تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ڕای تۆی بەڕێز چیه؟

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/19

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔38۔ )

زۆر له برادەران هەوڵی گۆڕینی ووشه تەكنیكیه ئینگلیزیەكان ئەدەن بۆ كوردی بەبێ بیركردنەوه لەوەی كه ئایا كارێكی سوودبەخش ئەبێت یان زیانبەخش. بەڕای من لەزیان زیاتر هیچ ســوودێكی تری نیه. نمونه، ووشەیەكی وەك "كلیك" ئەبێت بۆ ببێت به "كرته" لەكاتێكدا كه ووشەی "كلیك" ووشەیەكی جیهانیە و گەر بكرێت بەكوردیی پەتی ئەوا ئەبێته "چركه" نەك "كرته".

ئێمەی كورد ڕاسته چەوساوەبووین و خوازیارین كه زمان و ڕێزمانی كوردی پەرە بسێنێت و ببێته مایەی سەروەریی كورد و كوردستان بەڵام، ووشه زانستیەكان به زمانی زانست (كه زمانی ئینگلیزی یه) زۆر پێویسته كه وەك خۆی بمێنێتەوه گەر كورد مەبەستی بێت به زانستوزانیاریی جیهان بگاتەوه و دوانەكەوێت.

ووشەی وەك "دێسك تۆپ، لاپ تۆپ، كلیك، مێسج، سی‌پی‌یو، مایكرۆپرۆسێسەر، مۆنیتۆر، ئەدڤانسد، كیبۆرد، ماوس، كەمپایڵ، ئینستۆڵ، ویندۆ (ویندەو)، كێبڵ، هتد" ئەبێت بۆ كورد هەوڵبدات وەریانگێڕێت بۆ كوردی، ئایا كارێكی وا كورد بەرەوپێش ئەبات یان بەپێچەوانەوه؟ گومانی تێدا نیه كه له جیاكردنەوەی كورد و بەرەودوا بردنی هیچ سوودێكی تری نیه.

زمانی ئینگلیزی بۆته زمانی زانست، هەروەك چۆن زمانی فەڕەنسی به زمانی خۆشەویستیی ناسراوه، بەكاربردنی ووشه تەكنیكیه ئینگلیزیەكان، وەك خۆی، نەك هەر زۆر سوودمەند تره له گۆڕینی بۆ كوردی بەڵكۆ تەنها ڕێگەیه بۆ نزیك بوونەوەی كورد له كۆمەڵی زانســـتوزانیاری.

ڕای تۆی بەڕێز چیه؟

ڕاسته له ئێران كۆمه ڵێك به ناو فه رهه نگستان فارسی هاتوه كه ئه و كاره بۆ فارسی ئه كا
بو نمونه به:
كۆمپیوتێر ئه ڵێن "ڕایانه"
واته با هۆش یان ژیر (:
یان به وشه ی ئاپارتمان ئه ڵێن :ئاسمان خه راش و ئێتر
ئه ما تا ئێسته وشه یێك وه ك "كلیك "یان نه گێڕاوه ته فارسی
به ڕای من ژۆرێك له وشه كان ئه بێ به كوردی ناو ببرێ چون ڕیشه ی له كوردیا هه یه
ئه ما وشه هایێك تر نا بێ ده س كاری بكرێن
بۆ نمونه به وشه ی كیبۆرد بوترێ ته خته كلیل و...

بەڕێز بەڵێن، ئەوەی ڕاستی بێت من لە هەندێ شتدا لەگەل جەنابتانم؛ وشەی 'كرته' بەڕای من نەك نامۆیه، بەڵكو هەر زۆریش ناشیرینه. خۆ جارێ باسی نەرمەو ڕەقه هەر مەكه. بەڵام هاوڕێیان له zkurd هەندێ وشەی زۆر لەبارو جوانیان وەرگێڕاون. بۆیه منیش لەگەڵ هەمان ڕام كه زۆربەی زۆری وشەكان پێویست به وەرگێڕانیان ناكات.

كاك Ali.M بەڕێز،
چاوەكەی من، یەكەكانی SI وەك كیلۆ، مەتر ، سم هتد. ئەمانه بەزمان دانانرێن. پاشان تەنانەت ئەو یەكەی پێوەرانەش ئینگلیزیی ستاندارد بەكاری دێنن. من بۆ ماوەیەكی زۆر لەژیانمدا لەناو ئەو یەكه پێوەرانەدا ژیاوم و دڵنیام كه تەنها یەك دوو وڵات نەبێت هەمووی سستمی یەكەی ئینتەرناشناڵ بەكار دێنن.

ئەو ووڵاتانەی كه بە نموونه هێناوتنەتەوه، چین هەمووی دوو سێ ساڵه هاتۆتەوه ناو كۆمەڵی مەدەنیی. ئەو ووڵاتانەی كه بەڕێزت ناویانت هێناوه یەك لەیەك نەژادپەرستترن. ئایا كورد وەك ئەوان بكات باشه!

بۆ زانینی ووشەی جیهانیی بوونی "كلیك"، بەڕێزت ئەتوانیت ژمێری ئەو ووڵاتانه بكەیت كه بەكاری دێنن، پاشان دەرئەكەوێت كه چۆنه.

پاشان بەڕێزت تێكەڵاوی زمانی ڕۆژانە و ووشەی تەكنیكیی و زانستیی، كەمن مەبەستمن، كردووه، من مەبەستم تەنها ووشەیەكه كه پەیوەندی هەبێت به كۆمپیتەر و بواری زانستیی تر.

پاشان ناوی زانستێكم پێ بڵێ كه بە ئینگلیزیی تاقیكردنەوە و كاری تری لەسەر نەكرێت و بەكار نەهاتبێت؟ بەڵكو زۆر بەدەگمەن زانست هەن كه بەزمانی ئینگلیزیی دانەهاتبێت، من له ساڵەكانی 1987 وه ئینگلیزیم به زمانی زانست بیستووه له مامۆستاكانم.

پاشان نوسیوتانه: واتە گەر زاراوەكان بە ئنگلیزی مانەوە كورد نزیك دەبێتەوە لە كۆمەڵی زانست و زانیاری!!
وەڵامی من: بەڵێ، كورد لەبری شێواندنی تێرمه زانستیەكان، بەئینگلیزیەكەی فێری ببێت زۆر تەندروست تر و ڕاســــــتتره.

ڕای من، تەنها ڕای من، zkurd.org كارێكی زۆر جوانی كردووه به ڕوونكردنەوەی زانیاریی جیاجیا لەسەر كۆمپیوتەر، بەڕاستیی لینكی سایتەكەم نارد بۆ چەند كەسێك بۆ سوود بینین لەو زانیاریانه بەڵام، بەشی فەرهەنگەكەی زۆر زۆر سەقەته، ببوره بۆ ئەو دەربڕینه، بۆ نموونه:

ووشەی Access واتای "چوونەناو" ناگەێنێت! encoder كه نووسراوه "بەكۆدكەر"، ئایا ئنكەودەر (ئینكۆدەر) باشتر نیه لەو ووشەیه! خۆ كۆدەكه هەر بەكار هاتووه. پاشان decoder نووسراوه "كۆدهەڵوەشێنەر"، لەڕاستیدا هەڵی ناوەشێنی، بەڵكو ئەی گەڕێنیتەوه بۆ باری پێشووی. هەڵوەشاندن و گەڕانەوەی شتێك بۆ باری پێشووی زۆر جیاوازن. هەڵوەشاندن واتا پارچەپارچەكردنی سستمێك، ئیتر ئەو سستمه گەر ئۆتۆمبیلێك بێت یان ڕێكخراوێك، هیچ جیاوازی نیه.

ئەوانه تەنها نموونەن.

هەر بژیت.

لەخاڵی یەكەمدا نووسیوته 1- ئێمە باسی زمان ناكەین باسی زاراوە term دەكەین!!
پاشان لەخاڵی دووەمدا 2- لە چەند ووڵاتی ئەورووپا پاوند، فووت و ئینج بەكاردێت، لە ئای‌تی دا و لە بواری گرافیكدا كەم پرۆگرامم بینیوە ئنجی تێدابێت و سم ی تێدا نەبێت.

من پێموایه كه بەڕێزت "یەكه" به "زاراوه" تێگەیشتویت. Unit سستمێكی نێودەڵەتیی خۆی هەیه و هەموو ووڵاتان لەسەر ئەوه ڕازین. Unit ی زمانی ستانداردی ئینگلیزی (خەڵك و زمانی ئینگلیز ناڵێم) هەمان سستمی نێودەوڵەتیه.

من بەهیچ شێوەیەك نەم وتووه لەبری "پەستان" ووشەی "پرێشەر" بەكاربەریت یاخود واز له زمانی كوردی بێنیت و زمانی گەلانی تر بەكار بێنیت. ووشەیەكی وەك "پەستان" ووشەیەكی پێویستی ڕۆژانەیه هەروەك لەهەمان كاتیشدا تێرمێكه (زاراوەیەكه).

پێویسه جیاوازی ووشەیەكی وەك decode و "لێكدان و كۆكردنەوه و دابەشكردن" بكرێت. decode تێرمێكی تەكنیكیه و ناكرێت ئاڵوگۆڕكردنی بۆ زمانێكی وەك كوردی كه چەند هەزارساڵێك تەمەنێتی. ئێوه زۆر ئاگاداربن لەوەی كه من دژ بەپاككردنەوەو بەكوردی كردن نیم و بەپێچەوانەوه، سایتێكی وەك ئەم سایته بەهۆی كوردیەكەیەوه سەردانی ئەكەم.

