تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

بلۆك بونی كۆمپیوتەر

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/09/03

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔13۔ )

سلاو له هەمو برایانی سایته خۆشەویستەكەمان

برادەرێكم كۆمپیوتەرەكەی بلۆك بوه،كه هەلی ئەكات رەسمەكەی ویندۆی XP پیشان ئەیا و ئیتر ئەوەستێ و بلۆك ئەبێ و بە نەقیزەش ناجوڵێ!!
تۆزێك خەریكی بوم بۆم چاك نەكرا له رێگەی control+alt لەگەڵ delete بەڵام بێ ئەنجام بو هەر بۆیه پەنام هێنایەوه بۆ سایته خۆشەویستەكەمان بەلكو برایان چارەسەرێكمان بۆ بدۆزنەوه زۆر سوپاسی هەموان ئەكەم.

كاتێكی خۆش.

زۆر سوپاسی كاكه كاوەی ئاسنگەر ئەكەم

كاكه گیان كه cd ئەكەینه ناو cd rom ەكەوه هیچ ئیش ‌‌ناكات.

خۆزگه وەلامی ئەوەشم ئەزانی كه چۆن 3 لەكتەرەكه بكەینەوه به یەك هەر بۆ زانیاری خۆم ئەگەر پەیوەندیشی نەبێ به موشكیلەكەوه.

زۆر سوپاسی وەلامە به نرخەكانی هاورێیانم

براتان شێرزاد

كاك شێرزاد بزانە له(‌ سەیڤ مودیش ) هەڵ نابێ .
واتە پێش ئەوەی بگاته ئەو جێگایه كلیكی F8 یا F10 بكه ئەوكات لێت ئە پرسێ كە ئەتەوێ چی بكەیت
تۆش بڵێ لە (حاڵەتی هە‌ڵەدا) بۆم داگیسێنه .

ئەم كاتەتان باش
زۆر سوپاس كاكه هێمن بۆ وەڵامەكەت،بەڵام به داخەوه هەروەكو خۆیەتی.
بەڵام بیرم چو پێتان بلێم كه هارد دیسكەكەی كراوه به سێ لەكتەرەوه واته یەك لەكتەر نیه.ئەبێ پەیوەندی هەبێ بەو بەشكردنەوه؟

تكایه بۆمان رون بكەنەوه خۆشەویستان چۆن هارددیسكەكه بكەینەوه به یەك لەكتەر.
زۆر سوپاس بۆ هەموان

سڵاو،
->> هارد دیسكەكەی كراوه به سێ لەكتەرەوه
شێرزاد پەیوەندی بەوەوە نییە.
وەك هێمن باسی كرد، كە كۆمپیوتەرەكەت كەوتە كار F8 كلیك بكه. دڵنیابە كە شاشەیەك دێتە بەردەمت كە safe mode هەڵدەبژێریت..

ئەم حاڵەتە گەر وا چاك نەبوو، CDی ویندۆزەكەی تێ بكەو با لەسەر CDییەكە دەسه بەكاركردن بكات، ئەوسا سێ هەڵبژاردن دەخاتە بەردەستت تۆ Repair هەڵبژێرە واتە چاك كردنەوەی ویندۆزەكەت.. و بۆت چاك دەكات..

گەر ئەوە‌ش كاری نەكرد، دوو باره ویندۆزەكە‌ دایبمەزرێنەرەوە.. دیارە كە لەكاتی ڤایرۆس لابردندا یان سڕینەوەی شتێكدا سیستەمەكەی شێواندوه.

ئەم كاتەتان باش

كاك هێمن وكاك كاوەی ئاسنگەر، ئەو شتەی فەرموتان هیج ئیستیفادەی نەبو.شاشەكه به شینی و بەبەتالی ئەمێنێتەوه. هیچ نابینی له شینایی ئاسمان زیاتر.

هاورێیان ،شارەزایانی سایتەكه ئەوه بۆ وەلامتان نیە؟

چاوەروانی وەلامتانین

كاتێكی خۆش

كاك شێرزاد برام ئەبێ لە bios وا بكەی كە كۆمپیوتەرەكەت لە cd room ستارت بكات بۆ ئەوەی بتوانیcd ویندۆز بكەوێتە كار
جا نازانم تاچەند لە bios شارەزایت .

سڵاو كاكه هێمن

سوپاس بۆ وەڵامەكانت،كاكه گیان زۆر كەم شارەزای ‌BIOS م هەر ئەوەنە ئەزانم كه له سەرەتای ویندۆز كردنەوە دەست به F10 یا بنێم و دوای ئەوه هیچی تر نازانم و نەموێراوه دەسكاری بكەم.
ئەگەر به ئەركی نازانی رونی بكەیتەوه زۆر سوپاست ئەكەم.

