تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

لۆگۆ

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2003/11/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔96۔ )

سڵاو،

بۆ هەموو ئەوانەی دەست ڕەنگینن له دیزاین. دوای نوێكردنەوەی سایتی kurd it group دەمانەوێت لۆگۆیەكی نوێ بۆ سایتەكەتان هەڵبژێرین. هەر بۆیەش حەزمانكرد داوا له ئێوه بكەین، لۆگۆیەك درووستبكەن كه بەڕاتان نوێنەری kurd it group بێت. هەركەسەو بە پێی توانا دەتوانێت لێرەوه كاری خۆی نێشان بدات تا بتوانین بڕیار بدەین لەسەر یەكێكیان.

لەگەڵ ڕێز

بێتاقەتی 2 لۆگۆم دروست كرد، لەوانەیە دانەیەكی تریش بكەم خوا یار بێت ، یەكێكیان لۆگۆیەكی كاك ئەردەوانم تیا بەكارهێناوەو پێم جوان بوو.

تكایە بیرتان نەچێت لۆگۆ لەگەڵ بانەر جیاوازی هەیه، وە لۆگۆ نابێت جوڵاوی(animation) بێت.

http://freekurdistan.cjb.net/

لەگەڵ ڕێزم
گۆران كەركوكی

كاك هونەر دڵنیام ئەگەر كاتی بۆ تەرخان كەیت، دەستت ڕەنگینه.

سڵاوتان لێ بێ و ماندوو نەبن!
منیش شتێكم بە بیردا هات و لێرم بۆ كردوون بە لۆگۆ، فەرموون.
بە سوپاسەوە

برام كاك بەردەقانی سڵاو!
برام دوو لۆگۆی تریشم بۆ ناردوویت، دەكرێت بۆم بنووسیت چۆن بتوانم لۆگۆكان راستەوخۆ لەگەڵ ئەم پەیامەدا بنێێرم و چی تر سەری تۆ نەیەشێنم؟؟!

ڕێز و سڵاوم !

كاكە هونەری دەست رەنگین سڵاو!
وادیارە بەردەقانی كار دەكا و نایپەرژێ، تاكوو ئەو دەگەڕێتەوه من بەو شێوەیه كە خۆم دای دەنێم و لە پێرێوە فێری بووگم بۆت باس دەكەم:
دوای ئەوەی كە پەیامەلەت نووسی و وێنەكەت لە سەرڤەرێك (دەتوانێ هەر سەرڤەرێك بێ، من لە‌ سەرڤەری رادیۆ دەنگی كوردستان دایدەنێم)دا دانا. ئینجا دەتوانی كۆدی htmlەكەی كە وێنەكەت بۆ بخوێنێتەوە لە بنەوە بنووسی.
بۆ ئاگاداریت كۆدەكان لێرە دەرناكەون و دەبن بە لینك بۆ وینەكەی تۆ.
 <img border="0" src="nawnishani ew
shwenei weneket le danawe/nawi weneket.formati
weneke" width="59" height="20">

خراپی ئە سەكۆیە ئەوەیە كە هەڵەیەكت كرد مەگەر بەردەقانی و كاك عەلی و جەماعەت بیسڕنەوە دەنا تازە لە دەست دەرچووه.
منیش خۆرەكەی كاك هونەرم دیت، ئەو لەتەكەی دیكەشم دیتەوە و پێكەوەم نووساند و كردم بە هەتاوێكی ئاڵاكە.

:)

تێبینێك بۆ هەموو ئەو بەرێزانه خەریكی هونەرمەندین بۆ ساز كردنی لۆگۆ:
بەشی IT له ناو Kurd IT Group دا كورتكراوەی Information Technology یه بۆیه كاتێك ئەم دوو پیته به بچووكی دادەنێن ماناكەی دەگۆردری و دەبێته "ئەو شته"!!! بەشێك له جوانی و بەكار هاتوویی یەك لۆگۆ گەیاندنی زانست سەبارت بەم شتەیه كه لۆگۆ بۆی ساز دەكرێ، بۆیه دروستی نیشان دانی IT لێرەدا گرینگه... چاوێك له هەموو لۆگۆكان بكەنەوه بزانن تا ئێره چە‌ندیان هەڵه بوون له دانی ئەم زانیاریه...

