F1 كۆمپیوتەرەكەم جام ئەبێت
سڵاو
سەیر لەوایه زۆربەی كات لەم ماڵپەڕەو له زانستپەروەران خۆم ئەبینمەوه، ئەگەر زۆر بەكەمیش بەشداریم كردبێت، كەچی نزیكەی ساڵێكه خۆم كێشەیەكم هەیه، بیرم نییه لێرە بینووسم :)
هاوڕێیان هەركاتێك كۆمپیتەر داگیرسێنم ماوەیەكی كەم یان بڵێم چەند خولەكێك كارئەكات زۆر جار ناگاتە خولەكێك، مشكو تەختەكلیك لەكار ئەكەوێتو بگرە هەر پرۆگرامێكیش ئەگەر لەو كاته كاربكات، جار بەجار ڕەنگیش ڕەش ئەبێت بۆ چركەیەك.ئیتر چارنامێنێت ئەبێت پەنجە بنێم بە Reset ی كومپیتەرەكه، جاری واش هەیه فریای ناكەوم خۆی ئەكوژێتەوەو سەرلەنوێ scan دەستپێئەكات.
خۆم جارێك چوومە msconfig لە services نیشانەم لەسەر background intelligente لابرد (ئەگەر هەڵەم نەكردبێت لە ئینگلیزیەكە چونكە تەرجوومەیەكی شڕم كردووه ) بە زمانی هۆڵەندی بۆ برادەرانی هۆڵەنداIntelligente achtergrondsoverdrachtservice بەڵام هەر چاك نەبوو.
لەبەرئەوه وا ڕاهاتووم هەموو كاتێك كۆمپیوتەر پێبكەم كاتێك ئەچێتە سەر ویندۆز بەپەله سەر لەنوێ ئەیكوژێنمەوەو جارێكی تر دایئەگرسێنم پاشان بەباشی كارئەكات.
هەركەسێك زانیاری هەبێت یان پێشنیار مەمنونم.
تێبینی:
winXp pro version 5.1 build 2600 sp1
processor: AMD Athlon XP 1800+, MMX, 3DNow
mem: 256 RAM
HDD: 40 Gb
DirectX 9 پێشتر 8 بوو
graphic: GeForce4 MX 440 64MB ram
sound: Creative SB Audigy
netwerk: Realtek RTL Family
ئەمە بۆ فرۆشتنم نییە بۆ زانیاری زیاتر بوو لەسەر كۆمپیوتەرەكه :)
slaw kak Hunar
SDRAM yan DDR makant Che markayaka ????
Abet Kargay (Infineon) Bashtren Gory RAM a
بزانە Mem Turbo دابەزێنە چی دەبێ.
بەڵام كاتێك دات بەزاند وە پڕۆگرامەكەت كردەوە بڕۆ Options لەوێ سەحە بچوكەكە لەسەر Hotkeys لابه, ئەوجا 3 دانە سەح لێدە هەر كاتێك ram كەم بۆوە خۆی automatic دەست دەكات بە Recover Ram .
ئەمەش وێنەی پڕۆگرامەكەیە
بۆ دابەزاندنی كلی ئێرە بكە
بۆ كردنەوەی لەپەڕەی سەرەكی كلی ئیرە بكە
كاك ڕاستی how about....
Crucial
كاك هۆنەر ئەگەر بەویندۆزەكانی تریش ئەم موشكیلەت هەیه
RAM ەكەت ئەبێت ئۆپتیمایز بكرێ
ئەگەرRAM ەكەت بگۆڕی موشكیلەكەت چارەئەبێ
سی دی WinXP بخەسەر لەو منۆیە بە Auto Runبۆت تێت
Check System Compatibility
جا
Check My System Automatically
كلیك بكە .
وەسفی موشكیلەكەت و ڕێی چارە سەر كردنیت پێئەڵێ
من ڕام وایه هارددرایو Hard disk ــەکەت خراپه. بەتایبەت Seagate نۆێەکان زۆر ئەم کێشەیان بۆ دێته پێش.
كاك هونەر ئەم هەنگاوەش بكە.
my computer بكەوە بە ماوسەكەی دەستی ڕاستت كلیك لەسەر HDD بكە دوای بچۆ ئاخیر دانە نووسرایە Properties كاتێك ئەوت داگرت دوای بچۆ بەشی 2 لەدەستی چەپت واتا tools دوای لەوێ بچۆ control لەوێ پەنجەرەكی بچوكت لۆ دەكاتەوە تۆ سەح لە یەكەمیان بدە بەڵام بە مەرجێك CD win XP لە cr بێت بەڵام تۆ نوسیتت HDD وا بزانم ئەمە خۆی windows تێدایە ئەوجا start بكە لێی گەڕێ بزانە چی دەبێت.
تۆ packardbell ت هەیە؟
ئەگەر وسیتیشت بزانی ئەوەی دووەم ئی چیە ئەمەیان گەر بێتوو Sector ئێ hd خراپ بووبێت چاكی دەكاتەوە بەڵام من لەو بڕوایە نیم sector ت خراپ بوو بێت.
كاك هونەر منیش جاوەرێی كاك هۆزان دەكەم وەلامی پرسیارەكەم باتەوە نازانی كەی دێت بۆ ئێرە
كاك هونەر كەواتە تۆ كێشەكەت نە لە hr نە لە pc تۆ كێشەكەت لەم ماپەیە C:/windows كەواتە گەر بتوانی لە ڕێگای CD Win XP فەحسی سیستەم بكەی بزانە چیت لۆ دەدۆزێتەوە بەڵام بە dos دەكرێتەوە ئاگادار بە.
بەڵام من وای بە باش ئەزانم format ی كه، تۆ نووسیتە كێشەكەم نزیكەی ساڵێكە وایە باشە كو تەحەمولت كردیە بەخوا من بام لە جێگای تۆ مووم بە سەریەوە نەدەما لە داخی گەر لە نیوە ئیش ڕاوەستێت ...
كاك هونەر منیش وەك تۆ هەر نایكوژێنمەوە وە بێ عەیبیشە، بەڵام جاری وایە پڕۆگرامێك ئینستاڵ ئەكەم گەر پێوسیتی بە كوژانەوە بێت دەی كوژێنمەوە ئەگینا نایكوژنمەوە چونكە هەندێك پڕۆگرام پێویستە بكوژێتەوە pc تا فایلەكان خۆیان خڕ كەنەوە.
بەڵام تۆ دەسكاری msconfig یان tegedit یان gpedit.msc كردیە؟
لەوەیە كێشەكە لەوێ دروست بووبیت.
بەڵام تۆ شتێك بكە كاتێك وای لێهات یەك ڕاست ctrl+alt+delete داگرە لەوێ سەیری CPU وە RAM بكە بزانە چی پڕۆگرامێك زۆر CPU دەبات یاخود RAM داگیر دەكات.