پاشان نوسیوته: ڕەنگە مەبەستت لاتینی بێت نەك ئینگلیزی رۆربەی زاراوە زانستیەكان لە لاتینیەوە هاتوون.
وەڵامی من: هەر ئەو "رۆربەی زاراوە زانستیەكان لە لاتینیەوە هاتوون" كه جەنابت نووسیته، ڕاستئەكەیت بەڵام هەر ئەوزاراوانه ئەو زمانه ئینگلیزیه كەمن باسی لێوەئەكەم. هەر لەبەرئەوەی كه له زمانی ئێمە و فارسەكاندا ئەڵێن "دوو" ئیتر ئەوه ناگەێنێت كه two ئینگلیزی نیه!

پاشان نوسیوتانه: داوای ناوی زانستێكت كردووە كە ئینگلیزی نەبێ كەواتە هەموو زاراوە لاتینیەكان دەگرێتەوە پێم ناكرێ لەم مەكۆیە دا بتوانم هەموویان بنووسم
ئەه خۆ جەبریش هەیە و كورتیشە :-)
وەڵامی من:ووشەی "ئەل جەبر" ئێسته ینگلیزیه و زۆرترین نووسراوە و لێكۆڵینەوه كه لەسەر جەبر ئەكرێت بەئینگلیزیه! پاشان جەبر زانستێكی سەربەخۆ نیه، تەنها بەشێكه له ماتماتیك.

من نازانم، تۆ دڵنیایت كه بڕوات وانیه كه "زمانی ئینگلیزی" زمانێكی ئینتەرناشناڵه و زمانی دایكیی زانستی ئەمڕۆیه؟! گەر ئەو زمانه به زمانێكی نێودەوڵەتیی ئەزانیت، باشه تەندروستتر نیه ئەگەر ووشەیەكی تەكنیكی كە لەزمانی كوردیدا نەبێت، وەك خۆی ئینگلیزیەكه بەكاربەرین، پاشان ووشەیەكی وەك decode گەر بوونی نەبێت له كوردیدا ئەبێت بۆ ئێمه بگەڕێین بەدوای ووشەی كۆندا و هەوڵی ئەوە بدەین كه واتایەكی بەكوردی بۆ دروستكەین؟!!

ئایا تۆ ئەتەوێت بڵێیت "تەختەكلیل" ووشەیەكی كوردیه!! گەر تەختەكلیل كوردی بێت كەواته "كیبۆرد" یش كوردیه!!

ئایا تۆ ئەتەوێت پێم بڵێیت "كۆدهەڵوەشێنەر" وشەیەكی كوردیه؟! جارێ ئەمه هەر ووشە نیه، كۆمەڵێك ووشەیه، ڕستەیه (جمله)، جگە لەوەش واتاكەشی زۆر هەڵەیه و بۆی هەیه پێناسی كارەكەی له مێشكی خوێنەردا تێكبدات.

من زۆر سوپاسی تۆی بەڕێز ئەكەم بۆ وەڵام دانەوەت و ئەم گفتوگۆ كوردیه جوانه.

زۆر خۆشیتان.

ڕێزم بۆ بیر و ڕای هەموو لایەك..
من پێم باشه كە هەوڵ ئەدرێت بە شێوەیەكی زانستیی هاوچەرخ وشە و زاراوەكانی بواری كۆمپیوتەر ئەكرێ بە كوردی.. وەك ئەوەی لە zkurd.orgبەڕێوە دەچێ، لام وایە ئەو زاراوانەش كە جیهانییە و ئێوە بە standard ناوتان بردووە وەک خۆی ماونەتەوە..
پاشان بۆ كلیك و سۆفتوەیر و مۆنیتۆر..هتد نەكرێن بەكوردی ؟.. با هەموو وشەیەك بەرامبەری بۆ بدۆزرێتەوە، بەڵام بە هەڵە بەكارنەهێنرێت!.

دەستخۆشی و شانازی بە هەموو خەمخوارێكی زمانی ڕەسەنی كوردی دەكەم..
سڵاوم.

كەس دژی بەكوردی كردن و دۆزینەوەی وشەی گونجاو نیه بۆ وشه بیانیەكان. بەڵام "پاشان بۆ كلیك و سۆفتوەیر و مۆنیتۆر..هتد نەكرێن بەكوردی ؟"
لەبەرئەوەی 1- پێویست ناكات 2- زمانی كوردی توانای وەرگرتنی ئەو وشانەی نیه بەكوردی.

وشەی "كرته" له "قرته" وه هاتووه بۆ نموونه، "قرته" ش دەنگی شتێكه كه بقرتێندرێت. من نازانم "كلیك" چۆن بوو به "كرته"!!
وشەی "تەختەكلیل" وشەیەكی هەڵەیه، له ڕێزمانی كوردیدا دوو ناو بەبێ "ئامڕازی پەیوەندی" ناتوانرێت پێكبهێنرێت و بكرێت به وشەیەك یان ڕستەیەك. وشەی "تەختەكلیل" ڕاستەوخۆ له "كیبۆرد" وه وەڕگێڕاوەته كوردی بەڵام، له ئینگلیزیدا ئەشێت بڵێیت Key board یاخود Sad man بەبێ "ئامڕازی پەیوەندی" بەڵام لەكوردیدا ناتوانیت بڵێیت "پیاو دڵتەنگ" یاخود "تەختەكلیل"، بەڵكو تۆ ناتوانیت بۆ ڕێكردنەوەی یەك دوو وشەی سەقەت ڕێزمانی كوردی بشێوێنیت.

ئەكرا بڵێیت، لە كوردیدا، "تەخته ی كلیل" یاخود "پیاو ی دڵتەنگ"، پیتی "ی" لەوێدا ئەبێته ئامڕازی پەیوەندی، واتا له زمانی كوردیدا پێویستیت به بەستەرەوەیەك هەیه كه "تەخته" ببەستێت به "كلیل" وه، یان "پیاو" ببەستێت به "دڵتەنگەوه، هتد. "تەختەكلیل" ئەكرا یەك واتای ببێت ئەویش "كلیلێكی تەخت" بەڵام تەنها بەواتای 1 كلیل دێت، وەك وشەی "كەڵەپیاو" كه بەواتای "پیاوێكی كەڵ" دێت.

من بەش بەخۆم، زۆر شادمانم بەو ڕوونكردنەوانەی كه له بواری گرافیكدا بەدیم كرد له zkurd.org ، بەڵام رەخنەم زۆر هەیه لەسەر فەرهەنگەكەیان و گومانم نیه كه ڕەنجیان بەفیڕۆ دەڕوات. بریا كاتیان زیاتر بۆ ڕوونكردنەوەی گرافیك و كاری لەو بابەته بەسەر ببردایه.

برادەران كلیكێك لێره بكە‌‌ن .....
ڕاو بۆچونەكان گومانی تێدایه..
http://kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,2757

منیش هەمان ڕای كاك هێمن وەر دەگرم، لەوانەیه زۆر لەو وشه ئینگلیسیانە گەر بكرێت به كوردی زۆر كەس لێی تێنەگا. وه زۆریشیان وشیەیەكه گە بیگەڕێنی بۆ كوردی مانایەكی ناخۆش بدایت وەكو كلیك كەباستان كرد گەر بڵێین یانی كرته یان چركه زۆر ناخۆشه ، بۆ نمونه گەر به یەكێك بڵێین كلیكی كە چاكتره یان بڵێین بیكرتێنه یان بیچركێنه یان كرته لەسەری بكە یان چركە لەسەری بكە.
یان با به هاردیسك نەڵێین پەپكەی ڕەق با هەر هاردیسك بڵێین . بانەڵێین كرتە یان چركه، هەر با كلیك بڵێین چون كلیك وشەیەكی جیهانیه هەتا قەرەباڵغ ترین سایتێكی عەرەبی هەیه بە ناوی كلیك www.click.ae له ‌هەمان كات كلیك به عەرەبی دەبێت به (اضغت) .

من باسی خۆشیی و ناخۆشیی ووشەم نەكرد، من باسی هەڵەی گەورەی واتاكانیانم كرد. ووشەی "كلیك" واتا دەنگی "چركە" ی كاتژمێر، ئەو ناوه لەو چركەیەوه هاتووه كه له ماوسەوه دێت كاتێك پەنجه به سویچەكەیدا ئەنێیت. بەڵام "كرته" له "قرته" وه هاتووه و دەنگی قرتاندنی شتێكی ڕەقه، وەك قرتاندنی نینۆك به نینۆككەر یاخود نینۆكبڕ.

زانست شتێك نیه له یەك تاقیگەوه بەدەست بێت، هەربۆ ئەو مەبەسته زانا‌كان هەوڵی دووبارەبوونەوەی هەمان دیارده دەدەن له زۆربەی زۆری تاقیگەكاندا لەسەر ڕووی زەوی. بۆ ئەم مەبەسته كۆمەڵی زانستیی پێویستیی به زمانێك هەیه كه پەیوەندی پێوەبكەن لەگەڵ یەك و تا بزانن كه هەمان ئەنجامیان بەدەست هێناوه یاخود نا، زمانی ئینگكیزی زیاتر له چەند دەیەیەكه بۆته ئەو زمانەی كه زانستەكان پەیوەندی لەگەڵ یەك پێئەبەستن، زمانی ۆەیوەندیان لاتینیی نیه.

كاتێك كه زانایەك ناوێكی لاتینی (بەڵام بەپێی ڕێزمانی ئینگلیزیی) ئەخاته پاڵ دۆزراوەكەی، ئەوه ناگەێنێت كه زانستەكەی ببەستێتەوه بەلاتینیەوه، چونكه تەنها ناوێكە و هیچی تر.

