تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پێشنیار

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/24

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

بۆ خۆشەویستان ئتی گروپ دوار ڕیز
ماوەیەكی زۆر بێ هەواڵم دەربارەی ئەو بەرنامه تازانەی كه بڵاودەبێتەوه، هۆیەكەشی ئەوەیه له تۆری چاتی ژووره كوردیەكان هەرچەند دەگەڕێم وەك جاران ژوورێك نابینم كه ئەو خۆشەویستانه تێدا كۆبنەوه بۆ ئەوەی بابەت بگۆرنەوه جا هیوادارم هەر خۆشەویستێك زانیاری هەیه دەربارەی ئەم بابەته زۆر پێخوشحاڵ دەبم ئاگادار بكرێم بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو خۆشەویستانەی هەمان ئامانجیان هەیه یەكتری بناسین.

كاك هۆزاك گیان سڵاو و ڕێز بۆ تۆ برای بەڕێز، منیش وەك تۆ تاسەمەندی ئەو هاوڕێیانەم كه زۆر شەوان باسی كۆمپیۆتەر و شتی لەو بابەتەمان دەكرد. وا دیاره زۆر له هاوڕێ كۆنەكانمان پەڕەوازه بوون و ئێسته نائاگاین لە یەك. بەڵام فەرموو جاروبار سەردانی ژووری Zanistperweran بكه بەتایبەت شەوانی هەینی و شەمه و یەكشەمه.

ژووری Zanistperweran لە پاڵتالك ڕۆژانی هەینی، شەممە،یەك شەممە ئێواران كراوەیە.. وە كاتی تریش گەر بوار ڕەخساوبێت كراوەتەوە ..
بڕوانە خشتەی كاری ژووری Zanistperweran لە www.zkurd.org

سلاوم.

سڵاو بەڕێزان.........
منیش حەز ئەكەم لای خۆمەوه پێتان ڕابگەیەنم كە ژوری (كورد وێب) ئێستاش بەردەوامە و بەپێی توانا
من ئەو ژووره ئەكەمەوه. بەڕاستی‌ ژوری (كورد وێب) لای من زۆر پیرۆز و نەمره. چونكە هەر لەو ژورەدا بوو كە دوو بڕیار یا باشتر بڵێم دوو كاری
زۆر بەنرخ و بەكەڵك بۆ خزمەت كردنی زانستی كوردی تیا درا. ئەویش ئەم دوكارە سەركەوتووه بوون كەدیسان نابێ هەوڵ و كۆششی
سەربازی وون بوو وه ماندونەناسی بەڕێز كاك بەردەقانی لەیاد بكەین.
1- دروستكردنی یاخود بە (یونی كەود) كردنی فۆنتی ستانداردی كوردی كە لەوسایەیەوه ئێستا ئێمە ئەتوانین بە كوردی بخوێنینەوه
بەبێ هیچ كێشەیەك، وه بەكوردی بنوسین.
2- دامەزراندنی (كورد ئای تی گروپ) كە ئێستا بەچاوی خۆتان ئەبینن چ خزمەتێ بە زانستی كوردی ئەكات.
سەرەڕای ئاشنابونمان بەزۆر لەو بەرێزانەی كەئێستا زۆر بەتاسەوه حە‌ز ئەكەم گوێم له دەنگیان بێ . دیسان ڕێزو خۆشەویستیم
بۆ ئەو هاوڕێیانه ئەنێرم وه هیوام وایه تەمەن درێژ بن بۆ خزمەت كردن لەم ڕێگایەدا.

ئەی "كورد وێب" كێ دایمەزراند؟ و ژورەكه سەر به چ پرۆگرامێكه، پاڵتۆك یان یاهوو؟

سڵاو
كاك بەڵێن :
(كورد وێب) یش یەكێكە لەو ژوره بەنرخانەی پاڵتۆڵك كە دەمێكە خزمەتی خۆی دەگەیەنێ بەو كەسانەی كە پێویستیان بووەو پێویستیشیان پێی دەبێ ،لە بواری كۆمپیوتەردا .
كاك (هێمن) یش لەسەرەوه نوسیویەتی كە دامەزرێنەرانی ژوورەكە كێن!
سوپاس.

ببورن ،
پاڵتۆك نەك (پاڵتۆڵك) .

وەڵا هاوڕێیان له پالتالك ئەو ژووره زۆر به كەڵك بو كه باسی كۆمپیتەری تیا دەكراو پرسیارو وەڵامیش دەدرایەوه بەڵام ئێستا نازانم بۆ ئەو ژوورەیان لابرد؟ هیوادارم دیسان بكرێتەوه.