فەرموون سێ لۆگۆی تر!!
http://hem.bredband.net/asodil/logo.htm

ئەوەش لۆگۆی من. بەخوا ناشیانەیە‌، پرۆگرامی ئامادەم نیه بۆ ئەو كارانە ئەمەم بەword دروست كردوه. بەس كاك بەردەقانی
تەعلیق نەدەی!
http://home.koping.net/u2786a"

ئەمەشم مابوو، ئیتر تەواو.

سوپاس.

ئەمەش لۆگۆیەكی تر!

http://hem.bredband.net/asodil/logo2.htm

ئەرێ بەتەما نین پەڕەیەكی تر بكەنەوه، وێنەكان زۆر بوون؟

ئەم لۆگۆیانە مەبەستم ئەوه نی‌یه كە جوان بێت یان نا، بەڵكو وەكو پێشنیارێك بۆ باكگراوندەكەی ، هەر لۆگۆیەكی تر پەسەند كرا بۆ جوانی ماڵپەڕەكە مانگی جارێك یان جاربەجارێك باكگراوندەكەی بگۆڕن بۆ نوێ‌كردنەوه ( update ) وەكو ئەم لۆگۆیانه كه هەموویان بریتین لە یەك لۆگۆ.

دەستخۆش كاك هونەر. بەڕاستی من ئەوەی تۆم زۆر بەدڵه.
گەر بكرێت ئەو بازنەیەش بكەیت بە ئاڵای كوردستان تەنها بۆ تاقی كردنەوه..

بژیت.

http://freekurdistan.cjb.net

لەگەڵ ڕێزم
گۆران كەركوكی

دیسان لۆگۆ!
[IMG]http://hem.bredband.net/asodil/logo/kurdit_2.jpg[/IMG]

ئەمەش چەند لۆگەیەكی كه.

باشه هاوڕێیان لۆگۆ به كوردی چی پێ دەڵێن؟ یان ناوی نیه بە كوردی.

من بزانم لۆ كوردی‌یە واتە= بۆ
گۆ ئینگلیزی‌یە واته == ڕۆی
كەواتە لۆگۆ = بۆ ڕۆشت
كاك كەریم وابزانم تا ئێستا بیر لەوە نەكراوەتەوه لۆگۆ یان بانەر كە هەردوكیان دوو ووشەی گرنگن بكرێن بەكوردی هیوا دارم ئەگەر هەبوو 2 ووشەی پڕ بە پێستی خۆیان بۆ دابنرێت ئەگەر نەشكرا هەر بەو ووشانە ناویان بێنین

وەڵام من وشەی لۆگۆم لەم ژووره بیستوه جا نازانم كوردی بێت یان نه

http://freekurdistan.cjb.net

لەگەڵ ڕێزم

سڵاوتان لێ بێ و دەستان خۆش،
من حەز ئەكەم یەكێك جیاوازی نێوان لۆگۆ و بانەر ڕوونبكاتەوە؟

لەگەڵ سوپاس و ڕێزم

لۆگۆ
وەكو ئارمێك ، ئاڵایەك ، ئیمزایەك بۆ ناسینەوەی هەر گروپێك یان كۆمپانیایەك، ئەگەر سەیری ئەو كەلو پەلانەی ماڵەوه بكەیت. زۆربەیان لۆگۆیەكیان هەیە ، بێ خوێندنەوەیان بەو لۆگۆیە ئەزانیت چ كۆمپانیایەكە. یان كاتێك ئیمەلێك یان نوسراوێك ئەبینیت لەسەرەوه یان لە خوارەوەی لۆگۆكە بە بچوكی یان بەكاڵی ئەبینیت . واتە ئەگەر كەسێكی دیاری كراویش نەیناردبێت ، بەلۆگۆكە ئەیناسیتەوه. ئەتوانم بڵێم لۆگۆ تاحەدێك ناگۆڕدرێت.

