تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

تووش بووم؟

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/25

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

چۆنن برادەران؟ دوێنێ شەو كە دانیشتبووم و سەردانی ماڵپەرێكم دەكرد (www.codeave.com) كۆمەڵێك لە پەنجەرەی بچووك كرانەوه و یەكێكیان لەوە دەچوو وێنەی پۆرنۆ بوو. پەنجەرەكانم داخستن پێش ئەوەی بەتەواوی بكرێنەوه. زۆر ترسام كە تووشی ڤایرۆس بۆبێتم و كامپۆتەرەكەم داخست.
دوای ماوەیێكی كەم كامپۆتەرەكەم كردەوه، گەڕام لەناو ئینتەرنێت و هیچ ڕوینەدا، تەماشایەكی فایلەكانی خۆمم كرد هەموو شتێ یاسایی بوو. ئانتی ڤایرۆسەكەم هیچی نەدی. جا نازانم تووشی ڤایرۆس بوومە یان نا؟ قەت تووشی ڤایرۆس نەبوومه پێشتر، جا نازانم تووشبوونی چۆنه. تكایە بۆم ڕوونیكەنەوه ئایا تووشی ڤایرۆس بوومەیان نا. و چیم بكەم باشه؟

زانیاری:
ویندۆزی 98 بەكاردێنم
ئانتی ڤایڕۆسم هەیه McAfee 5.15.0002

سپاستان دەكەم و چاوەڕێی وەڵامتانم

سابون هیوادارم سابونەكی بۆن خۆش بیت!
برام من سەیری ئەم لاپەڕەی سەرەوەم كرد هیچ شتێكی تێدا نیە كە وەك ڤایرۆس بێت !
بڕوا ناكەم لەم لاپەڕە توشی ڤایرۆس بوبی !

ئەم لاپەڕە تەنها كۆدە بۆ خاوەن سایتەكان.

هەروەك كاك هۆژان ئەڵێت، ئەوه ڤایرۆس نیه.

لەبەرئەوەی ویندەوزی 98 تت هەیه، ڤایرۆسی بڵاستەر ناگریت. تەنها WinXP WinServer2003 Win2000 NT ئەو ڤایرۆسە ئەگرن.

>> جا نازانم تووشی ڤایرۆس بوومە یان نا؟ قەت تووشی ڤایرۆس نەبوومه پێشتر...
گەر بارێكی نائاسایی كە پێشتر ڕووی نەداوە لە‌سیستەمەكەتدا سەری هەڵدا ئەوە بزانە سیستەمەكەت تووشی ڤایرۆس بووه.

باشتریش وایه هەموو مانگێ جارێك ‌ سەردانی لاپەڕەی McAfee بكەی بۆ نوێ كردنەوەی دژەڤایرۆسەكەت.

سوپاس بۆ وەڵامەكان