ناونیشانێک هەیە بۆ ئەوەی ئس ئم ئس بە خۆڕایی بەڕێکەی بۆ ئوروپا؟
دێوای رێز ۆ سلاو !!
ایێ ێوا هعج ادرێسێك نازانێن كا سمس بێتوانێن بێنێرین بۆ ێئرۆپا بالام بالاسه بێت؟!!!!
لا كه ل رێزم!!
مەبەستی ئەوەیە ئەیەوێت sms بۆ مۆبیل بنێرێت لە ڕێگای ئینتەر نێت بەخۆرای
بڕۆ :
www.sms.ac
یان لەو كۆمپانیا خزمەت گوزارییەی كە email یان خەتی مۆبایلت وەرگرتووە ڕۆژانە 3 تا ده SMS دەتوانی بنێریت.
سڵاوم.
لانە وەك كاك كاوە نوسی بۆت بەڵام پێویستە mobil ت هەبێت بۆ ئەكتیڤ كردن!
لانە!
بڕۆ ئەم لاپەڕە ئینشاڵا ئەم نامە ئەگاتە ئەو مۆبیلە!
http://ww.mtnsms.com/default.asp
ئێ رەقەمی مۆبیلەكیان دەیە كە پارەی لەسەر نەبێت!
لۆ پڕۆگرامی جاڤە لەم ئەدرێسە دایبەزێنە!
http://java.sun.com/getjava/sv/download1.html
بە زۆر شت دا لانە گیان! خراپەكەیان بە باوەڕی من ئەوەیه كە لە رووبەرووی كامپیۆتەكەتەوە دابنیشی و بە بێ ئەوەی دەست لە مشكەكەت بدەی، پێكانەی مشككەت لە سەر شاسەی كامپیۆتەرەكەت هاتوو چۆ بكا و ماپە كانت بكاتەوە و درگای سی دی یەكەت بكاتەوە و بیبەستێتەوە، یان كامپیۆتەرەكەت بكوژێنێتەوە هەڵی كاتەوه. یان بە مەیلی خۆی بە نیو ماپەكانت دا بگەرێ!! ئەوجار دەزانی كە هەكرێك هاتووەتە ژوورەوه. مەترسە كەم وا دەبیێ، بەڵام دەبێ ئاگات لە خۆت بێ.
ئەگەر دەترسێك كە هەكت بكەن پرۆگرامێكی دژە هەك دابنێ، تاكوو شوینەكەشت پێ پیشان بدا.
لانە!
هاكەرەكان ئێستا لەڕێگای paltalk خەڵك هاك ئەكەن كاتێك paltalk ئەكەیەوە لەشوێنی passowrd بەشێوەكی دورو درێژ ئەم *********** ئەم نیشانە هەیە !
یان كاتێك پڕۆگرامێك دادەبەزێنی ئەبینی لە ناكاو لا ئەچێت ناهێلن تەواو پڕۆگرامەكە دا بەزێت لەگەڵ ئەم نیشانانەی كاك حەمید فەرمووی.
لانەی بەرێز ماندوو نەبی!
دەستی هاوڕێیانی ئەم سەكۆیە خۆشبێ، زوو كاری خەڵك ریك دەخەن. هەر وەك ئەوانیش ئیشارەیان پێ كردووە، باشتر ئەوەیە كە پرۆگرامێكی "ئاگرەدیوار" دابەزێنی، ئەم جورە پرۆگرامانە تەنانەت ip نمرەی ئەو كەسەشت بۆ دەنووسن كە ویستوویە بێتە نێو كامپیۆتەرەكەتەوە و یان لە چ وڵاتیكیشەوە ویستوویە ئەم كارە بكەن!
ـ تۆش تێبكۆشە تۆزێك شێوەی نووسینەكەت چاك بكە با هاوڕێیان باشتر لە مەبەستت تێ بگەن. ئەگەر خەتەكان نادۆزیتەوە بنووسە تاكوو یارمەتیت بدەین..
تێبینی: رۆژانانەدا ژیاننامەی كابرایەكی سوئێدم دەخوێندەوە كە له ساڵەكانی حەفتاكاندا هاكەر بووە، دەڵێ:" لەو كاتەدا بە كەسێكیان دەوت هاكەر كه لە زۆر شاڕەزای كامپیوتەر بووایه و كاری خێری بۆ خەڵك كردبایە. ئەو خەڵكانەی كە زۆریان سەریان لەم بابەتە دەردەچوو، خۆیان به هاكەر بە خەڵك دەناساند، كەسیش سڵی لێ نەدەكردن. بەڵام ئیمڕۆكە ئەگەر كەسێك خۆی بە هاكەر بناسێنێ، خەڵكەكە لێی دەسڵەمێنەوه و دووری لێ دەگرن، وادەزانن هاكیان دەكا!!" ئەم كابرایە زۆر ناڕەحەتە بۆ ئەوەی كە دەوران بەم شێوە گۆڕاوە.
دیارە هاكەریش چەندین جۆرن كێ لێرەدا ناكرێ باسیان بكەین. تەنیا ئەوەنده دەبێ بزانین كە هاكەری باش و هاكەری خراپیش هەیە.
سەركەوتوو بی. هیوادارم دوور بی لە دەست هاكەرەكان.
بێ گوان وایە، قسەكانت گوڵن. گوڵ بەڵین گیان.
وه سەلامو علیكم ورحمتولاهی و بركاته