بانەر
ئەو بەشەی سەرەوەی ماڵپەڕه كە بەكاری دێنن بۆ ناسینی ماڵپەڕەكە وەكو پڕوپاگەندە یان بڵێم زۆربەی وڵاتەكان ئەڵێن(Reclame) یان ( بۆ زیاتر ئاسان كردن زۆربەی دوكانەكان بەتایبەتی لەكوردستان لەسەری دوكانەكه بەدرێژایی خۆی نووسینێكی جوان هەڵواسراوەو بۆ ئەوەی بزانیت ئەم دوكانە چی تیا ئەفرۆشرێت یان هەر كارێكی تر بێت ) بۆ زیاتر ناسینی ماڵپەڕەكه ئەگەر بەوێنه بێت یان به نووسین ‌ وە قەبارەی بانەر بەشێوەیەكی گشتی 468x60pix . بانەر ئەتوانیت هەموو كاتێك گۆڕانكاری تیا بكرێت و شتی تازەی بۆ دانێیت و نووسینەكانی بگۆڕدرێت.

ئەمە بۆچوونی خۆمە و لەشوێنێكی تایبەتی نەم هێناوه. لەوانەیە جیاوازی زیاتریش هەبێت.

سوپاس بۆ ڕوونكردنەوەكەت كاك هونەر، دەست خۆش

‌ئه م كاته و هاموكاتێكتان باش من ئه ندامێكی تازه ی ئه م مالبه ڕه م هیوادارم ئه م لۆگۆیه تان به دڵ بێت!
ئه م وێنه یه تێ بینیه له مێشكی هه موو كوردێكی زیره ك!

ئه مه ش یه ك دوو شێو ه ی تر:

بۆ ئاگاداریتان!
‌ فەرهەنگی IT ی وڵاتی سوئیددا و شەی "لۆگۆ"ی تێدا نیه، نەك لە بەر ئەوەی كە‌ وشەیەكی ئینگلیزی یە، بەڵكوو لەو باوەڕەدان كە، لۆگۆ هیچ پێوەندیەكی بە‌ IT یەوە نیە!‌

Logo=Logotype

سڵاو
وه ڵاهی گه له ریه كی جوانه!
به ڕاست ئێمه ش له م به ینه تۆزێك فێر ببین؟؟
ناوی یه ك دوو به رنامه مان بۆ بنوسن با شتێكی جوان بۆ ئه م جه ژنه دروست بكه ین!
ئه گه ر شوێنی ئه م قسه یه ش نیه، كاك به رده قانی ئه م نوسینه بقرتێنه پێش جه ژن گه ردنت ئازاد بێت
سوپاس
منم(هیوا)

برام كاك بەردەقانی سڵاو!
فەرمو ئەمە دوو لۆگۆی تر.

سڵاوم!
http://hem.bredband.net/asodil/logo.htm

كاك بەردەقانی ئەمەت بەچی فۆنتێك نووسیووه، ئەگەر زەحمەت نەبێت بۆم بنێره.

ئەمجارەش سڵاو

سوپاس

بەڕێزان كاك بەردەقانی ئەڵێت با لۆگۆكان كاڵ و كەم ڕەنگ بن. بۆیه سایتەكەش ئەوەنده كاڵه، لەوانەیە كاك بەردەقانی زۆر حەزی لە ڕەنگی کاڵ بێت.

بەڕاستی كاك بەردەقانی ئەم سایتە بەڕای من جوانترین ڕەنگی هەیه هیوادارم هەر به کاڵی بمێنێتەوه ئەم ڕەنگە جوانە نەگۆڕیت، منیش هەزم له ڕەنگی كاڵه ئەمە كێ بێت حەزی لە چاوی كاڵ نەبێت لالۆ بەردەقانی

ئەمەش دەست و نەخشی من... به زیاد بێ! ئەگەر خەڵاتی هەیه بێ زەحمەت بلیتی تەیاره بێ!

