئەمە خۆم نووسیومە ئەمە لە باتی ئیمزایە ئەمە پەیوەندی بە باسەكە .
له تەواوی فۆنتەکانی کورد ئای تی گروپ دەکرێت فارسی و عەرەبیش بنوسرێت به تەکمیلی بۆ هەموو وشەکان.
سڵاو كاك ئەردەوان.
باشه ئەو پیتە عەرەبیانه خۆ له Unikurd نابینم جا نازانم بەڕێزت چۆن دەڵێیت؟
مەبەستم ئەم پیتانەیە. (ث ض ص ط ظ)
كاك كەریم ، ئەی ئەوه نییه نووسیوتن؟
كیبۆردێكی عەرەبی یا فارسی زیادبكه له كۆنترۆل پانێلەوەو پێی بنووسه.
وایه كاك بەردەقانی ئەو پیتانه دەتوانم بنووسم بەڵام نەك له كیبۆرتی (كوردی سۆرانی بادینی) ئەبێت وەكو جەنابت باست كرد كیبۆرتێكی عەرەبی بۆ دانێیت. من مەبەستم له Unikur ه ؟
ده زۆر باشه كاك كەریم، خۆ باسەكەش لەسەر فۆنت بوو. لەسەر كیبۆردی فارسیش پیتی كوردی نین.
منیش سڵاوی دووبارەم.
وایه كاك بەردەقانی تەنها پیتی (ڵ ۆ ێ ڕ ڤ) پەیدا نابێت له كیبۆرتی فارسی ئەگینا ئەو پیتانەی تر هەن وەكو ،چ، ژ، گ،پ،
فۆنت و کیبورد دوو شتی جیاوازن. زۆربەی فونته لاتینیەکان پیته سویدیەکانی تێدایه بەڵام بۆ ئەوەی پێ بنووسیت پیویستت به کیبوردی سویدی هەیه. با ڕوون کردەوەێک: هەوڵ بده به فۆنتێکی کوردی که یونیکود نیه پیتی "ص" یان "ذ" بنووسیت! جیاوازی یۆنیکۆد ئەمەیه.
كاك ali-m سوپاس :) ئەوە چاكم كرد هەر بژیت...