زانست پەوەسته به دووبارەبوونەوەی ئەنجام Replicability و ئەمەش بۆ دڵنیابوون پێویستیی به هەموو دڵسۆزێكی زانسته لەسەر ڕووی زەوی و ئەوەش پێویستیی بەزمانێكی هاوبەشه لەنێوان زاناكاندا، كه تائێسته زمانی ئینگلیزیییه.

هۆی دەوڵەمەندیی زمانی ئینگلیزی ئەم دیاردەیەیه، بەهۆی زانستەوه ڕۆژانه ئینگلیزیی گەشه دەكات. زۆرینەی ووشه ئینگلیزیەكان ووشەی زانستیین. ڕاســته زاناكان بۆ چەند زانستێك، بەتایبەت زیندەوەرزانیی، پەنا ئەبەن بۆ ووشەی لاتینی، بەڵام ئەوه زمانی ئینگلیزیی دەوڵەمەند كردووه. زمانی ئینگلیزی زمانی زانسته لەبەرئەوەی زۆرینەی ووشەكانی زانستیین.

هەربۆیه بۆم نووسیت: هەر لەبەرئەوەی كه له زمانی ئێمە و فارسەكاندا ئەڵێین "دوو" ئیتر ئەوه ناگەێنێت كه two ئینگلیزی نیه! بەڵام بەڕێزت تێنەگەیشتبوویت مەبەستم چیه. زمانی ئینگلیزیی زۆر ووشەی تێدایه كه له زمانه كۆنەكانەوه هاتوون، لەڕاستیدا ئینگلیزی ئەنجامی تێكەڵاوبوونی كۆمەڵێك زمانه، زمانێكی وەك كوردی كه له فارسیی كۆنەوه هاتووه، بۆ نموونه، ووشەی "دوو" و "نۆ" و زۆر ووشەی تر كه بەرانبەرەكەی بەئینگلیزیی "توو" و "ناین". هەر لەبەرئەوەی زمانێك ووشەیەكی له زمانێكی ترەوەهات ئیتر ئەوەناگەێنێت كه هەروەك جەنابت ئەڵێیت "ئەلجەبر" و ووشەی لاتیینی تر، كه ئینگلیزیی نین.

من چاوەڕوان نەبووم " گەر هەر سووری لە سەر قسەكانت بۆ ئەوانیشی ڕاست بكەوە دڵنیام زۆر سوپاس گوزارت دەبن
Editor@searchnetworking.com " له تۆی ئازیز، بەڵام دڵنیام كه كەسێكی تێگەیشتوویت و ئەوه بەهەڵەیەكی ڕۆتینی دائەنێم.

من بۆ ئەم مەبەسته پەیوەندی ئەكەم لەگەڵ زۆرتریین زانكۆكان و ئەپرسم بۆ ئەو وشانەی كه ئێمه لەهەوڵی بەكوردیی كردنین و بزانم ئایا وشەیەكی وەك "كیبۆرد" كراوه به ووشەیەكی وەك "تەختەكلیل"، بۆ زانكۆی هێلسنكی بەحوكمی خوێندنم له فنلەندا زانیاریم هەیه كه خەڵكیی، بەتایبەت گەنج، زاراوه ئینگلیزیەكان بەكار ئەبەن بەڵام بەشێوه نووسینی زمانەكەیان. پاشان ڕای تەواوەتییم ئەنووسم لەسەر ئەم بابەته گرنگه. هەروەها زانیاریشم لەسەر شاری سلێمانی ش هەیه (بەحوكمی ئەوەی خەڵكی ئەوێم) كه گەنج ووشه ئینگلیزیەكان زیاتر بەكار ئەبەن، وەك، لەبری بەكوردییكردنی Sound Card زۆرتر ئەڵێن "ساوند كارت".

خۆشی هەموولایەك

بە بڕوای منیش دەبێ تاكوو ئەو جێگایە بۆمان دەكرێ، دەبێ لە وشە داتاشین خۆ بپارێزین. باشتر وایە كە وشەی ئینگلیزی بەكار بێنین، هەر چەندە ئەوە بۆ ئەوانەی كە لە وڵاتانی دیكە دا دەژین (بۆ وێنە وڵاتانی سكاندیناڤی) تۆزێك زەحمەت بێ، لەبەر ئەوە هێندێك وڵات خێرا ئەو وشە نوێیانە بە هۆی فەرهەنگستانی تایبەتی كە هەیانە وشەكان دەگۆڕن و خێراش جێگا دەگرن.
لەگەڵ رێزم دا بۆ گروپی "زانست پەروەران"ی كورد، دیارە هێندێك لە هەڤاڵ و دۆستانیشم لەوێن، زۆر كەسی پسپۆڕ و زاناش لەم كۆڕەدا. بەڵام هۆی چی یە كە "زانست پەروەر"یان دیاری كردووە؟ ئێمە بیستوومان كە فێری زانست (علم) بێ، بەڵام لە هیچ فەرهەنگێكی كوردی (لانی كەم لەو چەند دانەی لای من دەست دەكەون)دا نەنووسراوە كە زانست پەروەرە بكرێ. زانست پەروەر (عالم، زانا) كە واتە ئەمانە عالم پەروەردە دەكەم، دەی من عالم بم بۆچیمە ئیتر پروەدە بم! پێم وابێ دەبێ ناوەكەش بگۆڕدرێ. یان ئەگەر كەسێك باشتری لێ دەزانێ بۆمان شێ بكاتەوە.
باشی ئەوەی كە وشەی ئینگلیزی بەكار بێین لەوە دایە كە ئەگەر مرۆڤ تەنانەت زمانەكەش نەزانێ و بڕوات كەرەستەیەك بكڕێ، هەتاكوو ناوەكەی بردووە، دوكاندار دەزانێ چی دەڵێ، هەر وەك ئەوەیە كابرایەك لە لادێیەكی لای خۆمانەوە بێتە دەرەوە و سەری بێشە، دەڕواتە دەواخانە و دەڵێ: "ئاسپرین". یەكسەر بێ كێشە پێی دەدەن. بەڵام بیست جۆی دیكە بڵێ حەبی سەر ئێشەم دەوێ، كەس تێی ناگا.
وشەی "كرت" كە من زۆر بەكاری دێنم لە "كلیك"م پێ باشترە. چوونكە هەروەك لە باسەكانی سەرەوەش دا وترا لە دەنگێكەوە هاتووە كە لە كاتژمێریش دا هەیە، لە كوردیشدا دەڵێن:"كرتە كرتی (چركە، چرك) ئەو كاتژمێرە مێشكمانی بردووە". خۆزكە هەموو شتێك وەك "كرت" بایە، زوو چارەسەر دەكران بەڵام كوردم دەوێ و لە "پەپكە رەقە" و "نەرمەوەنی" و "رەقەمەنی" تێبگا. ئێرانیەكانیش (فارسەكان) تێكۆشاون بەم شێوە كارێكی باش بكەن، بۆیە ناوی فاكس، پەیامگر، تەلەفون، هەلیكۆپەر، پیتزا و هامرگریشیان گۆڕی، بۆیە كە پیاو لەگەڵ ماڵ قسە دەكان جاری وایە هەست دەكەی كە زمانەكەت لە بیر چووەتەوە.
پێشنیاری من ئەوەیە كە: زانست پەروەرانی كورد ناوێكی گونجاوتر كە مانای هەبێ بۆ خۆیان بدۆزنەوە. هێندەش وشە نەكەن بە كوردی (واتە وشەی زانستی نەكوردێنن) چوونكە رەنجیان بە خەساردا دەچێ، باشە ئەوە خەڵكی دەرەوەشمان فێری ئەو وشە داتاشراوانە كرد، دواڕۆژ بگەڕێینەوە بۆ وڵات خۆ لەوانەی كوردستان تێناگەین با هەردوولا لە شتەكەش بگەن.
لە بەر ئەوەی لە سوێد دا بە "ماوس" دەڵێن "مشك" مشكیش هەم ئاژەڵێكی بچووكە و هەمیش مشكی كامپیۆتەرە، بێجگە لەمانەش مانای (ئاڵەتی تەناسولی ژن "زێ"دەدا. وەك ئەوەی لە كوردەواری دا دەڵین "كارگ" یان "قارچك" بۆ ئەوەی تۆزێك زەریفتر ناوی شتەكەیان بردبێ). كابرایەكی مێوانی كابرایەكی دیكە دەبێ و لەگەڵ ژنی خانەخوێیەكە لە كامپیۆتەرەكەدا خەریكی جێبەجێ كردنی كارێكن. كابرای میوان زۆر جار بە ژنەكە كە لە تەنیشتی دانیشووە، دەڵێ:"مشكەكەتم بدەێ"، "مشكەكت زۆر خنجیلانەیە"، "مشكی تۆ زۆر چووكە"... كە كابرا رۆیشت، ژن و مێردەكەش لە سەر "مشك" دەبێ بەشەڕیان. مێردەكەی دەڵێ، ئەو كابرایە تەعەدای بە نامووسی من "مشك" كردووە و هەر لەسەر ئەمە ژنەكەی خۆی تەڵاق دەدا!

