تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

لینك دانان قەدەغەیە !!!!!!!!!!!!!!

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/12/01

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔15۔ )

سڵاوو بەڕێزان..
بەڕێوەبەرانی بەرێزی ئەم سەكۆ دڵگیرە سڵاوو.
بەڕێزان من وەك خولیایەكی PC و IT ، زۆربەی كاتە بەتاڵەكانم لەبەردەم شاشەی PC ەكانم‌دا بەسەر دەبەم، سەر بە دەیان كوچەو قوژبنی‌ ماڵپەڕەكانی تایبەت بە IT و بگرە زۆر لەوانەش كە بە شێوەیەكی لاوەكی باسیان لە PC و IT كردووە دەكەم‌ و بەدەیان بەرنامە دادەگرم و چاوێكی پیا دەخشێنم..
لە دەیان ماڵپەڕی تردا بەبێ گوێ‌ دانە هیچ یاساوو ڕێسایەك و هیچ سڵكردنەوەیەك، لینك بۆ سەدان بەرنامە دادەنێین ئەگەچی لینكی ڕاستەوخۆش بێت بۆ دابەزاندنی بەرنامەكە، بەڵام ئەوەی لای من سەیر بوو، ئەوە بوو كە هەر لەیەكەم سەردانمەوە بۆ ئەم سەكۆ نازدارە، ئەوەیان بەگوێم‌دا چرپاند‌ كە نابێت لینكی ڕاستەوخۆ‌ بۆ دابەزاندنی‌ بەرنامە لێرەدا دابنێیت‌‌، منیش بێ‌ یەك‌و دوو كردن‌ ڕەچاوی ئەوەم كرد (( كەڕەنگە لەبە خۆشەویستیم‌ بێت بۆ ئەم جێگە پیرۆزە))، بۆ تەنها جارێك تا كەمێك پێش ئێستا، لەخۆم‌و له ‌ئێوەشم نەپرسی كەئایا :-

بۆچی لەهەموو ئەو ماڵپەڕانەی كەدا ڕێگەدراوە ئەوە بكرێت، لەگەڵ ئەوەش‌دا رۆژ‌ بە رۆژ لە بەرەو برەودان
كەچی ئەگەر لێرەدا ئەو كارە بكرێت دوور نی‌یە ئە ماڵەمان لێتێك بدەن؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

بەڕێزان ئەوە تەنها وەك پرسیارێك بەبیرم‌دا هات، ئەگەر وەڵامەكەی وەرگرمەوە، سوپاستان دەكەم

لەگەڵ ڕێزم‌دا
ئــــــــــــــــــــالان

برام كاك ئالان لینك كردن بۆ ئەو ماڵپەڕەی كە پڕۆگرامەكەی لێ دائەگیرێت هیچ كێشەنیه ئەگەر داینێیت. بەڵام من تێناگەم بۆ ئەبێ
ڕاستەو خۆ بۆ پڕۆگرامەكە‌بێت.؟

كاك هێمن سڵاو
براكه م من یه ك دوو سه عات له مه و پێش دوو جار لینكم دانا بۆ دابه زاندنی به رنامه یه ك كه زۆر به ئاشكرا ده ڵێ
بۆت هه یه بۆ ماوه ی 30 ڕۆژ به كاری بێنی له چاو تروكانێكا لاتان برد .
وه له ماڵپه ری سه ره كیشه وه بوو . جا نازانم ئه گه ر له ترسا چاوتان باش نه یدیبێ.

كاك ئالان سڵاو:
براكه م هه رله سه ره تاوه به ڕێوه به رانی ئه م گروپه ئه وشێوه یه یان قه ده غه كردوه : به ڵام ئه گه ریه كێك بیه وێت
خزمه ت بكات ئاسانه ( به ڕێزت چ پرۆگرامێك به نرخ و به باش و به سود ده زانیت ) كورته باسێكی پوخته ی بۆ بكه یت و
لینكی ئه و كۆمپانیایه ده ست نیشان بكه یت كه خاوه نێتی ئه و كاته هێنان و داگرتنی كارێكی ئاسانه . به ڕێزانیش گه ر
پێێیستیان پێ بێت بۆی ده گه ڕێن یاخود بۆ پیویستی زیاتر په یوه ندی به به ڕێزته وه ده كه ن > ده سته كانت خۆش :
ڕێزی هاوڕێتان:

گۆران كوردی
01-12-2003

من لام نەبردوه كاك دارا. بەڵام زۆر جاریش بە هەڵه شت لائەبرێت.

منیش پێم وایه پێویست نیه بەڕێزانی ئەدمین هەموو جوره لینکێک بسڕنەوه. تەنها سریال و کراک ی نایاسایی نەبێت.

كاك ئەردەوانی بەڕێز سڵاو...
برام وەك خۆت ئاگاداری تە‌ها لینك كردنی ڕاستەوخۆ بۆ پڕۆگرامەكە ئێمە زۆر لەسەری داوIوین . باقی لینكەكان بە بۆچونی من
ئازاده بۆ نمونە ئەگەر سایتێك تەنها سریال و كراكیش بێت لێرەدابنرێت ئەوه كێشەنیه چونكە ئەوه سایتەو URL ی خۆی هەیه
هەرچی ئەكات خۆی بەرپرسه.