شتێكی جوانە دەستان خۆش بێت، منیش ئەوە 2م درووست كرد لێرەی دادەنێم لە هەمان كات لۆ email لۆ كاك بەردەقانی دەنێرم چونكە لەوەیە دەرنەچێت دەی هیوادارم بە درتان "دڵتان" لێبیت.

وادیاره هەر من ماوم بەشداری کەم.

[img]http://home.swiftdsl.com.au/~ardawan/temp/kig_logo.gif[/img]

كاك بەردەقانی تا ئێستا دام نەنایە بەڵام لە http://www.geocities.com/hozhan20 دام نایە نازانم لۆ دەر ناكەوی بەڵام لۆم ناردی.

دەتوانیت به ئیمێل بۆ منی بنێریت كاك گۆران.
كاك هۆژه چ باسه، بۆ دەرناكەون، یان سێرڤەر رێگا به لینككردنی دەرەكی نادات.

لۆگۆیەكم بۆ ئامەدەكردون ، چۆن بتوانم لۆگۆ بلیكێنم لەم شوێنە ، چونكە ناتوانم پاستێی كەم

‌من بزانم كاك بەرد‌ەقانی بەلێنی داوه ئەم جارە ڵۆگۆ بەبێ ئاڵای كوردستان دانەنێ!!!
چونكه ئاڵای كوردستان لە كەم سایتی كوردیدا بەرچاو دەكەوێت.

دەستتان خۆش كاك ئاسۆ هاورێیان، با جارێ بزانین هاوڕێیان چییان پێییه و له داهاتووش شوێنێك درووستبكەین بۆ دایزەینەری كورد كاری خۆیان نیشان بدەن. بەڵام تكایه مەبەستم banner نییه، بەڵكو لۆگۆ.
ئەگەر بیری لێبكەینەوه:
چ شتێك تایبەته به كورد
چ ستێك تایبەته به kurditgroup و دەتوانێت نوێنەری بكات
فانتازیا بەكاربێنه، شتێك نەبێت وەك هەر لۆگۆیەكی تر
بۆ ئەوەی بیرۆكەیەك وەرگریت لەسەر لۆگۆ سەیری ئێره بكه:
http://www.logoed.fsnet.co.uk/logos.html

ئەمەش لۆگۆی كاك حامید درودی:

سڵاو
كاك بەردەقانی بەڕێز، هەرچەند كە من تێنگەیشتم كە ئایا ئێستا دەكرێ لۆگۆ دابنرێت یان نە، ئەگەر دەكرێت ئەوە من ئەمانەم دروستكردوە، بەڵام مانای ئەوە نییە كە لەمانە زیاتر دروست ناكەم:

له گەڵ ڕێزم بۆ بەڕێزتان و هەموو ئەندامانی دیكەی ئایتی گرووپی كورد.
ئاسۆ نادری

زۆر سوپاس بۆ كاك بەردەقانی بەڕێز، بەڵام خۆزگه بۆ چی من دەتوانم لە بەشەكانی دیكەدا وێنەكانم دابنێـم، بەڵام لێرەدا واتە بەشی " پرسیار و وەڵام"دا ناتوانم.

سڵاو ماندوو نەبن!
من لۆگۆیەكی جووڵە‌جووڵ كەرتان بۆ دەنێرم، دیاره ئەمە هەمان لۆگۆ كۆنەكەی خۆتانە‌ بەڵام من ئاڵای كردستانم لە بنەكەی هاویشتووە.
بە پرۆگرامی Adobe photoshop و Adobe ImageReady سازم كردووە، شتێكی سەرەتایی یە و بێگومان ئالتەرناتیڤی دیكەشم هەیە ئەگەر كرا پێشكەشی دەكەم.
بە سوپاسەوە

به قسەی من دەكەی بۆخۆت شتێكی ساز كه... تا ئێره زەوقت له هەموومان باشتره... دەنا دەتوانی داممەزرێنی من بچم گرافیك فێر بم و خۆم قۆڵی له هەڵمالم!