بەڕێزان ئێوه دەڵێن گوایه له زمانی فەڕەنسی دا گۆڕان كاری له ووشه كاندا نی‌یه كاكه بەڵێن ئەوه دیاره بەس ئەزانن زمانیك هەیه و پێ‌ی دەڵێن فەڕەنسی ئیتر له زمانی ئای تی دا‌it‌ هەر ئینگلیزی دەنوسرێت و ووشەكانیان نەگۆراوه له زمانی فەڕەنسی دا له سەدا %95‌ له وویندۆزدا گۆڕاوەو بەردەوامیشن بۆ نمونه مشك =‌ Souris ‌واتا مشك ڕاكیش=‌ جرج ..كۆنترۆڵ پانێل =Panneau de configuration...‌ مای كۆمپیوتێر =Poste de travail... توڵس = Outils ... كیبۆرد = Clavier ... ڕەن = Executer‌ ... دیسك تۆپ = Bureau ... سێرچ = Rechercher ... ئیمایل =Courrier ‌... ئیتر نازانم بۆ نەكرێت به كوردی ئەگەر مەبەستمان بێت ئەیكەین به هەورامیش ئەوە كێشەی گەورەی كورده كه وەك خۆی بمێنێتەوه ناڵێم هەمووی با هەر نەبێت ئەوەنەی كه ئەتوانین با بیكەین بۆ تۆ نابێت به كلیك بڵێن كرته ئەی من ئەبێت بڵێم چی كه زمانەكەم فەڕەنسی یه ئێوه بەراوردێكێ زمانی‌فەڕەنسی بكەن ئەكاته بزانن له % چەندی ووشەی ئینگلیزی یه

ئـــــــــــــــــــــــاخ
لەوەئەچێت زمانی كوردی و زانستیان نەگوتبێت
ئەی بۆ ناڵێن كورد و زانست كوجا مەرحەبا
بۆ‌ موشتاقی ئینگلیش لەنگویجن ؟
حەز بە زمانی كوردی ناكەین ئیتر ئەم هەموو ڕاوو ڕێویەی بۆ چی‌یه؟
زۆر لە كوردم دیوه حەزناكات بەزمانی كوردیش قسە بكات، ئەبێت هۆی ئەوە چی بێت

كاك مستەفای بەڕێز،
پێشەكی سوپاسی تێكەڵاوكردنی وشەكانت بەقسەی خۆش و نەستەق و لەهەمان كاتیشدا گفتوگۆیەكی جدیی و جوان. هەروەها هەمان سوپاسم بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی سەرەوه.

لەڕاستیدا من لەو كوردانەنیم كه بوبێت به ئەوروپی و حاشا له كوردێتی بكات و حەزنەكات بەكوردی قسە بكات. من زۆر شانازیی ئەكەم بەكورد بوونم و زۆر مەبەستمه كه هەموو كوردێك كورد بێت و كوردستانیی بێت.

من نەم وتوه كه ویندەوز نەكرێت بەكوردی، یان ووشەی تر هەوڵی بۆ نەدرێت بكرێت بەكوردی، من تەنها مەبەستم ئەو وشانەن كه ناكرێن بەكوردی بەهۆی ئاڵۆزی ووشەكەوه یاخود بەهۆی كۆنی و ناتەواوی زمانەكەمانەوه.

من زۆر كەسم بینیوه ویندەوزی فارسی یان عەرەبیان بەكار هێناوه و لەگەڵ ئەوەشدا كه ئەو زمانانەیان زانیوه بەڵام هێشتا كێشەیان زۆر بووه و پێم وایه زمان له بواری تێرم (زاراوەی زانستی) هیچ ناگۆرێت له تێگەیشتن گەر ئەو كەسە نەزانێت كه مەبەست چیه لەو زاراوەیه. كێشەیەكی تر لەئاراداهەیه ئەویش "ڕێزمانه" و لەهەندێك كاتدا ناتوانی ڕێزمان بشێوێنیت لەبەر وەرگێڕانی چەند ووشەیەك.

ئەگەر كەسێك گەیشته ئەوەی كه پرۆگرام دروستبكات ئەوا هەرئەبێت بەوشەی ئینگلیزیی بنوسێت.

كەسێكیش كه هیچ خوێنەواریی نەبێت ئەوه واتای ووشەكان هەرگیز تێناگات، بەڵام ئەوه ناگەێنێت كه ناتوانێت فێری كۆمپیوتەر بێت. من كەسێك ئەناسم لێره له فنلەندا كه هیچ خوێنەواری نەبوو و ئێسته بەپیتی لاتینی ئیمەیڵ و یاهوو مێسنجەر زۆر بەجوانی بەكار دێنێت بەهۆی ئایكەنەكانەوه (بەهۆی وێنەوه) و گوێش له ڕادیۆ و سێرفی سایتەكانیش ئەكات، بەڵام بەداخەوه خوێنەواریی نیه ئەویش بەهۆی پێشمەرگایەتی و نەگبەتیی كوردەوه.

یەكێك لەو خاڵانەی كه جولەكەی پێش خست، زمانی ئینگلیزیی بوو، بەدەگمەن جولەكه هەیه له ڕووسیا و فەڕەنسا و تەنانەت ئەفریقا و ووڵاته عەرەبیەكانیش، كه ئینگلیزیی نەزانن. بەهۆی دەوڵەمەندیی و بەجیهانیی بوونی ئینگلیزیەوه، جولەكه توانی ببێته یەكێك له نەتەوه پێشكەوتووەكان له هەموو بوارەكاندا.

گرنگیی زمان زۆر لەوه زیاتره كه ئێمه یاری پێئەكەین، ئێمەی كورد تازە ناكرێت ببینه دەسەڵاتدارێكی ئەتۆمی و تەنها چەك كه بتوانین بەكاری بێنین بواری كۆمپیوتەره له داهاتوودا.

ئەگەر ووشەیەك بووه بەشێك له زمانی كوردی، ئەگەریش بەدڵی كەسێكی وەك من نەبێت، بەشانازیەوه بەكاری دێنم، دڵنیابەلەوه.

‌به ‌ڕای من، بوونی فەرهەنگ خۆی له خۆیا واته وشەی وەرگێڕدراو... كاتێك فەرهەنگ بەكاردێنین كه له مانای وشەیەك نەگەین.
جا ئەگەر فەرهەنگێكی زانستی بێت سێ یەكی وشەكان وەك خۆی بنوسێتەوه، ئەبێت سوودی بوونی ئەو فەرهەنگه چی بێت؟

ئەگەر باس له توانای زمان و وشەكانیش بكەین، زمانی كوردی لەو زمانانەی تر كەمتر نیه كه زۆرینەی وشەكانیان وەرگێراوه. (بەڵام بەداخەوه ئێمەی كورد خۆمان خۆمان بە كەم ئەزانین و ناچێتە ئەقڵمانەوه له هیچ بوارێكدا‌ هەوڵ بەین شان به شانی نەتەوه پێشكەوتووەكان بڕۆین. هەر ئەزانین بڵێین: دەست بگره به كڵاوەكەتەوه با (با) نەیبات، پێ بەقەد بەڕەی خۆت ڕاكێشه....)
زمانی ئینگلیزی زمانێكی جیهانیه، بەڵام ئەوه ڕێگر نیه له پەرەسەندن و فراوان بوونی زمانی ترا. به ئینگلیزی به مناڵ ئەوترێت-چایڵد، بەڵام هیچ وڵاتێكی تر بەكاری نەهێناوه. ئیتر بۆ ئەبێت وشەیەكی وەك ماوس نە‌گۆڕدرێت، كاتێك لەو وڵاتانه نەگۆڕدراوه كه مانای مشكی هەیه.
یان وشەی وەك (decode ، advanced ) بە دڵنیاییەوه كەسێك زمانی ئینگلیزی نەزانێت یان له بواری ئینتەرنێت و كۆمپیوتەرا شارەزا نەبێت له ماناكانیان ناگات. جا 2 كەسی وا سوود له فەرهەنگ وەرئەگرن...

بە نیسبەت فەرهەنگی زانست پەروەرانیشەوه: پێم وابێت وشە زۆر باوەكان نەگۆڕدراون، ئەگەر وەریشگێردرابن وشە ئینگلیزییەكەش نوسراوەتەوه بۆ زیاتر ئاشنا بوونی خوێنەر.

چەند نمونەیەكی بچوكیش كه له زمانی سوێدی دا گۆڕدراون:

كۆمپیوتەر= داتا
دێكۆدێ= دێشیفرار
فایل= ئاركیڤ
كیبۆرد= تانگێنتبۆرد
پرینتەر= سكریڤەرێ
دیسك= دیسكێت
پاسورد= لوێسنورد
ئەدڤانكسد= ئوتڤێكلاد

بەڕای تۆ "چایڵد" ووشەیەكی تەكنیكیه؟ پاشان فەرهەنگی ڕوونكردنەوه، واتا ووشەیەك و شیكردنەو‌ەكەی، كارێكی زۆر پێویسته و دڵنیام كه له كوردستان زۆر لەو كارانه كراون.

بەڵام ووشەیەكی وەك decode بەزمانی كوردی هەرگیز ناتوانیت به ووشەیەك یان دوو ووشەی پێوەلكاو پێناس بكەیت. decode كراوه به "كۆدهەڵوەشێنەر" كه هەڵیه، چونكه "دیكەود" كۆد هەڵناوەشێنێت بەڵكو ئەیگەڕێنێتەوه بۆ باری پێشووی. هەڵوەشاندن بەواتای تەنها لەیەككردنەوەی سستمێكه.

مشك لەبری ماوس زۆر ڕاسته و ئەكرێت بەكارببرێت، هۆكەشی لەوانەیه ئەو‌ەبێت كه ووشەی "مشك" هەیه لەكوردیدا، بەڵام "تەختەكلیل" نیه و هەوڵدراوه له ئینگلیزیەكەیەوه بكرێت به كوردی كه شتێكی وا هەرگیز ناكرێت بەهۆی جیاوازی ڕێزمانی ئینگلیزیی لەگەڵ هی كوردی.

