تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

سەردەمی ئایتی و كێشەكانی!

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/09/10

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

تكایه بەهەڵه تێمەگه لەگێڕانەوەی ئەم ڕوداوه

لەشارێك و وڵاتێكی ئەوروپادا، دوو بەڕێز ، مام ئیبراهیم و مام زاهر، لەبازاڕئەبن و پێویستییان به هەندێك پارەئەبێت و یەكێكیان، مام ئیبراهیم، كارتی بانكی ئۆتۆماتیكی ئەبێت و بڕیار ئەیەن كه له یەكێك له كاشییەرەكاندا پارە دەركەن.

مام زاهیر تەنها چەند مانگێك ئەبێت گەیشتۆته ئەو وڵاته و تەنها OK فێر بووه، بەهۆی تەمەنیان و نالەباریی و داماویی كوردەوه خوێنەواریشیان زۆر كەم ئەبێت. مام ئیبراهیم یش بەهۆی تەمەنی زۆرییەوه زاكیرەی بەكەڵكی فێربوون نەماوەو زوو شتی لەبیر ئەچێتەوه.

كاتێك كه كارتەكه ئەكەنه ناو ئۆتۆ بانكەكەوه و مام ئیبراهیم دەستئەكات به لێدانی 4 ژماره نهێنیەكانی كارتەكه و تا دوو ژمارەی لەبیر ئەبێت و بیرئەكاتەوه له ژمارەكانی تر و دوو جار بەهەڵه ژمارەكان ئەنووسێت، سەرلەنوێ هەوڵی جاری سێیەم ئەیات، مام زاهیریشی له تەنیشتەوه ئەبێت، وەڵڵا مام زاهیر OK یەكه ئەبینێت و ئەڵێت: ئەرەوەڵڵا ئەوەتا! مام ئیبراهیمیش ئەڵێت چی؟ ئەویش ئەڵێت OK و پەنجەی پیا ئەنێ و بانكەكه كارتەكه قوت ئەیات!

پاشان هەردووكیان ناچار ئەبن كه بڕۆن بۆ بانك و لەوێ له حاڵ و مەسەلەكەیان تێبگەێنن و كارتەكه وەربگرنەوه، .. مام زاهیر له بانك دەستئەكات به ڕوونكردنەوەی كێشەكه بەڵام بە زمانی كوردی!! و ئەوانیش هیچ تێناگەن. مام ئیبراهیمیش به مام زاهیر ئەڵێت: كاكه خۆ ئێره كوردستان نیه و ئەوان كوردی نازانن و تۆش زمانی ئێره نازانیت، لاچۆ.. لاچۆ... باخۆم قسەبكەم و تێیان بگەێنم.

مام ئیبراهیمیش به بانكەكه ئەڵێت: خوشكم.. بانكەكه كارت قوت. ئەوانیش هەرچەندئەكەن تێناگەن و پاشان مام ئیبراهیم دووبارەی ئەكاتەوه: بانكەكه، بانكەكه كارت قوت قوت. بانكەكە ناچار ئەبێت تەلەفۆن بكات بۆ موتەرجمێك و پاشان كێشەكەیان تێدەگەێنن.

كاتێكی شاد.

Xoy awa aslan na basaw na moshkelasha balam awanay lasar roshton nachar bom haqeqate masalakatan bo bxama roo

Yakam masalaka hamoy paywanede haya ba Taknalozhyawa
Ja taknalozhyaw demokratet o aydlogya aw 3 anash dawre xoyan gerawa kawata masalaka kameke rabte ba markseteshawa haya
Har bzhen yaxwa bo xotan o bastan

Brwatan bet kamek lamaw pesh lagal bradareke a monaqashay masalayakman bo botan bgermawa hamo dam akanawa alen toxwa barasta ??????

Ba har hal dast e hamo layak xosh o reztan haya

كاك بەڵێن بەڵام كێشەكە ئەگەڕێتەوە بۆ!
1 . بەهۆی بە تەعریب كردن خەڵك بەم هۆیە وازی لە خوێندن هینا!
2. بەهۆی نا ڕازی بون لە داموو دەزگای بەعس!
3. بەهۆی دوژمنە زۆرەكانی كورد وای لەخەڵك كرد واز لە زانست بێنن.
4. هیتر......

نا حەقیشی نیە گەر ok نەزانێت، چونكە دەربەدەری هەموو شتێكی لەبیر بردونەوە.

ئەمە تەنها كورتە ڕوون كردنەوەك بوو هۆی ناشارەزای مام ئیبراهیم و مام زاهیر.

سڵاو،
لەسەر ئەو قسەیەی تۆ :
ڕۆژێ لە بازاڕ زانستدۆستێكم بینی، وتی: " كۆمپیوتەرم كڕیوە بۆ مناڵەكان، بەڵام تۆ بڵێی ئەو ڤایرۆسه كە توشی كۆمپیوتەر ئەبێ‌ نەخۆشیان نەخات".

كەواته بەڵێن گیان ‌ به كوردی كردنی ئای تی و بابەتەكانی كارێكی چاكە. خەڵكی فێری ڕام و ڕۆم بن فێری كرتە و تەختەكلیلیش ئەبن.

وتیان عەزە كوێر چێت ئەوێت ئەمیش وەڵامی یانەوە ووتی دوو چاوی ساخ
داستان

به دیجیتەڵ بوونی تەكنەلۆجی لەم دواییەدا بەشێوەیەك سەری لەخەڵكیی تێكداوه كه لێیان ببێت
بەهەمووشتێك.

لەگەڵ چەند برادەرێك پاش گوێگرتن له یەكێك له كەناڵەكان:

كاك فڵان: ئەزانیت ئەم بیرۆكراسیه شتێكی باش نیه!
مام فڵان: چی؟
كاك فڵان: بیرۆكراسی!
مام فڵان: دجیتەڵه؟ وەڵڵا من نیتم!!
كاك فڵان: ئـــ .. ئـ... ، براژن چۆنه. هەموولایەك شكور باشن، بۆ دیار نین؟ ... .