شاردنەوەی Dokumenter له كۆمپیتەر
بەڕێـــــــــــــــــزانی ئــــــــــــــــــــــای تــــــــــــــــــــــــی گـــــــــــــــــــــروپ ســــــــــــــــــڵاو .................
بەڕێزان ئایا مرۆڤ ئەتوانێت جۆره (دۆكومەتێك) یان (فۆلدەرێك) له كۆمپیتەر هەڵگرێت كه كەس نەتوانێك بكاتەوه یان بیدۆزێتەوه؟
لەبەر ئەوه لای ئێمه دانمارك گروپێكی دروست كردوه بۆ ئەو كارە قاچاخانەی كه له كۆمپیتەردا دەكرێن وەكو دابەزاندنی هندێك پرۆگرامی قاچاخ كەڕێی دابەزاندنی پێنەدراوه وه ئەگەر ڕێشی پێدرابێت بە یاسای ئەو گروپه بۆت نیه دایبەزێنیت، وه تەواوی ئەو كەسانه كە كۆمپیتەریان هەیه ئەبێت كۆمپیتەرەكەیان لەلایەن ئەو گروپەوه تەماشاكرێت بۆ ئەو مەبەسته،
كابرایەكی دانماركی كۆمەڵێك گۆرانی دابەزاندبو یەك ملیۆنی 250 هەزار كرۆن غەرامەیان كرد تەنها لەبەر ئەو گۆرانیانه،
من پێبزانم هیچ پرۆگرامێك نیه لە كۆمپیتەرەكەمدا كه قاچاخ بێت بەڵام لەوانەیه هەبێتو من نەزانم كه قاچاخه،
كێشەكە لەوەدایه لای ئێمە بۆت نیه هیچ پرۆگرامێك دابەزێنیت با بەخۆڕایش بێت با بەخەتی گەورەش نووسراوبێت
(فریـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــیfreeeeeeeeeeeeeeeeeeeeeeeee)
جا نازانم بەڕێزان ئەتوانم ئەو جۆره (Dokumenter) دروست كەم یان نه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
هە هە هه كاك كەریم وا دەركەوت كە پڕۆگرامی مەمنوعت هەیە وا بزانم (ئەفەنی) كەش مەمنوعه.
بەڵام هەرگیز باوەر مەكه كە لەو جۆره كەسانە شتێك وون ببێت. ئەگەر مەبەستیان بێت نەك هاردی سەفەری ئەتوانن
لەناو كۆمپیوتەرەكەی تۆوه بزانن منیش خەریكی چیم. وە ئەگەر سەردانی (ڕێجستەری) ت كردبێ ئەزانی كە هیچ وون نابێ.
لەسەر هاردیسكێكی دانێ كەی زانیت تیمەكە دێت پلاكی هاردیسكەكە قەتع بكە!
چونكە ئەم تیمانە 1م شت دەچن وا لە داتەكەت ئەكەن كە هەموو فۆلدەرو فایلەكان پێشان بدات!
وا بزانم لای ئێوەش ئەم جۆرە هاردیسكە پەیدا بوە بە USB ڕەبت دەبێت وەك سەفەری وایە ئەمە باشترین حەلە!
ئەگینا گەر لەسەر داتەكەت بێت حەتمیەن دەیدۆزنەوە چونكە ئەوان ئەوە ئیشیانه، بە كوردی " فێر لە قەساب ناكرێت"
سڵاو..
بۆ دروست كردن ئەتوانیت دروستی بكەیت و تەنها خۆت بە ووشەی نهێنی بیانبینیت. .
بۆ نمونە http://www.hide-folder.com لێره باس لە بەرنامەیەك دەكرێ بۆ ئەو مەبەسته. بەڵام گەر تیمێكی پشكنین بێن و بە وردی بگەڕێن ئەوا دڵنیا نێێم لەوەی كە ئەیدۆزنەوە یان نە..
لەسەر قسەی كاك هێمن با چاك لۆت ڕون كەمەوە!
باشە كاك هێمن گەر من هاردیسكی USB هەبێت وە هەموو پڕۆگرامە نا ئاسایەكان بگوازمەوە سەر USB دوای فۆرامتم كرد بە كام كەس كەشف دەبێت ؟ با ئەم عیلمەش بزانین وەنیە؟
2م شت تۆ گەر USB دانێی ڕاستەوخۆ خەزنی سەر USB Hardisk بكەی دوای لات برد هەرت گرت ئێ باشە لەسەر قسەی تۆ زانیمان هاتن دۆزیانەوە كە ئەم پڕۆگرامانە دابەزیوە خۆ نازان چۆتە كێ هەر ئەزانن هاتۆتە ناو " ك-پ" ئێ گەر USB Hardisk لەسەر نەبێت چۆن ئەتوانن بیدۆزنەوە ؟ ئەم كاتە كاك كەریم ئەتوانێت برێت دام بەزاندوە بەڵام لام بردیە چونكە گوێ ڕایەلی یاسای ئینتەر نێت ئەگرم چونكە تازە تێكەڵاوی ئەم جیهانەی ئینتەر نێت بوویم . ئەو كاتە بەقسەی خۆش مارەكە لە كونەكە دێتە دەرێ! ئێ چی لێ دەكەن خۆ نایگرن ؟
ئێستا داتا بۆتە سەعاتی دیوار لە زۆربەی ماڵان هەیە كەواتە ناتوانن كۆنتڕۆلی وەزعەكە بكەن بە تەواوەتی .
3م شتیش ئەم تیمە پیاوی خۆیان ئەناسن،ئەزانن دەچنە كێو ناچنە كێ! گەر مەبەستیشیان ئەمە بێت هەر لە ڕێگای ئەو خەتەی ئینتەر نێتت لێ هینایە ئەتوانن كۆنتڕۆلی كەن بەڵام زۆرە ئەوانیش پشت گوێیان كردیە! جاروو بار دەچنە لای هەندێك كەسێك وەك زانیاری بۆ خەڵك.
كاك كەریم گەر USB ت هەبێت چارەسەر دەبێت!
سەر هەر2چاوم، وا بكە ئەمە باشترین حەلە هەم ئەتوانی پیان پارێزی هەم ئەتوانی لەگەڵ خۆتی ببەی بۆ شوێنێك لەم كاتە خەڵكی تریش سوودی لێ دەبینن!
یانی كاك كەریم پڕ به دڵ لەوه دەترسیت ڕۆژێ لێت وەژووركەون؟ ئەگەر هاتن، بڵێ خزمی بەردەقانیم.
كاك كه ریم ئه و USB هارددیسكه ده توانی له bilka بكری به 1300كرۆن 80 گ.ب .
به ڵام من زۆرم لا سه یره كه تۆ ده لیی بۆت نیه پرۆگرامی free به كار بێنی له ماله وه. من له دانمارك ده ژیم، به لام شتی وام نه بیستووه.
وا بزانم به هه له تێگه یشووی.
دیاره وا باشه جارێكی دیكه بپرسی. ئه گه ر گرتیانی خه تای من نیه.....
به رێزه وه پیران