تەخته كلیل ؟ ئەمەیان له ئنگلیزی كراوه به فارسی ئنجا له فارسی كراوه به كوردی.
بەڕای من وشەی كیبۆرد، وشەیەكی كوردی ڕەسەنه.

دیسان سڵاو ..
زاراوەیەك هەیه بەناوی (kultur krock) بە ئینگلیزی وابزانم ئەبێت به (culture collision ) بەڕاستی ئەبێ لەبەر چاو بگیرێت
چ لەزمانی زانستیشد.ا هەڵسوكەوتی مرۆڤ لەگەڵ دەوروبەریدا لەجێگەیەكەوه بۆ جێگەیەكی كە ئەگۆرێ. زانستیش هەر نەبی
ڕەنگانەوەیەكی كلتور لە خۆی ئەگرێت. با دیسان مشك وەك نمونە باس بكەین لەناو كۆمەڵگای ئێمەدا مشك وەك گیاندارێكی پیسی
بێزراو ناسراوه بەڵام لە لای ئەوروپی و بێگانەكان وا نیه هەر بۆیەش زۆر بەشانازیەوه چۆن ئەتوانن لە ماڵەوه ماوسیان هەبێت ئاواش
مشكیان هەبێت، هەر وەك چۆن PC لەزمانی E بەواتای كۆمپیوتەر دێت بەڵام لای ئێمە جوان نیە كەسێك بڵێ من پیسیم هەیه.
ئەمانە وەكو نمونە باسم كردن زۆر شتی لەو‌ بابەتەمان هەیه بۆیه ئە بێ زۆر بە شارەزایەوه هەڵسو كەوت لە‌گەڵ هێنانە ناوەوەی
زانستی بێگانە" كە بەشێك لە كلتوری ئەوانیش لەخۆ ئەگرێت" بۆ ناو زمانی كوردی بكرێت.

لەگەڵ ڕێزم

بۆ بارانی بەڕێز!
پێ هەموو شت، چەند جۆر فەرهەنگ هەیه، یەكیان ئەوەیە‌ كه تۆ ئیشارەت پێ كردووه. وشەكانیش وەك خۆیان نانوسرینەوە، بەڵكوو هاومانایان بۆ دادنری كە به سوئیدی پێی ئەڵین:‌ سینونیم ئوردلیستا". من نەتەوەی كوردم لە هیچ نەتەوەیەكی دیكە پی كەمتر و پێ زۆرتریش نیە و نەتەوەی خۆشم خۆش گەرەك بووە و ئێستاش ئامادەم گیان فیدایی بۆ بكەم، بەڵام ئەمه هیچ لە ئێمەی كورد كەم ناكاتەوە كە ددان بەوەدا بنێین كە زمانی كوردی وشەی زانستی كەمە. بێ گومان ئەو كەرەستانەی كه له لادێكانی كوردستان دا بەكاری دەبەن، خەڵكی تەنانەت بۆ یەك وشەش دانامێنن. كورد دەیان ناوی بۆ پەزی "چاره"، "گای مارۆ"، ئەسپی شێ"، "شەنە" و "جۆماڵ" و "هەستێر(هەسێڵ) و "چاڵەدۆینە و شەلەم" و... هەیە كه رەنگە لە زمانەكانی دیكەدا لەوێنەیان نەبێ. بەڵام باران گیان زمانی كوردی لەبواری زانستی دا زۆر دواكەوتووە، ئێمەش ناتوانین بە زۆری وشەی وەك: "نەرمەواڵه"‌ و "رەقەواڵه"، "نەرمەوەنی"‌ و "پەپكە رەقە" و هیتر بەخۆمانەوە دابنێین. چونكە نەك هیچ سوودی لێ وەرناگرین، بەڵكوو سەر لە خەڵكیش دەشێوێنین.
ئەوه كە بەداخەوە لە‌ نێو هندێك كورد و خەڵكی دیكەدا بە هەڵە وەرگیراوه ئەوەیە كە وادەزانن "داتا" یانێ‌ "كامپیوتەر" لە بەڵام "داتا" ئێو رانیاریانەیه كە بە كامپیۆترەكە دەدرێ، نەك "كامپیۆتەر"، وەك "باران"نیش هەمان هەڵەی كردووه. دەنا بە سویدی بە مەكینەی "كامپیۆتەر"‌ دەڵین: "داتوور". من ئەوا بۆ نزیكەی 20 ساڵ دەچێ لە سۆید دێژیم بەڕاستی "دێشیفرار"م گوێلێ نەبووه. جا بۆ ئەوەی خەڵكی دیكە بە چەواشەدا نەبەین تكایە لە ‌هەڵه نووسینی وەشەكان بەتایبەتی لە "تەلەفوز‌" و شێو‌ەی دەربڕینی دەنگەكان دا خۆ بپارێزین. لە سوێدی دا رەنگە لە فایله كانی سەوەی لاپەرەكان و دوكۆمینتەكاندا لە جێگای file ی ئینگلیزی بنووسن ‌ "ئاركیڤ" بەڵام بە " ئاركیڤ" مانای هەمان "ئارشیڤ"دەدا كە له كوردیشدا بەكار دێ. بە سویدی به file ی ئینگلیزی دەڵین "فایل"‌. ئەمەش هەر وانیە كیبۆرد= تانگێنتبۆرد. بە سوئیدی ئەو جۆرێ "گ"یانە بە لووت دەوترێن و باشتر وایه بڵێین:‌"تانیەنتبورد" نەك " تانگێنتبۆرد". پرینتەر= سكریڤەرێ (بەسوئێدی دێڵین: "سكریڤارە". ئەمەش لەگەڵ ئەوەی باراندا جیاوازی زۆرە. دیسك= دیسكێت (بۆ ئاگارایت راستەكەی "دیسكەت"ه.)‌ ئەمەشیان زاراوەی دەربڕینی هەردوو زمانەكەی سەقەت كردووه. بەتایبەتی بە سویدی كە پیێ دهڵێن:‌ "لۆسنئورد" نەك "لوێسنورد"...
ئایا مەبەستت لە ئینگلیزیی "وڵاتە" دەنا وەك تۆ دەڵێی: " به ئینگلیزی به مناڵ ئەوترێت-چایڵد، بەڵام هیچ وڵاتێكی تر بەكاری نەهێناوه." بۆ ئەی ئەوە نیە له چەند وڵاتی وەك ئوسترالیا، ئامریكا، كاناد، بریتانیاش بەكاری دێنن؟
هیوادارم باران لیم دڵگیر نەبێ، من تەنیا مەبەستم راست كردنەوەیە و هیچ نیازی دیكەم نیە، رەنگە بۆ بارانیش باش بێ كە جارێكی دیكە وشەكان بە شێوەیەكی باشتر "تەلەفوز" بكا.

بۆ كاك بەڵێن:
من وشەی چایڵد م وەك نمونەی وشەیەكی زمانی ئینگلیزی هێنایەوە، نەك وەك تەكنیكی. و بۆ وشەی ماوس یش بەڕێزت ئاماژەت به نەگۆڕینی كردووه!
وشەی وەك decode یش كه من تێی نەگەم و له فەرهەنگا بۆی بگەڕێم، هەڵبەت هەمان زاراوەم ناوێت نوسرابێتەوه، سوودی نابێت.

............................

بۆ كاك حامید:
سوپاس بۆ بایەخدانت،
بەڕێزت ئەڵێیت زمانی كوردی له وشەی زانستیدا زۆر دواكەوتووه.
-منیش وتومه بەداخە‌وه كورد ئەڵێت، پێ بەقەد بەڕەی خۆت ڕاكێشه... ) ئەی بۆ هەوڵی فراوان كردنی بەڕەكەی نەیات..؟!

وشەی داتا به مانای كۆمپیتەر نایەت بەڵكو داتوور،

- من داتا م به یەك كۆمپیوتەر ناسیوه و داتوور به كۆمەڵێك، له مەكتەبیش له ژووری كۆمپیوتەر به گەورەیی نوسراوه ( داتا ساڵێن....:-)
له سوێدییەكانیشم هەر به داتا بیستووه! ئەشبێ تۆ ڕاست بیت !!!

بۆ مەبەستی باش تەلەفوز نەكردنی وشەكانی تر، ئەگەڕێتەوه بۆ جیاوازی پیتەكان، بێگومان نوسینی وشەی سوێدی و بە پیتی عەرەبی نەوتراوه. دیاره من مەبەستم له نوسینی ئەو وشانه گۆڕانەكانیانه له سوێدییا نەك فێركردنی زمانەكه.
ئەو وشەیەش كه قەت نەتبیستووه، (دێشیفرێرا، dechiffrera=decode ) ئەكرێ بڵێی دێخیفرێرا وه diskett= disk . بەڕێزم من بایەخم به تەلەفوز نەدا، ئەگەر نا بەپیتی لاتینی ئەمنووسی. ئەگەر منیش بێم تەلەفوز ڕاست بكەمەوه، ئەڵێم وشەی Swed به ( سوێد ) تەلەفوز ئە‌كرێت، به فارسی پێی ئەڵێن..سوئێد، بەهەر حاڵ ئەوه ناوەڕۆكی باسەكه نیه.
..........
هیوادارم باران لیم دڵگیر نەبێ، من تەنیا مەبەستم راست كردنەوەیە و هیچ نیازی دیكەم نیە،

- دڵگران نیم، به پێچەوانەوه دڵشادم

ڕێزم بۆ هەمووان

هاوڕێیان سوپاس بۆ ئەم گفتوگۆیه،

زمانێكی وەك سویدی یان ئەلمانی سوود له لاتینی دەبینێت بۆ بناغەی زانست، بۆیه گۆڕین له وشەیەك بۆ وشە‌یەكی تر ئاسانه وەك ئەو وشەیەی باسكراوه:‌دیشیفەرەر.
ئەی بناغەی زمانی زانستی كوردی چییه؟ قسەی نەستەق و پەندی پێشینان و حیكایەتی باب و باپیران و ڕۆستەمی زاڵ و درۆكانی پشت دیواری مزگەوت. ئایا ئەمانه بناغەی زانستن؟ ئاخه خۆ هیچ سەرچاوەیەكی ترمان نییه بۆ پێوانی وشەی ڕەسەن. زمانی كوردی، پشت به oral tradition دەبەستێت كه زۆر كەمتر زانستییه.

