ftp
گرفتێكی گەورەم لەگەڵ دابەزاندنی كۆمەلێك پرۆگرام له سەر سێرڤێرێك را بۆ ناو كامپیوتێری خۆم هەیه، به براوزێر ftp رێم نادا و دەڵێت timeout بووم، به ws-ftp دەتوانم فایلەكان دابەزێنم بەڵام پس پس! دوای دابەزاندنی كەمێك فایل پێش ئەوەی folder تەواو بێ، ftp ڕەق هەڵدێ...
ئەم پرۆگرامەی دایدەگرم زۆر گەورەیه( نزیكی 800mb ) كەس به ڕێگایەك یان ئامرازێك پێدەزانێ بۆ داگرتنی هاسانی ئەم پرۆگرامه؟
تێبینی: ساڵ و زەمانێك لێره باو بوو وڵامەكان دەگەیشت بۆ ئیمەێلی خۆمان، ئێستا دەبێ زوو زوو سەردانی ئێره بكەێنەوه، ئەوه بۆ؟
بۆ پرسیاری دووەم، دەزانم ، بەم زووانه، mail-server ـێكی خۆماڵی دادەنێین.
بۆ پرسیاری یەكەم زۆر له ftp-server ـەكانی جیهان timeout ـیان هەیه، بۆیه دتوانیت download-resumer ـێك بەكاربێنیت، ئەگەر سێرڤەرەكه پشتیوانی بكات، وەك Download accelerator :
http://www.speedbit.com/DefaultT.asp
سڵاو،
من وا تێگەیشتم تۆ ئەتەوێت داونلۆد بكەیت، ئیتر نازانم بۆ پەنات بۆ بەرنامەكانی ftpبردووه، ئێكسپلۆرەر ئەو كارە دەكات و timeout لە داونلۆد دا لە سێرڤەری سەرچاوەكەوە دێت.. پێ دەچێ ئەو شیكارەی بەردەقانی باش بێت بۆ ئەو حاڵەته.
ناوی پڕۆگرامەكە چیە؟
800mb زۆر زۆره چی هەڵی گرێت؟
تێگەیشتم گوڵه خان، یانی تەوار ڕاستی دەكرد لەبارەی homework ـی زمانی چینی.