كاتێكی خۆش

برام كاك شێرزاد كاتێك چویته ناو (بیۆس) لەوێ بەشێك ئەبینی بەناوی Boot Sequence یا هەر ‌دێڕێك كە ووشەی
boot تێدا بوو كلیك بكه پاشان بەشێك ئەبینی كە بە شێوەی گشتی ئاوا ڕیز كراوه (1- فلۆپی دیسك 2- هاردیسك ،3- سی دی ڕووم)
ئێستا تۆ بە دوگمەی كیبۆردەكەت (page up) (page down ) ژماره 3 بكه به 1 واته (سی دی ،هاردیسك، فلۆپی) وه پاشان كلیكی F10
یا تەماشای بەشی خوارەوه بكه نوسراوه بە چ دوگمەیەك (سەیڤ) ئەكرێت ئەچیتە دەرەوه ،ئێستا ئەتوانی cd windows
تێبكەیت و دەست بەكار بكەیت . لە بیرت نە چێت كاتێك كارەكەت تەواو بوو لە هەمان شوێن وەكو خۆی لێ بكەرەوه.

من لەو بڕوایەدام كاك شێرزاد جارێ نەگەیشتبێت به bios ! ئێوه لەپێشەوه پێتان وتووه "سەیڤ مەود و F8" و ئەویش هەر بەخەیاڵی ئەوەوه باسی F10 ئەكات!

كاكه گیان پێی بڵێن كه چۆن بچێته ناو bios .

كاك شێرزاد برام كاتێك pc هەڵگیرساند وێنەكت بۆ ئەكرێتەوە ڕێكلامەی ئەو شەریكەیە كە ئەم PC دروست كردیە گەر هەر وێنە نەهات بەڵام لەگەر داگیرسان لەخوارەوە چەند شتێكت بۆ ئەنووسێت وەك (f10 Setup) یان (Boot Service Nettverk f12) بەڵام تۆ ئیلاقەی bott service nettverk نەبێت تۆ ئیستا ئەبێت مێوان داری F10 Setup یان F2 چونكە هەندێكیان F10 یان F2 بەڵام لە كاتی داگیرسان دەردەكەوێت گریمان F10 بوو ئەوكاتە گەر مێوانداریت كرد هەندێك شت بۆ ئەكاتەوە زۆربەیان بەڕەنگی شین وە زەویەكەی سپیە نوسینەكانی ڕەشن، ئێستا ئێمە لەكێن لە خزمەتی Setup داین باشە لەوێن ئێ چی بكەین ئێستا؟ لەسەر تۆ جیە بیكەی لە كاك Boot بگەڕێی ئێ لە كوێە حەتمیەن لەم ماڵە دایە بەڵام تۆ ئەبێت بیدۆزیەوە ئێ باشە چۆن؟ لە سەرەوە لە menu چەند شتێك نوسراوە بەڵام تۆ هەوڵ بدە لە menu ی Storage بدۆزیەوە گەر ئەمەی تێدا نەبوو دانە دانە سەیری كە گریمان لە Storage دابوو لەوێ كاك Boot دانیشتوە چاوەڕێی دەستو مەچەكی تۆیە نوسرایە Boot Ordert یان Boot Setting كاتێك Boot ت دۆزیەوە Enter داگرە تا هەموو سڕیاتی boot بكەوتە ژێر دەستت لەوێ 4 بەشی تێدایە بەڵام بەشە سەرەكیەكە باس ئەكەم كە ئیشت پێیە ئەم ناوانە هەیە. IDE Cd Room ‌Driver , ‌Deskettet Driver A ,Hard Driver C ئێستا ئێمە لەكویێن لە ماڵی Storage لای كاك Boot ، ئێستا دەستو مەچەكی تۆ ئەبێت كار بكات بۆ بە ئەنجام هێنانی كارەكەت , با دەست پێ بكەین....

تۆ ئەبێت هەوڵ بدەی IDE Cd Room ‌Driver ببەیە سەرەوە ئێ باشە چۆن؟ ئێستا ئەویشت پێ ئەڵێم لە KeyBoard چوار دوگمە هەیە ئەڵێی فیلكەی حاجی قادرە 4 سەهمە وەك ڕێگا پێشان دانە وە هەروەها بۆ یاری كردنیش بەكار دێت ئەم دوگمانە لای دەستە ڕاستە لای ژمارەكان بەم دوگمانە شوێنیان بگوازەوە تا IDE Cd Room ‌Driver ئەچێتە سەرەوە وەك پیاوێكی ماقول ئەوەستێت كەواتە تۆ ئەم كارانەت كرد ئێستا چی بكەی تا ماڵ ئاوای بكەی دەبێت شتێك بكەی بۆ ئەوەی ئیشەكەت سەركەوتو بیت دەبێت بچیت بۆ لای File لەسەرەوە لە menu دیارە لەلای سەرەوە بە دەستی چەپت ئەویان هەڵبژێرە دانەكی تێدایە نوسرایە Save and Exit كەواتە تۆ ئەبێت ئەمە بكەی چونكە دەبێت كارێكی وا بكەی ئەم ماڵە لەبەری بحەسێنەوە واتە كانیەكە ئاویشمان تیا خواردەوە بەردیشمان تێنەكرد ....