چاره:‌ وەك گەلێكی شارستان hellenist دەتوانین وشە لەسەر زاری خەڵك وەرگرین بیانخەینه فەرهەنگ. ئایا كه 90% ی كورد دەڵێ كیبۆرد، چ پاڵمان پێوەدەنێت بیكەین به تەختە‌كلیل؟ بۆ ناكرێ خەڵك سەرچاوەی وشە بێت؟

ئەگەر وشەیەكمان له كوردی نەبوو، له زاری خەڵكیش نەبوو، دەكرێ ڕاستەوخۆ له زمانی لاتین وەریگرین یانیش له زمانی ئنگلیزی لەسەر ئنتەرنێت بەكارهاتوو.

باران گیان دیسان دەستەكانت خۆش بێ و ماندووش نەبی. باش لە من تیگەیشتووی بۆ یه سپاست دەكەم، بەڵام یەكەم: ئەم پیتانە ئێمە پێیان دەنووسین عەرەبی نین، بەڵكوو "ئارامین" دەنا دەبوا، 7 پەیته عەرەبیەكانیشی تێدا بوایە، سەرەڕای ئەوەش عەرب لە كوێ "ڕ"، "ۆ"، "ڵ"، ئا"، وو" و هیتریان هەیە؟ دووهەم: زمانی فارسیش پیتی "ێ" تیدا نیە و فارسان بە وڵاتی "سوئێد" دێڵین "سوئد"، نەك ئەوەی كه من نووسیومە!! تازە با ئێمەش وەك فارس وشەیەك‌ دەربڕین خۆ گونا‌ح نیە، هەزاران وشە هەیە لەو دوو زمانەدا كە وەك یەك دەوترێنەوه(ئاسان سور"، "ماشین"؛ "تراكتور"... هیتر كه لە فەرانسەوه و زمانەكانی تر وەرگیراون)‌‌‌‌، خۆ مەبەستی من (پێم وایە هێندێك لە وانە ئەم سەكۆیەش) ئەوە نیە كە وشەكان وەك خەڵكی دیكە بڵیینەوە! سێهەم:ئەوەش كە لە سەر درگای ژووری كامپیۆتەرەكان نووسراوە "داتا سالن" دەتوانی مانای هەر هەمان شت بدا كه من لەسەرەوه ئیشارەم پی كردوو‌ە، واتا "ئەو شوینەێ كە زانیاری دەدرێ به كامپیۆتەرەكان" هێندیێك لەو وشانەێ كه بە a تەواو دەبن (دیارە نەك هەموو وشەیەك چونكوو "دڵ"یش به "a" تەواو دە بێ، بەڵام كۆكراوەكەی لە كۆتایی دا‌ "an" دەبێ) كە كۆ دەكرینەوە بە "a"كه لادەچێ و دەبێ بە "or"، هەر بۆیەش "داداتا" دەبێ بە "داتوور". لەگە ڕێزم دا.

من بەتەواوی لەگەڵ بەردەقانیم، لە بەر ئەوە كه ئێمەی كوردیش دەتوانین وێك نەتەوەكانی دیكە ئەو وشانەی كە جێگایان گرتووە، بەكاریان بێنین و ئەوانەش كە نیمانە "قەرز"یان بكەین. ئەمەش له زۆر زماندا كراوە، تەنانەت له زمانێكی دەوڵەمەندی وەك ئعنگلیزی و زمانە ئوروپاییەكاندا زۆر وشەی وا هەن، بۆ وێنه: دوڵمە، ئەلكول، قەرەبالخ، قایەق، دروشكه و هیتر. ئەم "‌حەساسیەتە" تەنیا لە بواری زانستی دا بە زەقی خۆی دەنوینێ، دەنا ئێمەی كوردیش زۆر وشەی ناڕەسەنی توركی و زمانەكانی تریش بكار دێنین كە ئێستا ئیتر هێندە بكار هاتوون، ڕەنگ و بوی كوردیان بە خۆوه گرتوو‌ و كەسیش پێ سەیر نیە. بۆ وێنە: شەمەنەفەر (فەرانسەیی یە و لا وشەی "شەم‌ندوفەر"ەوێ هاتووە)، "بۆیە" (رەنگی تووركی یە)، دولدرمە، قونەره، یاسا، یاساخ، مەش، سلەوگان، شەعار، و هەموو وشە ئاینەكانیش بە تایبەتی ئەوانەی لە ئایینی ئیسلامەوە وێر گیراون!!! زۆر سەیرە، كەس ناڵێ بۆ كورد بە عەرەبی نویژ دەكەن و بە عەرەبی لە خودا دەپاڕێنەوه، بەڵام كە وشەی زانستی وەر دەگیرێ، هێندێك كەس پێی هەڵدەبەزنەوە!!‌‌ ‌هین گیان ئەو kultur krock لە زۆر شویندا زۆر بێ بایەخ بوو، ئێستا خۆ كوردەكانی دەرەوەی وڵات هەموویان مشكیان پێ پیس نیە زۆر ماڵە كوردیش هەن "مشكیان" هەیە، لە كوردستاندا لە بەر ئەوەی زیانی لە خەڵك دەدا و شتی لێ دەخواردن و هێندێك نەخۆشی وەک تاعونیان بڵاو دەكردەوە خەڵك ناخۆشیانی دەویست. دەنا"مشك"ی كامپیۆتەر خۆ نەك هەر تاعوونی پێوە نیە، بەڵكوو لە‌"شكڵ و شەمایلیش"دا هەر وەك مشكی كوردان دەچێ، فەێشەکەشی هەر دەڵێی كورد بۆیان چنیوه. ئیتر بۆ نابی بەكاری بینین؟! بۆ "پی سی"یش تۆ ئەگەر بە بیری "شتی پیس" دێنیتەوە، دەتوانی به كورتی نەیڵێی و بڵێی: "پرشن كامپیۆتەر".ها هاها ‌

سڵاو كاك حامید،
ئیمجارەش سەرنجەكانت له ناوەڕۆكی بابەت دوورن،

- : ئەم پیتانە ئێمە پێیان دەنووسین عەرەبی نین، بەڵكوو "ئارامین"

دیاره ئەزانیت مەبەستی من به عەرەب كردنی ئەم پیتانه نیه. بەڵكو جیاوازی شێوە و تەلەفوزێتی لەگەڵ پیتی لاتینیدا.

- ‌ با ئێمەش وەك فارس وشەیەك‌ دەربڕین خۆ گونا‌ح نیە،

نا گوناح نیه، بەتایبەت كاتێك كه پێئەچێت بەڕێزت خەڵكی كوردستانی ڕۆژهەڵات بیت. هەروەك چۆن گوناح نیه من لە كاتی ڕوونكردنەوەیا ئەم پیتانەم به عەرە‌بی ناو بردبێت.
كۆمیوتەریش با داتوور بێت، مەبەستی من له نووسینی ئەوەیه كه گۆردراوه.

هەربژیت و سوپاس

تەنها بیر لەیەك شت بكەرەوه، كاتێك كه وشەیەكی تەكنیكی ئەتەوێت بگۆڕیت بۆ كوردی: ئایا ئەتەوێت كه كەسانی كورد له زانست نزیك بكەیتەوه یان ئەتەوێت وشەكوردیەكه ببینیت و بڵێیت ئێمەش هەین و كوردین؟

دیسانەوه بەئێوەی خۆشەویست ڕائەگەێنم و داوائەكەم كه هەریەك له بەڕێزان: كاك هێمن، كاك بەردەقانی، كاك حامید، بەڕێز باران (ببوره كه نازانم بەڕێزت كاكیت یان نا)، كاك علی، بەڕێزی تر، كه ڕای خۆی بەڕاست و دروستی سەبارەت بەو خاڵانەی خوارەوه بنوسێت:

1- ئایا "تەختەكلیل" و "كۆدهەڵوەشێنەر" و "ئاگرەدیوار" ڕاستەوخۆ له ئینگلیزیەوه نەكراون بە كوردی؟
2- ئایا ئەو ووشانەی سەرەوه، وەك ووشەیەكی تەواو، بوونی هەیه له زمانی كوردیدا؟ مەبەستم ووشەیەكی وەك "تەختەكلیل" دروستكراوه یان نا؟

ئەگەر وەڵامت بۆ ئەوپرسیارانەی سەرەوه به بەڵێ یه كەواته، ئەو وشانه هەرسێكیان هەڵەن و واتای ئینگلیزیەكه نادەن بەدەستەوه و بگره هیچ واتایەكیان نیه، هۆكەی ئەو ڕستانەی خوارەوه:

"تە‌ختەكلیل" تەنها واتای "كلیلێكی تەخت" دەدات. له ئینگلیزیدا ئەتوانیت بڵێیتGood man بەڵام بەكوردی ناتوانیت بڵێیت "باش پیاو" هەمان شت بۆ تەختەكلیل و كیبۆرد.