بەڕێزان من شارەزایم له لۆگۆ دا هەیەو بۆ دوو سێ كۆمۆانیا كارم كردووه
بەڵام حە‌زی كورد لە لۆگۆدا جیاواز تره له ئەو بنەمایەی له دروست كردنی لۆگۆدا هەیه
من تا بتوانم هەوڵ دەدەم وه پێشم خۆشه ئەم بابەتە ببێت به پێشبڕكێ یەك تا له بینینی
كارەكاندا ڕێژەیەكی تری كورد بە بینینی كارەكان ڕوو له زانست و ئای تی بكات

بەخوا بەڕێزان كورد ووتەنی هەتا ئێواره خۆمان هیلاك بكەین
ئاخیرەت من دەزام لۆگۆی كێ دەردەچێت و كێ خەڵات وەردەگرێت
من ساڵانێكی زۆره كاری لۆگۆ دەكەم بەڵام مامۆستا‌ی ترمان هەیەو
بەس داخەكەم بووخاری عەشق لێ‌ی داوه ئەگینا ئێستا پەرلەمانی
لۆگۆكەمان تەواو بوو بوو ئای كاك ( ه ‌ڵ‌اگن‌ەڕ‌) عەشق لە ئێمەی كردیت

ئەوه بۆ پێكەنین واز له لۆگۆ نەهێنن

كاك موستەفا وا بزانم direct وێنەكانت لە hardisk هێناوە لێرەت دانایە چونكە سەیرم كرد له...
‌ file:///C:/Documents%20and%20Settings/name/Bureau/IT/a13.GIF هێناوتە ئێرە وەك هەندێك فۆڕمی تر نیە بتوانی لە hardisk بیهێنێت داینێی دەبێت تڕانسفێری كەی لۆ لاپەڕەك لە ئینتەر نێت گەر ویستیشت لاپەڕەكی سەرپێی بكەیەوە لەم ‌ ئەدرێسە بیكەوە...

فەرموو..
Free Homapeg

http://www.zkurd.org/mustafa-ali/IT/index01
http://www.zkurd.org/mustafa-ali/IT/index
http://www.zkurd.org/mustafa-ali/IT/index02

http://www.zkurd.org/mustafa-ali/IT/index2

بەڕێز كاك بەردەقانی ، ئێستا لە ئیشم ، ئەمشەو كۆمەڵێك لۆگۆی جوان بۆتان پریسێنتەشوون دەكەم لە ڕێی میرۆرسایتێكەوە

لەگەڵ ڕێزم

بەخوا برا جوانه

بۆ كاك بەردەقانی یان كاك هێمن وه یاخود هەر بەڕێزێك
ئەو لینكانەی من كه كار ناكەن بیانسڕیتەوه
زۆر سوپاس

ئەمەیانم له بیر چوو

[img]http://home.swiftdsl.com.au/~ardawan/temp/kig_logo2.gif[/img]

دە‌ستتان خۆش هاوڕێیان،
دڵنیام له داهاتو شوێنێك پێویست دەبێت بۆ دیزاینەری كورد كاری خۆی پیشان بدات و قسە‌ و باسی لەسەربكرێت. هەر بۆیەش ئێره وەك تاقیكردنە‌وەیەك تا ئێستا به سەركەوتووی دەزانم.
ئەی كێیه ئەو عاشقه دەست ڕەنگینەی لەبەر هین ناتوانێ هیچ درووستبكات؟ ئەمەیان هەر زۆر خۆشه.

لۆگۆكانی كاك ئەردەوان جوانن، به تایبەت دوهەمی و ئاخری...دەست خۆش!