سڵاو كاك هێمن،
من هەرچی سەیر دەكەم، بەڕێزت بە تەواوەتی بۆچوونەكانت هەڵگێڕاوەتەوە، من نازانم بەڕێزت بۆ وا لێی تێدەگەیت؟
هەرچەندە پێشووتریش لەمەڕ ئەم بابەتە دوو بۆچوونی زۆر جیامان هەبووه و هەیە، بەڵام با جارێكی دیكەش هەوڵ بدەم دوو خاڵی ساكار
ڕوون بكەمەوە:

>>برام وەك خۆت ئاگاداری تە‌ها لینك كردنی ڕاستەوخۆ بۆ پڕۆگرامەكە ئێمە زۆر لەسەری داووین

باشە، بەستەری ڕاستەوخۆ چییە (بۆ نموونە: بەستەرێك بۆ internet explorer لە ماڵپەڕی مایكرۆسۆفت، بەستەرێك بۆ داگرتنی zone alarm لە ماڵپەڕی سیمانتیك یان بەستەرێك بۆ پرۆگرامێكی یاسایی كە كۆمپانیایەك‌ بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دایدەنێت و هتد) ئەمانە بەستەری ڕاستەوخۆن، ئەبێ ئەم جۆرە بەستەرانە چ یاسایەك و به چی بیانوویەك سزا بدرێن لە ڕووی یاساییەوە؟

>>باقی لینكەكان بە بۆچونی من
ئازاده بۆ نمونە ئەگەر سایتێك تەنها سریال و كراكیش بێت لێرەدابنرێت ئەوه كێشەنیه چونكە ئەوه سایتەو URL ی خۆی هەیه
هەرچی ئەكات خۆی بەرپرسه.

لێرەش بەڕێزت نازانم بە پێی چ بۆچوونێك ئەمەت نووسیوە؟ كەی ‌ ماڵپەڕێك ئەم كارانەی تێدا بێت یاساییە بەستەرەكەی بنووسرێت؟
تكام وایە هەندێك لەسەر یاسای بەستەری ئەلەكترۆنی لەوڵاتی سوید بخوێنیتەوە، چونكە بەڕێزت خاڵەكانت لا ئەمدیو و ئەودیو بووە.

سوپاس و كاتێكی خۆش

جا كاك هێمن بیكه به ئەنگۆڵی گەر كوردەكان كوردیان له بیر چووه.

خۆزگه ئەمزانی دانانی لینكی ڕاستەوخۆ ترسی چی هەیه؟

بەڕای من، وەك ڕای هەر كەسێكی تر:
1. لینك بۆ سایتێك كراك و سیریال و هاك دەبێت قەدەغەبێت.
2. تا دەكرێت لینك بكرێت بۆ سایتی خاوەن پرۆگرام.
3. ئەگەرنا، بەڕای من، ئەگەر لینك بدرێت به پرۆگرامێك كه ڕاستەوخۆ داونلۆودی بكات دەبێت ئاسایی بێت به مەرجێ پرۆگرامەكه لەسەر سێرڤەری خاوەن پرۆگرام بێت. مەڵێ ئەی downloads.com چونكه ئەمانه پێشتر ڕێكەوتوون لەگەڵ خاوەن پرۆگرامەكان.

سڵاو.
ئەوانەی كە ئێوه بە "لینكی ڕاستەوخۆ " ناوتان بردووه، هیچ كێشه دروست ناكەن گەر وەك ئەوانەبن كە كاك ئەردەوان نوسیویەتی (تەنها سریال و کراک ی نایاسایی نەبێت)، وه كاك عەلی زیاتر شیكردۆتەوە نوسیویەتی (پرۆگرامێكی یاسایی كە كۆمپانیایەك‌ بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دایدەنێت )

پاشان ئەی ئەوە نییە ڕۆژانە لە بەشی هەواڵەكاندا لەو جۆرانە دەنوسرێن ؟؟ ئەی گوایە بەشی هەواڵەكان هەر سەر بە كورد-ئایتی گرووپ نییه ؟؟؟ یان بانێكه و دوو هەوا !!

بڕوانن :
http://www.kurditgroup.org/today/index.php?m=200310

خۆزگە كاتێك دیاری ئەكرا لە پالتالك یا لە هەر چاتێكی كە . بۆ ئەوەی بمان توانیایە باش لەیەكتر بگەین بەڕاستی بەنووسین
ئەو ه 1 لایی ناكێرتەوه چونكە زۆر لە برادەران لێم تێناگەن هەر وەك منیش لەوان.

باشه با بەپێی یاسای شانشینی هۆلەندی:

لینك دەتوانرێت بكرێت بۆ پرۆگرام و سایتی تر بەمەرجێ له لینكەكەدا به ئاشكرایی دیاربێت كه پرۆگرامەكه یان بابەتەكه لەسەر سێرڤەری خاوەن پرۆگرامەكەیە.
مەبەستی كاك هێمن و هەموو هاوڕێیانی kurditgroup ئەوەبوو كه ئەم سەكۆیه نەبێته شوێنی گۆڕینەوەی پرۆگرامی دزراو یان شوێنێك بۆ خەڵكانێك لێره بێن باسی هاككردنی خەڵك بكەن.

بەڕێز ئالان، ئێمه حەقمان له كەس و سێرڤەری تر نییه و هەنگاوهەنگاو دوای ئەم جۆره دیالۆگانەی ئێره، یاساكانمان دادەڕێژین.

یانی بەڕای ئێوه، باشتره ئێمەش شێوەی كاركردن و دیزانمان بەم شێوەیە بێت‌؟ :

http://www.kurdpc.com/ais/forum.php?MainID=14&Page=1

ئەرێ ئەوه چیه چاوم لەجێ چوو ، ئەوه بە كام فۆنت نووسراوه كاك بەردەقانی؟؟