فۆنتی یونیكود
گەر هەنگوینم بدەیتێ له لای من زەهری ماره
گوڵی عەنبەرینیش لــــە لام وەك دڕك و خاره
بڵێن ئەوا له پێناوی تۆ گیانی تەسلیم كـــــــرد
مانعم نییه دەڵێم بە دەردی خــــــــــــوا مــــــرد
بەڕێزان نازانم چۆن باسەكەم دەست پێ بكەم
نامەوێ فەلسەفیانه بڕۆمه ناو بابەتەكەوه
دەمەوێت بە زمانی منداڵ بیگێڕمەوه پاک و
ساده و بێ غەش
دوێنێ شەو له ژووری كورد پێ سێ بووم لەكاتی یارمەتی
دانی كەسێك دەربارەی چۆنێتی نوسینی كوردی وعەرەبی
كاتێك باسیداگرتنی فۆنتە یونیكودەكانم كرد كاك دانێڵ
سووری كردم هاهاهاها ووتی من ڕازی نیم له ژووری كورد
پێ سێ باسی فۆنتی یونیكود بكرێت ووتــــــــــــــــــم بۆ ووتی
كەسانێكی زۆر به هۆی بەكارهێنانی ئەو فۆنتانەوه تووشی
هەڵه بوون و مەجبوور بوون فۆڕمات بكەن ئایا ئەمه تا
چەند ڕاسته وه داواكارم لەو بەڕێزانەی تووشی كێشه
بوون بە هۆی بەكارهێنانی ئەم فۆنتانەوه لەم بابەته
بەشداری بكەن •
دووباره لەگەڵ ڕێزمدا
من كاك دانیال لەزوەوو ئەناسم لەڕێگەی پاڵ تۆڵكەوه . بەڵام من یەك گلەیم لێی هەیه كە نەك هەر ئێستا لەگەڵ فۆنتی
(یونیكەود) نیە بەلكو هەر لەسەرەتاوه هاوكاری نەكردین و خۆی لێ دور گرتین من نازانم هۆكەی چییه.بەهەر حاڵ كاك دانیال و
كەسانی وەك ئە و شارەزا لەبواری ئای تی دا ناڕەوایە ئاوا بیر بكەنەوه ، لە جیاتی ئەوەی ئەگەر كەموو كۆڕیەك هەبێت لە بە یونی
كەود كردنی فۆنتی كوردیدا هاوكاری بكات نەك بەو شێوەیە كاك مستەفا بۆمان ئەگێڕێتەوه......
وەڵڵا بابه بەس ئەوەمان كەمبوو، ئایا ئنستەڵكردنی فۆنتی عەلی و دیلان، جیاوازییان چییه لەگەل unikurd web ، ئەمشەو خۆم دێمه پاڵتالك، ئەگەر بەردەستم كەوت، خۆشحاڵدەبم بۆمی ڕوونكاتەوه، كه ئەم خۆی بەشارەزا دادەنێت، ئنستەڵكردنی فۆنت چ پەیوەندی به تێكدانی سیستمەوه هەیه.
تكایه microsoft و Apple و Sun و Unicode.org ئاگادرابكەنەوه، پێیان بڵێن بەزووترین كات یونیكۆد له سیستمەكانیان بسڕنەوه چونكه بەپێی كاك دانییاڵ ، یونیكۆد دەبێت هۆی تێكدانی سیستم. و خەڵاتی نۆبڵی بەنێ.
بە بیرو بۆچوونی من گاڵتە بە كەس نەكەین باشە بەڵكو لەوە بكۆڵینەوە بزانین بۆ وا ئەڵێت ..
وەڵڵا من زۆر دەست خۆشی لەو كەسە ئەكەم كە دایناوەو درووستی كردووە .... بەهەر حال ... هەرچەنە كەموو كوڕیێكی تیا هەبێت پێویستە بە رەخنەیەكی درووستكەرانە باسی بكەین نەك بە ڕەخنەی رووخێنەر ....
بەڵام بە بیروو بۆچوونی من یەكەم فۆنتە كە لەلای من ڕاواجێكی زۆری هەبێت ....
براتان داستان
خویان یەواش یەواش دێنەسەر یونیكورد وێب
سڵاو.
من بزانم دانانی یەك كیبۆرد بۆ یونیكۆد و ڕەنووسە كوردییەكان ڕێگر دەبێت لەوەی كە بتوانی بە ڕەنووسەكانی تر بنوسیت، زۆر كەس لەوە ناگەن كە كیبۆردی جیا بەكارببەن، بۆیە توشی نائومێدی ئەبن لە یونیكۆد و ئەو بە هۆكار دائەنێن...!
