تووش بووم؟
چۆنن برادەران؟ دوێنێ شەو كە دانیشتبووم و سەردانی ماڵپەرێكم دەكرد (www.codeave.com) كۆمەڵێك لە پەنجەرەی بچووك كرانەوه و یەكێكیان لەوە دەچوو وێنەی پۆرنۆ بوو. پەنجەرەكانم داخستن پێش ئەوەی بەتەواوی بكرێنەوه. زۆر ترسام كە تووشی ڤایرۆس بۆبێتم و كامپۆتەرەكەم داخست.
دوای ماوەیێكی كەم كامپۆتەرەكەم كردەوه، گەڕام لەناو ئینتەرنێت و هیچ ڕوینەدا، تەماشایەكی فایلەكانی خۆمم كرد هەموو شتێ یاسایی بوو. ئانتی ڤایرۆسەكەم هیچی نەدی. جا نازانم تووشی ڤایرۆس بوومە یان نا؟ قەت تووشی ڤایرۆس نەبوومه پێشتر، جا نازانم تووشبوونی چۆنه. تكایە بۆم ڕوونیكەنەوه ئایا تووشی ڤایرۆس بوومەیان نا. و چیم بكەم باشه؟
زانیاری:
ویندۆزی 98 بەكاردێنم
ئانتی ڤایڕۆسم هەیه McAfee 5.15.0002
سپاستان دەكەم و چاوەڕێی وەڵامتانم
سابون هیوادارم سابونەكی بۆن خۆش بیت!
برام من سەیری ئەم لاپەڕەی سەرەوەم كرد هیچ شتێكی تێدا نیە كە وەك ڤایرۆس بێت !
بڕوا ناكەم لەم لاپەڕە توشی ڤایرۆس بوبی !
ئەم لاپەڕە تەنها كۆدە بۆ خاوەن سایتەكان.
>> جا نازانم تووشی ڤایرۆس بوومە یان نا؟ قەت تووشی ڤایرۆس نەبوومه پێشتر...
گەر بارێكی نائاسایی كە پێشتر ڕووی نەداوە لەسیستەمەكەتدا سەری هەڵدا ئەوە بزانە سیستەمەكەت تووشی ڤایرۆس بووه.
باشتریش وایه هەموو مانگێ جارێك سەردانی لاپەڕەی McAfee بكەی بۆ نوێ كردنەوەی دژەڤایرۆسەكەت.