بەڕێزان ئایا لۆگۆكان ساده بێت یان ملون چونكه من نازانم دیزاینی نوێ چۆن دەبێت

كاك موستەفا:
- بێڕەنگ
- ساده
- مەرج نییه نووسین بێت

دەك دەستتان خۆش بێت ئازیزان ...
هەرچەندە من تا ماوەیێكی زۆر لەوانەیە داببڕێم لەگەڵ ئیوەی یازیز و خۆشەویست بەڵام حەز ئەكەم جوانتریس سایتیتان هەبێت و هیواداریشم لۆگۆكە سادەو جوان بێت
وە هەروەها سایتەكەش تۆزێك پەرەی پێ بدرێت و لە لای دەستە ڕاستی شاشەكە ناوی كەسەكا بنوسرێت و هەروەها چەند بەژداری هەیە و پلەی چیە ئایا ئەندامی نوێیە یا چالاك یا هەمیشە یا درووست كەر مەبەستم بە پێی بەشدارییەكانی نرخی پێ بدرێت زیاتر بەرەو پێش ئەچێت وەكو زۆربەی سایتەكانی تر كە ئەندامەكە تیایا ئەناسرێتەو‌‌ە هەروەها چاودێری گشتی و ئەمانەش
براتان داستان

سڵاوو..
بەڕێزان من پێش ئەوەی هیچ بنێرم، پێشنیارێكم هەیە ئەویش>
پێتان چۆنە گەر لۆگۆی داهاتوو بەكوردی بێتــ
یان هەرنەبێت ئەوەی كاك مستەفا بەلای منەوە جوانە كە بەهەردوو زمانی ئینگلیزی‌و كوردی نوسراوە

لەگەڵ ڕێزم دا
ئــــــــــــــــــــــــالان

دەستتان خۆش من لەبەر هین ناتوانم هیچ دروست بكەم ... بەخوا لە‌بەر كار !!
منیش لۆگۆی كاك ئەردەوانم بەدڵه 2 دانە بەڵام من پێشنیارێكم هەیه ئێوه بۆم دروست بكەن وێنەی 2 ماوس
بە سادەی و ڕویان لەیەك بێت . دەكاك بەردەقانی تۆش وەرەدەرەوه بزانین خۆت چیت پێیه.
لەگەڵ ڕێزم

برادەرانی بەڕێزی كورد ئیتێ گرووپ ، فەرموون لەم سایتە چەند لۆگۆیەكم داناوه ، وە بەتەمام لۆگۆی زیاتری تیادانێم بەم زوانە !!

لەگەڵ ڕێزم
http://www.geocities.com/gorank802003/KITG.ORG.htm

ماندوو نەبن!
دەزانن ئەم‌ یەك دوو رۆژە زۆر شتی سەیر و سەمەرەمان‌ بە بیر دێتەوه، ئێستا دەزانم چەندە شتم لە بیر چووەتەوه، دەستی كاك بەردەقانی خۆش بێ بەم لۆگۆ ساز كردنانەدا هەر جۆرێك بێ بە‌ نقه ‌نق هێندیكم وەبیر خۆم هێنایەوه. كورد دەڵێن: پیری و هەزار عەیب.
هەر بژین.

خۆم هەر دەڵێی دەست و پەنجەم شكاون، ئەم ڕۆژانه دیاره منیش خەباتی ژێرزەمینی گۆجی كردووم، بیرم بۆ شتێكی وا دەچێت:

سەبرت هەبێت كاك بەردەقانی ئەوانە‌ی منیش بەڕێوەیه

http://www.geocities.com/gorank802003/KITG.ORG.htm
لەگەڵ ڕیزم

دەست خۆش كاك گۆران بەڵام لۆگۆی جوڵاو و سكڕیپت و نا من لەگەڵ ئەوانەدا نیم ئە‌وانەی كە جوانن .
ئەوەی كاك بەردەقانی بەڕاستی جوانە ئەوەی 1 كەم لەسەرەوه. ئەی كە‌ین بەدەنگ دان
بەڵام تێبینی یەك ... تكایه ژماره بۆ لۆگۆكان دابنێن . لەلای لۆگۆكەوه بە ژمارەیەك هەبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت دەست نیشان
بكرێت من هەوڵ ئەدەم ئەوانە‌ی دانراون ژمارەیان بۆ دابنێم.

