له ئینتەرنێتدا: كێشەی سڕینەوەی كۆكیەس ؟!
بەڕێزان سڵاو
من كێشەیەكم له ئینتەرنێتدا هەیه، كاتێك هاوڕێیەك وویستی فایله كاتییەكانم بۆ بسڕێتەوه، پاش كردنەوه توڵس و كلیك كردن له ئینتەرنێت ئۆپشن، پەنجەرەیەك كرایەوه و له ناوەڕاستیدا بەشی فایله كاتییەكان هەیه لەوێدا یەكەم دوگمەی لای چەپی كلیك كرد كه سڕینەوەی كۆكیەسی لێنووسراوه، لەوكاتەوه من زۆربەی سایتەكانم وەستاون .. كوردستانینوێ و كوردستاننیوس و هاووڵاتی و ...هتد. هەموویان له ڕۆژی 30 ی ئابەوه هیچی تازەیان نەهاتۆته سەر .. تكایه هاوكاریمان بكەن تا له خوێندنەوەی ڕۆژنامه دوانەكەوین..
چاوەڕێی هیممەتی شۆڕەسوارانی كوردئیتگروپ دەكەین ..
سەركەوتووبن
برام كاك یاسین راسته ئێستا ئەو سایتانه زۆر بەدرەنگ ئەكرێنەوه ئەبێ چاوەرێ بكەیت تا جارێكی كە
فایلەكان وە وێنەكانی ئەو سایتانە جێگە لە ناو tempory دا هەڵگرن دوای پاكردنەوه و لابردنی فایل و كوكیەكان
هەمیشه ئەو كێشەیە دروست ئەبێ بەمەرجی conection ی ئینتەرنێتەكەت خاو بێت. واتە ئەگەر خەتی تێلێفۆن بەكار بێنیت
سەركەوتوو بیت
سڵاو،
براكەم وا دیارە ویندۆزی XPت هەیە !
ئەمە بكە :
start - all programms - accessories - system tools - disk cleanup
تا فایلە كاتییە هەڵگیراوەكان بسڕدرێنەوه. چونكە بونەتە ڕێگر لە كاتی بار كردن و كردنەوەی لاپەڕەكاندا..
:)