ووشەی "كۆدهەڵوەشێنەر" واتای Decode نادات و زۆر هەڵەیه. پێشگری De له ئینگلیزیدا واته opposite یان remove یان reduce دێت و Decode پێچەوانەی Encode. كاتێك كه ئینكەودی دۆكیومێنتێك دەكەیت، ئەیشاریتەوه یاخود ئەیكەیت به فۆرماتێكی تایبەت، دیكەودكردن گەڕاندنەوەی ئەو فۆرماتەیه بۆ باری یان دۆخی جارانی. هەڵوەشاندن له "كۆدهەڵوەشێنەر" دا و بەگشتی واته لەیەككردنەوەی بەشەكانی سستمێك، ئەو سستمه بۆی هەیه فڕۆكەیەك بێت یان كۆمپیوتەرێك. تۆ كاتێك دیكەود دەكەیت، كۆد هەڵناوەشێنیت و پارچه پارچەی كەیت!

ووشەی Firewall پێش بەكارهێنانی بۆ ئەو ئامێرەی یان ئەو پرۆگرامەی كه وەك خاڵی پشكنین لەنێوان كۆمپیوتەرەكەت و ئینتەرنێتدا كاردەكات، لەزمانی ئینگلیزیدا بەكاردێت بۆ ئەی دیوارەی كه بەدەوری ئاگرێكدا دروست ئەكرێت بۆ ڕێگرتن له ئاگرەكه و بڵاو نەبوونەوەی، كەواته دیوارەكه ئاگر نیه بەڵكو ڕێگری ئاگره.

ئەم ووشەیه لایەنێك كردویەتی بەكوردی بووه به "ئاگرەدیوار" واته دیوارێكی ئاگرین. ئەمان لەبری ڕێگرتن له ئاگرەكه، دیوارەكەشیان كردووه به ئاگر!!

ئیتر چۆن سەر له خەڵكی ناوەشێت.

تكایه بزانه كه فەرهەنگ ئەكرێت بەشێوەیەكی تر بێت، ئەتوانیت بنوسیت "فایەۆڵ" و بەكوردی لەتەنیشتیەوه بنوسیت: ئامێرێكه، یاخود پرۆگرامێكه كه وەك خاڵێكی پشكنین ..... .. هتد

وەڵامی من :
1. با.
2. نا.

خۆ تەختە‌كلیل ئەتوانرێ وەک (كلیلێكی تەخته)‌ش پێناسەبكرێت ..
1 بەڵێ
2 نا
برادەران من هەر لەسەراتای دەست پێكردنی ئەم باسەوه لەگەڵ برادەرانی (ز كورد) یشا ئەو ڕەخنانەم هەبووه
وابزانم زۆر لەو بە‌ڕێزانه ‌لێشم (عاجز) بوون هەر بەو هۆیەوه. بەڵام من دیسان ماندوو نەبونیان لێ ئەكەم بۆ
ئەو هەوڵ كۆششەیان

بێگومان، كاتێك كه ڕەخنه ئەگێرێت له لایەنێك ئیتر ئەوەناگەێنێت كه ماندوونەبوون یاخود باشیاننەكردبێت. (ز كورد) هەستاوه بەكاری زۆر جون و باش بەڵام، بەڕای من، فەرهەنگەكەیان سەقەته. من ڕەخنەم له فەرهەنگەكەیان نیه بەڵكو زۆرینەی به هەڵەو كەمی زانیاری دەربارەی زمان و ڕێزمانی كوردی و تێنەگەیشتنی هەندێ زاراوەی ئینگلیزی بۆته هۆی ئەو سەقەتیەی كه من، تۆ، كەسی تر، باسی لێوە ئەكەن.

بارانی بەڕێز من لە مەبەست لام نەداوه؛‌من هەر لە سەرەتادا وتم: تكایه وشە و رستەی هەڵە بەكار مەهێنن، جا ئیتر لە بواری ریزمان دا بێ یان لە بواری زانستی دا. تۆ مەبەستت لەمە چیە: "كۆمیوتەریش با داتوور بێت، مەبەستی من له نووسینی ئەوەیه كه گۆردراوه." من وتم بە سوێدی بە كامپیوتەر ناڵین داتا، بەڵكوو ناوی راستی یەكەی "داتوورە" ئەو زانیاریانەش كە دەدرێن بە داتوورەكه، "داتا"یه. ئاوبێنه و دەستان بشو. منیش مەبەستم ئەم ڕێنووسەیە كه ‌‌ئیستامن و تۆ پیی دەنووسین، ئەمە بە هەڵە له لایەن هێندیك كورد بەتایبەتی كرمانج (مەبەست زاراوە یە نەك گوندی كەله ‌هێندیك ناوچەی كوردستاندا بكار دەبری)ەكانه پێی دەوترێ "عەرەبی". كە ئەمە هەڵەیە، ئێمە بە ئەلفوبێی ئارامی سۆرانی دەنووسین‌. ئیتر ئەمە لەكوێ لادان لە باسەكەیە؟ بەپێچەوانە ئەمە ریشەی باسەكه یە، رێزمان بنچینەی ئەم باسەیە.
لە وەڵامی پرسیاری یەكەمی كاك هێمن دا، من لەوباوەڕەدام ئەگەر له ئینگلیزیشەوە نەكرابن، لە زمانیكی ترەوه كراون كه ئەوانیش لە سەرەتاوه لە ئینگلیزیان وێرگرتووه.
لە وەڵامی پرسیاری دووەمیشدا: دەبێ ئەوەی بڵێم كە له كوردیدا تیكی وا نیە، بەڵام ئەم وشه تێكەڵایكە لە دوو وشە كه بوونیان هەیە. تەختە واتای "ئەو دارە داتاشراوە دەدا كه میزێ پی دروست دەكەن،د‌‌ەدا. رەنگە ئەوەی كه ئەم وشەیە و‌ەرگێڕابێ، لەم لایەنەوە بۆ شتەكه چووبێ. ‌وشەی "كلیل"یش كە زۆر ناسراو‌ و قوڵفی د‌رگا و كومێد و شتی دیكەی پێ دادەن و دەكەنەوە. كە دەقاودەق مانای "كی بوورد" دەدا. تەختەكلیل وەك و‌شەیەك هەبوونی نیه، بەڵام ئێمه ئەگەر پێمان باشبێ دەتوانین هۆیەتی پی بدەین ئەگەر چیش لە دڵیش گران بێ. من لێرەدا هەرچەند هەستیش بكرێ لە باسەكەش لام دابێ، بەڵام بۆ روونكردنەوەی باسەكه و بۆ زانیاری ئەوانەش كە بە تەمەن لەمن مناڵترن باشە. وشەی "بروار" مانای "ڕێكەوت"ی كوردی دەدا كە بە‌ یەك دوو زامانی ناوچەی رۆژهەڵاتی نیوەڕاستدا بە جیاوازی دەربڕنەوە "تاریخ" دەكا. لە بەڕەتیشدا ئەم وشە "بروار" فڕی بە "ریكەوت"ەوه نیە، بەڵام ئێستا وا جێگای خۆی خۆش كردووە كه كەس كاری پێێ نیە و یەكێك له وشە ڕەسەنەكانی زمانی كوردی یە. بەسەرهاتی دروست بوونی ئاوا بوو: دەگێڕنەوه كاتی شو‌ڕشی بارزانی، كادرێكیان له ناوچەی "بروار" نامەیەك دەنووسی و لە كۆتایی نامەكەدا شوێنی نامە نووسین و ریكەوتی نامه نووسینەكه بەم جۆرە دەنووسێ: "بروار 00000." ئەوانەش كه نامەكە دەخوێنەوە‌ كە دەبێ دەست-ۆیشتووش بن، پێیان وایه، ئەم كادره لە رووی زانیاریەوە "براوار"ی لە جێگای "تاریخ" داناو‌ە. ئەمانیش وشەكەیان پێ باش دەبێ و بەكاری دێنن. ئێستاش ئەوەتا شوێنی "تاریخ"ی لێژ كردووه. مەبەستم ئەوە یە كه ئەگەر وشه جێ بگرێ، لە دوایدا زۆر سانایی دەبێتەوه.
لە سەر ئاگرەدیواریش بەخوا هێمن گیان من نازانم بیم چی، من بۆ خۆم تاكوو ‌‌ئێستا لە یەك دوو وتاریشدا بكە كارم هێناوه. ئەی چارە چیە، ئەمیش وەك "خمرسوور"ی كامبوجیای لێهات كە كوردەكان كردبوویان بە "مەعجوونه سوور" و "هەویرە سوور"!!!

ئەم بابەتە بەناوی ( ڕای تۆی بەڕێز چیه؟ )وه یه،
چەند كەسێكیشین كه لەسەری ئەد‌وێین، ڕای خۆمان وتووه و ئەیڵێین و ئەیڵێینەوه!! بێ ئەوەی كەس قەناعەتی بەوی تر كردبێت.
بە ڕای من هەر لەبەر ناونیشانی بابەتەكه با ڕێز له ڕا جیاوازەكان بگیرێ و چیتر دووباره نەكرێنەوه.