تا ئەمڕۆ هیچ جۆرە زانیارییەكیش نییە لەوەی كە دامەزراندنی ڕەنوسێك ببێتە هۆی تێكدان و ناچاربین فۆڕمات بكەینەوە، مایكرۆسۆفت گوێی لەم قسەیە بێت، پەشیمان ئەبێتەوە لەو بڕیارەی كە داویەتی سەبارەت بە خستنە بەردەست و بڵاوكردنەوەی هەندێ لە كۆدەكانی ویندۆز..
من وای تێبگەم چەندە هەناسە پێویستە بۆ مرۆژ تا لە ژیان بێت فۆنتی یۆنی كورد ئاوا پێویستە بۆ كوردان لەسەر "ك-پ"
مرۆژ = مرۆڤ " هەڵەم نووسی"
ئەم كاتەتان باش
سڵاو
وه لا كاك شیرزات منیش لەسەر ڕای جه نابتانم
كاك Kawey Asinger من پێم وایه كیبۆردو كوردی به دو دانه كردن یا چه ندانه بێت كارێكی باشه ئەمما نەبەشێوەی ڕەسمی
یانێ ئێمه یەك كیبۆردی یەك گرتو مان هەیه
وه ئەوانە ئەڵێن ئەم كیبۆرده بۆ ئەوان ناكرێ
وه لام وایه تەنیا كەسانێ لە unikurd web قینیانه و ئەڵێن خراپه كه هیچ زانستیێ كیان سەبارەت به تێكنۆلۆجی Pinxel Font نه بێت
و نەزانن كەچەنێ باشی هەس
نامەیەك بۆ كاك دانیێل و بەڕێوەبەرانی Kurdpc ، ئەمەش دەقەكەی:
Tikaye Runkirdinewe,
Diway Rêzu hurmet
Berrezan weku xotan agadarin Unicode standardeki cihaniye u le mawy chend salli dahatu hemy softwarekani cihan debet supportu biken. Unikurd Web ke standardi Unicode be pêy unicode.org dabindekat u pêsh billawkirdinewey 1.5 sall ber esta, be zor shewe taqikirawetewe u herweha chend kesanek ke font bo Microsoft compile deken her beheman shewe bê keshe taqiyan kirdotewe. Cige lemesh Unikurd Web ziyatir le 25.000 car download kirawe.
Lerewe be nawi destey kargerri u ew chend sed miwane rojaney Kurditgroup dawa dekem bizani keshew girifti Unicode u Unikurd Web Chiye? u aya chon debete tekdany system?
Lewaneye kesheyek hebet lay eme nazarabet u lay ewe derkewetibet, boye demanewet be supasewe seyri bikeyin.
Eger hich kesheyekish niye u tenha qisey pish diwary mizgewte, TIKAYA dawadekeyin be zutrin kat hemu core reklameki negative derbarey Unikurd biwastenin, betaybet le jureketan le Paltalk.
Min, u wek zorbey Kurd, herdem rezi taybetiman heye bo Kak Daniel u berreweberani juri Kurdpc bo xozmety gelekeman, boye belamanewe seyire ke kareki wa lay ewe rubidat.
Lem linke detwani nigerani eme bixwenitewe:
http://kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,5675
legell baweshek xoshewisti
Bardaqani
Be nawi hemu dostani Kurd It Group
سڵاو بەردەقانی،
كێشەكە ئەوەیە كە من باسم كرد، ناكرێ یەك كیبۆرد بۆ فۆنتەكانی تر و یونی كورد وێب دابنرێت..
خۆشتان ئەتوانن تاقی بكەنەوە.
كاك سەڵاح : نەبەشێوەی ڕەسمی ..
مەبەستم ئەوە نییە كە بەجیا كیبۆرد دروست بكرێ.
برا من مە بەستمە كە لە ویندۆزدا كیبۆرد زیاد دەكەیت بۆ نوسین بە كوردی، ئەبێت كیبۆردێك تایبەت تەرخان بكەی بۆ "یونی كورد وێب.. " وەك چۆن بۆ عەرەبی زیاد دەكەیت..!
جا باشه mapping ـی كیبۆرد چ پەیوەندی به سیستمەوه هەیه؟ ئەوەیه دەڵێن سواربوون عەیبێك و دابەزین عەیب و نیوێك. ئەی باشه كیبۆردی عەلی و دیلان و پارس نیگار هەر هەمان كیبۆرد بەكاردێنن؟ شوێنی پیتەكان هەر وەك خۆی دەبێت.
