تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

یۆنی كۆد لە ئاكسس

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2003/10/28

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

ئەرێ بە راستی ئەوە ‌له لای ئێوەش وایە. كە‌ لە‌ asb دا بە یۆنی كۆد دێنووسی و پاشان رای دەكێشی بۆ ئاكسس كار ناكا!! ئەگەر كەسێك هەیە و دەزانێ ئەمە‌ چۆن چارەسەر دەكرێ، بە‌ ئەرك نەبێ كۆدەكەی لێرەدا بنووسێ، با ئێمەش بزاننین چۆن فۆنتی یۆنی كۆد لە ئاكسس دا كار دەكا. یان ئەگەر كەسێك ماڵپەڕی خۆی بەم شێوه ساز كردووە. ناونیشانەكەیمان بۆ بنووسێ.
بەو پەڕی ڕێزەوە حامید

http://kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,2785,3067#2785

كاك حامید گیان سڵام
چاوەكەم
ئەكسێزز یونی كۆد پشتیوانی ئەكات فه قەت له فۆرمی input ه كه ت دا ئه بێ ئه مه دانی

جا دواییش لەوێ فۆرمه كههت بۆ بانگ ده كات
وا ته زانیاری ئەگرێ هه ر هەمان كۆد دا بنه

ئی تر هەیچ
---------
كاك حامید تو خوا ئەكسس مەسەڵه ن دەی تا بانكه!!!!!!!

بەخوا access بۆ درووستكردنی ماڵپەڕ دەستنادات، ئەگەر هیچ نەبێت، SQL بەكاربێنه، چونكه access بۆ desktop بەكاردێت و بۆ سێرڤەرێكی گەوره بێكاره.

بۆ كۆدا كان نیشان نادرێن ؟؟؟؟

‌‌[code]

[/code]

دەستان خۆش بێ!
برام كاك سەلاح، ئەی ئاكسس پرۆگرام نیە چەس؟ خوا سەواوت بنووسێ. چاو لە مالپەرەكەی من بكە. خۆزگە كۆدیكیش بووایە بە جارێك ئەم مالپەڕەی منی بكردبایەتە یۆنی كۆد. هاهاها. ئای چەندە بێزارم لە "كونڤەرت" كردن.
دیسان دەستان خۆش.
حامید
www.kurdsoft.com/kurdishflora

كاك حامید، خۆزگه بێكاردەبووم، بەخوا باوەڕناكەم كۆنڤێرتكردنی داتابێیسێك بەتەواوی، پێویستی به بیركردنەوه و كاری زۆری هەبێت، خۆزگه دوو ڕۆژ دەمتوانی بێكار لە ماڵ بم، بۆ ئەم جۆرەكارانه. له ژیانمدا باوەڕناكەم بەقەد ئەو كاتەی نووسینی ڕۆژژمێری كوردی به javascript بیرم كردبێتەوه. دڵنیام له داهاتوو پێویسته كارێكی وا بكرێت كه داتابێیسێك بەتەواوی به یەك كلیك كۆنڤێرت بكرێت.

كاكە بەردەقانی بەڕیز!
دەستەكانت خۆش بێ، بە راستی ئێوه ئەو خەڵكەتان حەساندووەتەوه، شك و گومانیشم لەوە‌ نیە كە‌ لە داهاتووشدا ئەو كارەش بێتە ریزی كاره رەنگینەكانی جەنابت. هەموو دەڕۆین و ئەم سەكۆیە بەجێ دێڵین و هەر ئەم جۆرە‌ بەرهەمانەیە كە وەك بەرهەم پاش خۆمان بەجێ دەمێنن و نەوەی داهاتوو، رێز لە شەو نەخوونی كەسانی وەك ئێوە دەگرن. ئای لەو رۆژە! لێرە‌دا تەكیە كەلامەكەی كاك سەلاحم وەبری دێتەوه كە دەڵێ: " زەمانه هیچت ناداتێ دوای لێت نەگرێته وه". بەڵام ئەو ماڵپەڕەی من زیاتر لە 1000 بابەتی لە كەم نخوونی شەوانی ژیانمی بۆ كوردی بەش خوراو و ماڵویران تیدایە، زیاتر لە هەزار بابەتیش ئەگەر ئەر بابەتێك 1 وشە بێ، دەبێ زیاتر لە 1000 جار ئەمبەر و ئەوبەر بكەی، تازە بۆ ئاگاداریت، هینێك پیت لە دیلان فۆنەوە دەكا ب‌ نیشانەی دولار، كە پاشان دەبی دانیشی پینەو پەڕوی بكەی. بەڕاستی من تاكوو ئێستا ئەو ڕۆژژمێرە كوردیەی به javascript چاكت كردووە نەم دیوە! دەتوانی بڵێی لە كوێیە؟ فارسەكانیش شتێكی وایان هەیە كە‌ رێكەوتەكان لە‌ زایینی یەوە دەگۆڕێ بە‌ هەتاووی.

ئیتر بۆ پێشەوە‌ بۆ كوردی بەش خوراو.

زەمانە قەت ناتوانێ ئەم نووسینانەمان لێ وەرگرێتەوه.
بە سوپاسەوە حامید

هەیه كاك بەردەقانی!