تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

خێرایی ئه نترنێت

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/09/08

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

سڵاو ....
به رێزان ئا یا به رنامه كانی خێراكردنی ئێنترنێت وه ك xp speeder...,accelerate,, و ئه وانی تر
خێرایی ئێنته رنێت زیاد ده كه ن؟؟ یان خێرایی كردنه وه ی لاپه ره كان؟؟؟
سوپاس...

خێرایی ڕاگواستنی پاكێتەكانی كە لاپەرە و پێكبەستنەكەی پێكهێناوە تا ڕادەیەك خێراتر ئەبێت.
خێرایی ئێنته رنێت؛ گەر پەیوەست بێ بە ئامێری مۆدێم و سێرڤەری مۆڵەتبەخشەكەوە ئەوا كەمتر. پاشان تۆ ناتوانی مۆدێمێك كە 56Kbit بێت بیكەی بە 115Kbit

ئەو خێراییەی كه لەلایەن ISP، ئەو كۆپمانیایەی كه هێڵی ئینتەرنێتەكەی لێوەدێت، ئەو خێراییە هیچ هێزێك نیه بەرزی بكاتەوه (زیادی بكات).

بەرنامەی Internet Accelerator جیاوازه لەگەڵ خێراكەری Windows. كاتێك كه فایلێك دادەبەزێنین له ئینتەرنێتەوه، چەند هۆیەك، هەندێك جار، ئەبێته خاوكردنەوەی ئەو دابەزاندنه، ئەو پرۆگرامانه وەك Download Accelerator ئەو هۆ خاوكەرەوانه كەم دەكەنەوه، بەڵام هەرگیز ناتوانن خێرایی هێڵەكەت لەوەی كه بۆی دانراوه زیاتری بكەن.

هەروەها چەند هۆیەكیش ئەبێته هۆی خاوكردنەوەی ویندەوز، هەربۆیه پرۆگرام هەیه بۆ كەم كردنەوەی ئەو هۆیانه و خێراكردنی ویندەوز. هۆی خاوكەرەوەی ویندۆز زۆرن، وەك Memory leak، پرۆگرامێكی زۆر كه كار بكات لەیەك كاتدا.. نمونه، پاڵتۆك، مێسنجەر، ئەو وێنەیەی كه لەسەر مۆنیتەرەكەته، هتد.

سلاو..
كاك به ڵێن سڵاو...
به رێز هه ڵبه ت منیش مه به ستم isp بوو.كه واته خێرایی ئێنترنێت زیاد ناكرێت..
زۆر سوپاس...

به رێزان من xp speeder م خسته سه ر 20000
وه ڵاهی به سواری ماتۆڕیش ناتوانیت ئه و هه واڵانه بخوێنیته وه كه له سه ر سایته كاندا ده رۆن[شریت اخبار]...