ئاخه بەلاش ناڵێت: یتمتعون بالاستقلال و یطالبون بالحكم الذاتي. كیبۆردی سەربەخۆیان بۆ درووستكراوه داوای كیبۆردێكی عەرەبی دەكەن. بەخوا وازبێنین و بۆخۆمان بەدوا كاری خۆمان كەوین، لەم كاره هەر زۆر پیاوانەتر و بەشەرەفتره.
-- > جا باشه mapping ـی كیبۆرد چ پەیوەندی به سیستمەوه هەیه؟
پەیوەندی بە سیستەمەوە نییه و سیستەم تێك نادات.. و باسی ئەوە دەكەم كە كێشەكە لەچییەوە هاتووه..
دەزانم كاك كاوه، مەبەستت تەنها ڕوونكردنەوه بوو.
سڵاو كاك ئارام،
من یەك كۆمەل ڕێزم بۆ كاك دانیاڵ هەیە و دۆستایەتیەكی تایبەتی لەگەڵ كاك سەروەر.
مەبەست لێره ئەوەیه كه پێش ئەوەی هیچ قسەیەك له kurd pc دەربچێ سەبارەت به unikurd web دەبوایه خۆیان تاقی بكەنەوەو وەك bug لای ئێمه ڕای بگەیەنن. ئەمە و سووركردنی كاك موستەفا، دڵی هەمووان، تەنها گلەیی ئێمەیه و هیچی تر .
توخوا با واز لەم قسانەش بێنین: خزمەتی گەل و خزمەتی كورد و ئەم جۆره شته سەیرانه. من كوردایەتی ناكەم، خۆشی له گەرم و گوڕی و خۆشەویستی هاوڕێیان دەبینم لەم گرووپه چكۆڵەیه.
ڕێزت هەیه كاك سەروەر، بەخوا دەڵێم با زیاتر داری تێوەرنەدەین و ئەم بابەته بكوژێنینەوه.
قسە هەزارەو دوانی بەكاره!
ئەوەی دەڵێت فۆنتی یونیكود خراپە با كلیكی ئێرە بكات دوای لەدەستی چەپی لەژێر Kurdish Unicode Community چەند ماڵپەڕەكی بەناو بانگی تێدایە كە بەم فۆنتەی ناوبراو لاپەڕەكانیان دروست كردوە بزانن كێشەیان هەیە یان نا؟
وەڵام = نەخێر چونكە خۆم یەكێكم لەوانەی كە ماڵپەڕەكەم دروست كردیە ئەم فۆنتەم هەڵبژاردیە وە ئیتریشم لەبەر دەستە هەر ئەم فۆنتە بەكار دێنم چونكە كێشەم لۆ كەم دەكاتەوە ئی مرۆڤیش گەر سەری نەهێشێت بۆ چارۆگەی لێ ببەستێت!!! من وای بە باش ئەزانم هەر كەسەو لە ڕاستەخۆی ئاگاداری هاوڕێكانی بكاتەوە كە دەست ئەكەن بە ماڵپەڕە دروست كردن با ئەم فۆنتە بەكار بێنن با كێشە لۆ مێوانەكان كەم بێتەوە بەڵكوو لەم پەیژەیە دانەكی تر دەچینە سەرەوە.........
كاكە دانیەل راستی كردووه!
لەو كاتەوە ئەم فۆنە سەرهەڵداوه كۆسپێكی زۆریشی بۆ ساز كردووه لەوانە:
لە سەر هەموو سەكۆ و شوینیك و بە زۆر شێوەی جۆراوجۆر دەتوانم بنووسم و دەتواننم بە هاسانی ماڵپەڕه كوردیەكان بخوینمەوه.
ئاخر كۆسپمان هەیە تاكوو كۆسپ.
كرماشانی دەڵێن: " گومان نیەكەم فلانی."
لەگەڵ ریزمدا
حامید
Unikurd Web و ئەگەر فۆنتیشت دانەگرتووه له XP فۆنتی Tahoma.
لەخاوەن ماڵ پەڕه كە پرسه!
ڕێگای دووهەم بجگه لەوەی کاک سالح
سایتەکه Save بکه و دوای له ناۆ فوڵدرەکەی بگەڕێ به دوای ستایل شیت که به CSS کوتایی دێت. ئەم فایله له تکست ئدیتورێک بکەرەوه. یان راستەوخۆ Source ــی HTM ــه کەی ببینه نووسراوه که چ فۆنتێکه.