برادەران ئێستا كاتێك ماوسەكە بەسەر هەر وێنەیەكدا بێنی ژمارەكان دەر ئەكەون

فەرمون!!

http://www.geocities.com/gorank802003/KITG.ORG.htm
لەگەڵ ڕێزم

بەڕێزان منیش ئەم چەندانەیەم دروست كرد هەر بەشێوەی نووسین هیوادارم بە‌دڵتان بێت.

كوڕینه ئێره هەر زۆر خۆشبووه

دەستان خۆش بێت.

<< بەردەقانی تۆ خۆشت كردووه. >>

زۆر
پێویسته شونێکی تایبەت بکرێت

فەرمون لۆگۆ

http://www.geocities.com/gorank802003/KITG.ORG.htm
لەگەڵ ڕێزم

جارێكی دیكەش سڵاو،
ئەم دوانەشم دروستكرد:

لەگەڵ ڕێزم.
ئاسۆ نادری.

هەندێ لۆگۆی تر !!

http://www.geocities.com/gorank802003/KITG.ORG.htm

لەگەڵ ڕێزم

هەمووی خەریكی دەست ڕەنگینی‌یه، با منیش خۆم تاقیبكەمەوه، ئێ‌ه بەڵكو شتێكم بۆ دەرچێ، چاوەڕێ بن

وەو، خەریكه دەنگدان نزیك دەبێتەوه، بەڕای من هەركەسێ پێی خۆشه زیاترین دەنگی بۆ بدرێت با لۆگۆی وا دروست بكات كه بچووك و ساده بێت، ساكارترین ڕەنگی تیا بەكار بچێ و ناوەڕۆكەكەشی پەیوەندیی به ئایتییەوه هەبێ. كاك بەردەقانی گیان تۆزێ لێیان بوەسته دڵنیام زۆر شتی تریان پێیە. هەرچەند من لێره بەش بە حاڵی خۆم هەندێكم زۆر زۆر بەدڵه. جارێ نایڵێم با ببێته دەنگدان (ئەگەر ببێ).

لۆگۆ ئوپدەیت !

http://www.geocities.com/gorank802003/KITG.ORG.htm

لەگەڵ ڕێزم

ئازیزان ئەمەش دوو لۆگەی كەیه هیوادارم پێتان جوان بێت.

http://www.geocities.com/gorank802003/KITG.ORG.htm

ئەرێ ئەوەچیە كاك موستەفا ، بەخوا مرۆڤ سەری گێژدەخوات كە سەیری دەكات ، ئەمەش باش نیە بۆ ئیتێ گروپ چونكە ئەو كاتە كەس ناوێرێ
بچێتە میوانی ژورەكەیان !!!!!!!!!!!!

لەگەڵ ڕێزم

فەرمون ئەمەش كۆمەڵێ لۆگی نایەب !!!

http://www.geocities.com/gorank802003/KITgroup.htm

لەگەڵ ڕێزم

گۆران كەركوكی

1- http://www.geocities.com/gorank802003/KITgroup.htm

2- http://www.geocities.com/gorank802003/KITG.ORG.htm

لەگەڵ ڕێزم

[img]http://home.swiftdsl.com.au/~ardawan/temp/kig3.gif[/img]

http://www.geocities.com/gorank802003/KITgroup.htm
لەگەڵ ڕێزم

کاك بەردەقانی سڵاو!
برام من چەند لۆگۆیەكم نارد بۆ ئی مەیلەكەی خۆت، نەمتوانی لێره دایاننێم.
سوپاس!

بۆ كاك بەردەقانی بەڕێزو ، گشت ئەندامانی ئیتێ گرووپ !!
پێشكەش !!

http://www.geocities.com/gorank802003/KITgroup.htm

لەگەڵ ڕێزم

گۆران كەركوكی