تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پاس وۆرد بیرچونەوه

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/12/01

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔13۔ )

سلاو
بەرێزان پاس ۆردی كردنەوەی كۆمپئتەرەكەمیان گۆڕیوە و ئێستا من نازانم چی لێ بكەم ؟ به هیچ جۆرێك ناتوانم بچمه ناو ویندۆسەوه ..تكایه گەر هاوكاری یەكم بكەن سوپاستان دەكەم
زانیاری..ئێكس پەیم هەیه و به تەنها بەیەك ناوەوه دامناوه كه بچمەناوەوه و ئەویش پاس ۆردی وون بووه

كاك دانا خۆت لامن بشتر ئازانی چه ند وه ستای پیك واشێن زۆرا ئاتوانیت واستایا لاو واستنه بانگ بكه ی...........من لا لایان جۆماوا
باس ئاوای لێشارازام.......لاگاڵ....رئزم بۆت............................
دیانا

باوكم به قەبەری مردووم هیج تێ نەگەشتم ،خۆزگه بمزانیایه دەلێی چی دیانا گیان

سڵاو
كاك دانا
باتریەك هەیە كە نێو كۆمیوتەرەكەت دا لە سەر مازەربۆردەكە، دووبەرابەری باتریەكی كاتژمێرێكی دەست پانترە، ئەو باتریە دەربهێنە و پاش 10 خولەك بیخەرەوە جێگای خۆی. ئەو كات هەموو پاسوۆردەكانی ویدۆزەكەت نامێنن و دەتوانی بەبێ پاسوۆرد بچیتە نێو ویندۆزەوە.
دڵنیام لەو ڕێگەیە 100%.
هیوادارم سوودی هەبێت.
ئاسۆ.

سوپاس كاكه ئاسۆ گیان دەست خۆش بێت مەمنونم

کاک ئاسو ئایا ئەو ڕێگایه پاسوردی Bios لا دەبات یان پاسوردی وینوزیش؟

نا هەرگیز . لای نابات

زۆربەی Motherboard ەكان به شۆرت پێكردنی ‌ jumper14 هەموو پاسۆردەكان لادەبات بە Bios ەوه. بەڵام هەندێك هەیه jumper14 بۆ مەبەستێكی تر دانراوه ئەبێت بزانیت بەپێی كتێبی Motherboard ەكەی خۆت. ئەگەر خۆی لەسەر 1و2 دانرابوو ، تۆ بیگۆڕه بۆ 2و3 ، ئەگەر نا پێچەوانەكەی، بۆ ماوەیەكی زۆر كەم و پاشان خۆی چۆن بوو بیگەڕێنەوه شوێنی خۆی.
تێ‌بێ‌نی: ئەبێت وایەری كارەبا لە كۆمپیوتەر نەبەسترا بێت

سڵاو
كاك ئەردەوان بەڵێ پاسوۆردی بیۆسیش لادەبات، لە هەندێك ماڵپەڕدا خوێندومە‌‌‌وە كە ئەوەش لادەبات و ماڵپەڕەكانیش باوەڕ پێكراون.
كاك عەلی من ڕوون كردنەوەیەكم نییە بۆ پرسیارەكەی جەنابت، بەڵام من خۆم بەو شێوە پاسوۆردی ویندۆزم لابردووە.
سوپاس بۆ هەموو لایەک.
ئاسۆ.

سڵاو كاك ئاسۆ،
ئەوەی من پرسیار نەبوو، بەڵكو وەڵام بوو بە نیشانەی پرسیارەوە:-)
من لام سەیرە!! ئەو كارە هیچ پەیوەندی بە passwordی ویندۆزەوە نییە، گەر وابێت، هەر (Hard disk)دوای ئەوەی ویندۆزی لەسەر دامەزرا
دەرهات، ئەوا هەموو passwordەكانی مردار ئەبنەوە؟ یان بە واتایەكی دی ئەم كارەی پاتری لابردن و بازدەر گۆڕینە فۆرماتی password ی ویندۆزەكانتان دەكات؟ :-)

ئەو كارە تەنها بۆ passwordی Bios دەست دەدات ئەویش هەموو بۆردێك ناگرێتەوە.

هەر خۆش بن

كاك عەلی چۆنیت :)
وایه كاك عەلی دەرهێنانی پاتری هیچ پەیوەندی‌یەكی نی‌یە بەو پاسۆردانەی كە له ویندۆز یان له هەر شوێنێكی (‌Hard Disk) دانرابێت.

كاك ئاسۆ ئەوەی تۆ باسی ئەكەیت ئەگەر هەڵه لێت تێنەگەشتبم پاسۆردی ویندۆز نی‌یه.
Motherboard دوو جۆر پاسۆردی هەیه. یەكێكیان بۆ ئەوەی بچیتە ناو Bios ، دووەمیان پێش ئەوەی سیستەمەكه دەست بەكار بكات داوات لێ ئەكات جا ئەگەر ویندۆز بێت یان هەر سیستەمێكی تر ، وە هیچ پەیوەندی بە ویندۆزەوه نی‌یه. پێموابێت تۆ باسی ئەوەی دووەم ئەكەیت.

كاك عەلی لەوه ئەچێت ئەمڕۆ ئیجازه بیت :)

ئەمجارەش سڵاو
زۆر سوپاس كاك هونەر گیان زۆر سوپاس بۆ كاك عەلی بەڕێزیش،
كاك هونەر بڵێم چی پێم وایە ئەو وەڵامەی من بۆ ئەو پرسیارە گونجاو نەبوو، خۆیشم هەڵەم كردووە ، لەسەرەوە نووسیومە پاسوۆردی ویندۆز، بەڵام وەك جەنابت نووسیوتە، ئەوە هەڵەیە، جارێكی دیكە سوپاس بۆ بەشداریەكانتان و ڕاستكردنەوەی هەڵەكان. داوای لێبوردن دەكەم.
سوپاس بۆ هەموو لایەك
ئاسۆ.

ڕێزت هەیه كاك ئاسۆ گیان