بەڵام دەبێت 2 دانە ‌Deskettet Driver A دانیێ چونكە گەر بێتو هیچ CD لە CD Room دانەبوو ئەم كاتە ڕوو ئەكاتە ‌Deskettet Driver A بۆیە ئەبێت ئەویش لەژمارە 2 دانێی ئەدی ژمارە 3 ئێ كوو وا دەبی ، ئەویشیان Hard Driver C دانێی چونكە گەر هیچ CD وەك Win CD لە CD room دانەبوو ڕو ئەكاتە ‌Deskettet Driver A گەر لەوێش دانەبوو ڕوو ئەكاتە ژمارە 3 ئەویشیان Hard Driver C ئەدی Hard Driver C چی ئەكات ئەویشیان ڕوو ئەكاتە Hard Driver C:/windows كەواتە ئێستا شتەكانمان ڕێك خست .

ئێستا CD Win دانێ لە CD Room وە PC كەت بكوژێنەوە بە Ctrl + Alt + Delete كەواتە PC كوژاوە تۆ لێی گەڕێ تا پێ ئەبێتەوە كە پێبۆوە شاشەكە ڕەش ئەبێت نوسینەك لەسەرەوە دێت بەكوردی پێت دەڵێم چونكە نازانم لە كام وڵات ئەژیت نوسرایە "دوگمەك داگرە تا لە CD دەست پێبكات" تۆش دوگمەك داگرە نموونە "Enter" كەواتە دەستی بە ئیشو كار كرد بەلام گەر ئەم ڕێگایە سەری گرت وام پێباشە ویندەوز دانەمەزرێنی یەك ڕاست بە StartDisk فۆرماتی بكە دوای ویندەوز ئینستاڵ بكە وەك وایە خانوەك بەدڵی خۆت دروستی كەی بچیە ناوی ئەویش ئاوایە هیوادارم جێ دەستت دیار بێت كاك شێرزاد....

گەر startdisk نەبوو یان من لۆت دەنێرم یان لەو برادەرە بەڕێزە گوڵانەی ئێرە خەمێكت لێ دەخۆین بە كۆیانە ناهێلین مەحتەل بیت.

گەر حەزیشت لێنەبوو فۆرماتی Format ی كەی ئەوا بێ 1 و 2 ویندەوز دابەزێنە ئێ باشە ئەوە ویندەوزت دانا ئەدی antivirus ,real1..هیتر ئەم پڕۆگرامانە لە كوێ بینی خەمی ویشیت نەبێت ئەویش چارە دەكرێت. چۆن؟؟؟؟ تەنها بڕۆ ئەم ئەدرێسە http://www.arabsgate.com/software

هەندێك قسەم بۆ چۆشی كرد بەڵام ئەم كردارە گەر قسەی خۆشی لەگەڵ نەبێت وەك دەرسی بیركاری لێدێت....

سەركەوتو بیت كاك شێرزاد ....

ئەم كاتەتان باش خۆشەویستان

سوپاس و پێزانین بۆ هەردو برای ئازیز كاك هێمن و كاك هۆژان.زۆر سوپاسی وەلام و بەدەنگەوه هاتنی هاورێیانی سایتەكه ئەكەم
ئێستا كۆمپیوتەری برادەرەكەم وەك جارانی لێ هاتەوه له سایەی هەردو برای بەریز كاكه هێمن و كاكه هۆژ‌ان.

كاكه هۆژان شێوەی رون كردنەوەكانت به قسەی خۆش زۆر باشه بەلامەوه ،هیوادارم هەر بەردەوام بیت (tusen hjertelig takk)

زۆر سوپاستان ئەكەم و هەر سەركەوتو بن

براتان شێرزاد

وەڵاهی پڕ بەدڵم پێم خۆش بوو چابۆوە هیوادارم هیچی تر توشی موشكیلە نەبن بۆمان دەركەوت دەستو مەچەكت كاری كرد لەگەڵ كاك Boot دەك هەر بژیت دەزانم كاك شێرزاد گەر قسەكی خۆشی لەگەڵدا نەكەی وەك وایە برنج بخۆی شلەی لەگەڵا نەبێ، دوبارە سوپاسی هەستت ئەكەم هەر لە خۆشی دابی....

به ڕێزان سڵاو ئه م هه نگاوانه ی كاك هێمن و كاك هۆژه نووسیویانه زۆر به كه ڵك و به سوودن به ڵام به رێزان كاتێك كه گه یشته ئه وه ی ئه م پیتهA- له سه ر لاپه ڕه یه كی ڕه ش ئه نووسرێت ئێمه ئه بێت چی بنووسین له جێگایه واته له ته نیشت پیتی ئه یه وه كه به زمانی ئینگلیزی نووسراوه...سوپاس