ویستم هەندێ بەڵگه بێنمەوه كه دانانی زاراوەی نوێ له هەر زمانێكدا چەنده تەوزیم و پێویسته، دیتم لەلای گەلانی تر چەنده پێكەنینداره كاتێ ببینن كورد باسی لەسەر ئەوەیه كه ئاخۆ وشەی زانستی وەربگێڕدرێتەوه یان نەگێڕدرێتەوه، باسی لەسەر ئەوەیه كه بەڵگه بێنێتەوه كه دانانی فەرهەنگی زانستی گەل بۆ پاشەوه دەبا یان نایبا، سوودبەخشە یان زیانبەخشە، بۆیه وازم لێ هێنا و وتم با نەبین به گاڵتەجاڕ. بەڵام چەند خاڵێك به پێویست دەزانم:
1. ناوی (زانستپەروەران) له باری زمانەوانییەوه هیچ هەڵه نییه و زۆر ڕێكوپێكه. وا دیاره هەندێ له خۆشەویستان له وشەی (پەروەر) به هەڵه تێ گەیشتوون، بۆ زانیاریی زیاتر سەرنجیان بۆ یەكێك له هەره گەورەترین فەرهەنگه كوردی به كوردییەكان ڕ‌ادەكێشم به ناوی فەرهەنگی (كوردستان) له دانانی (گیوی موكریانی) كه سەبارەت به وشەی (پەروەر) وا دەنووسێ:
پەروەر = پەروەنده: خۆشویستەر. ئەڤیندار، نەتەوه پەروەر، گەل‌پەروەر، ووڵات پەروەر، حەز لێكەر.

كەوا بێ ئەگەر كەسێك وڵاتپەروەر بێ، مانای ئەوه نییه كه خەریكه وڵات بەخێو دەكا و نان و ئاوی پێ دەدا و گەورەی دەكا بەڵكوو بەو مانایەیه كه ئەویندار و حەزلێكەری وڵاته. یان كەسێ كه كوردپەروەر بێ واته ئەویندار و حەزلێكەر و خۆشویستەری كورده و خۆشی دەوێ و دەیپارێزێ و له كاتی پێویستیشدا به شێوەیەكی گونجاو باسی لێوه دەكا و به خەڵكیشی دە‌ناسێنێ و ...
كەوا بێ هەر بەو پێیه كەسێ كه (زانستپەروەر) بێ حەزلێكەر و ئەڤینداری زانستە و هەوڵیش دەدا فێری بێ و بە خەڵكیشی بناسێنێ. بۆیە دەستخۆشی له (زانستپەروەرانی كورد) دەكەم كه ناوەكەیان پڕ به پێسته و لەگە‌ڵ ئامانج و مەبەستەكەیان زۆر جوان دێتەوه.

2. ئەوانەی بە شێوەیەكی زانستانه و ئەكادیمیانه لەگەڵ فەرهەنگ و وەرگێڕان و فەرهەنگنووسی كار دەكەن زۆر باش دەزانن كه له نێوان (وشه) و (زاراوە) جیاوازی هەیه. وشەیەكی وەكوو (wall) ‌ واژ‌‌ەیەكە كه له هەموو زمانێكدا هەیه و له كاتی وەرگێڕانی ئەو وشەیه بێ سێ و دوولێكردن ئێمه به كوردی دەنووسین (دیوار). هەروەها وشەیەكی وەكوو (كلیك) وشەیەكی زۆر سادەیه كه لەهەر زمانێكدا بەرانبەرێكی هەیه و دەنگی قرچه و كرته و سووتانی دار و حیلەی ئەسپ و هاژەی با و شنەی شەماڵ و خشەی گەڵا و خوڕە و شڵپەی ئاو و هتد لە هەر زمانێكدا وشەی تایبەتمەندی خۆی هەیه و دەبێ وەكوو زمانەكه بنووسرێ. وشەی (كلیك) زاراوەیەكی تایبەتمەند نییه و لەم زمانانه بەو دەنگەی كه له كرتەكردن و قرچەكردنی شتێك هەڵ دێت دەوترێ (كلیك). ڕەنگه له كوردی ئێمە هەندێ وشەمان بەرانبەر بەو دەنگه هەبێ بەڵام (كرته) یەكێك له بەرانبەره جوانەكانه.

3. بۆ ئەوانەی له داتاشین و دانانی زاراوەی نوێ دەترسن دەبێ بڵێم هیچ زمانێك بە‌بێ داتاشین و دانانی زاراوەی نوێ گەشه ناكا. ئەگەر له زانستی terminology (زاراوەسازی، زاراوەزانی ـ علم المصطلح، المصطلحیه) تۆزێ ئاگادار بن دەزانن كه داتاشین بەشێكه له ڕێبازەكانی دانان و پێكهێنانی زاراوەی زانستی. دیاره ئەم باسه زۆر دوورودرێژه و لێره ناكرێ باسی بكرێ بەڵام خراپ نییه ئاماژەیەك بكەمه ڕێبازەكان (اسالیب)ی دانان و پێكهێنانی زاراوەی زانستیی كوردی:

1. ڕێبازی ئاوەڵواتا (المجاز).
2. ڕێبازی وەرگرتن یان كورداندن (الاستعاره).
3. ڕێبازی وەرگێڕان (الترجمە).
4. ڕێبازی داتاشین (النحت) و بێژه یەکەمییەكان.
5. ڕێبازی داڕشتن (الشتقاق).
6. ڕێبازی لێكدان (التركیب).
7. ڕێبازی زڕەڕێژه (القیاس).

وەك وتم، فەرهە‌نگنووسی و دانانی زاراوه، زانستێكی قووڵ و تایبەتمەنده و گەر چوویته ناو دەریای ئەو زانستەوه دەبینی هەر دەم پەنا بۆ ڕێبازێك دەبەی، چ باشتر له پێشدا فێری بین و بیناسین و پاشان ڕەخنەی لێ بگرین.

4. هەروەها بڵێم كه (زانستپەروەرانی كورد) لە پڕۆژەی فەرهەنگەكەدا كۆمەڵێ خاڵ ڕەچاو دەكا. بۆ نموونه ئەو زاراوانەی كه خۆیان بە دەستەوه نادەن بۆ وەرگێڕان، وەك خۆیان دەمێننەوه. سەیر دەكرێ بزانرێ نەتەوەكانی تر ‌وشە یان زاراوەیەكی تایبەتمەندی وەرگێڕاوه یان نە و ئەگەر ئا چۆن؟ هەروەها له ڕەگ و بناوانی زاراوەكه دەكۆلدرێتەوه و مەبەستەكەشی شی دەكرێتەوه و پاشان به پڕانیی ئەندامانی پڕۆژەكه بڕیاری لەسەر دەدرێ و هەڵدەبژێردرێ. (زانستپەروەرانی كورد) بۆ كارەكانی و بەتایبەت بۆ فەرهەنگەكه شەونخوونی زۆری كێشاوه و زۆر زۆر له كاتی ئازاد و پشووی خۆیانیان تەرخان كردووه بۆ ئەو مەبەسته و شانازیشی پێوە دەكەن.
ئەو كەسانەی وا ئەوەنده دەتوانن لەسەر وشەیەك باس بكەن با بفەرموون بێن بۆ لای (زانستپەروەرانی كورد) و ببن به هاوكاریان و به پێشنیاری گونجاو كارەكانیان دەوڵەمەندتر بكەن.
ئەوانەی وا تەنها به زمانی ئینگلیزی ڕاهاتوون با بزانن كه له دنیادا گەلان و زمانی تریش زۆر هەیه كه شانازی به خۆیان و زمانەكەیان دەكەن و ئەم شانازییه نەك ڕەگەزپەر‌ستی، بەڵكوو هەستی هاوشانبوون و خۆ بەكەم‌نەزانینه كه دەبێته هۆی برایی و تەبایی لەگەڵ گەلەكانی تر. ئەڵمانی و سویدییەكانیش زانست به زمانی خۆیان دەخوێنن و فەرهەنگستانی تایبەتیان هەیه بۆ دانان و وەرگێڕانی زاراوه زانستییەكان.

سوپاس بۆ هەمووتان كه تێبینیتان لەسەر شتەكان هەبووە. وەرن با دەست لەناو دەستی یەك بنێین و كارێكی مەزنتر پێشكەش به گەلە چەوساوەكەمان بكەین، دنیا گۆڕاوه، بۆ ئەوەی كورد بچێته پێشەوه با زانست فێر بین و فێر كەین، چونكوو به زانست بە‌هێزین!

سلاو...

رۆژێك باسم كرد له پالتالك، وا بزانم له ژووری زانستپەروەران بوو.
وتم كلیك یان كلك مانای پەنجه ئەگەیەنێ. بۆ نموونه كلكەوانه، یانی چتێك كه ئەیكەیته پەنجه. ئەگەر بێژین ملەوانه، چتێكه كه ئەیكەیته مل. (گەردن).

كلكەوانه رستەیەكی كوردی یه. كلكە وان ه. واته كلك بەند ه. واته به پەنجەوه بەنده. (واتا به پەنجەوه نووساوه).
ئەگەر كلك كوردی بێت، باشتره هەر كلیك به كار بەین بۆ كرته (بەڵام هیچ جۆر چركه یان كرته ناشیرین نییه.)

هاوكات پێمخۆشه بۆ لینك لكان بەكار بەین. بۆ؟ - بۆ ئەوەی وشەكان له یەكتر زۆر نزیكن و ماناكەیشیان نزیكن. بۆ وێنه:‌ له زۆر سایتی كوردی نوسراوه گرێدان. ماناكەی زۆۆۆۆۆۆۆر جوانه، بەلام وشەكان له یەك ناچن. ئەمه ئەگەر لكان زۆر به جوانی له لینك ئەچێت. ئەگەر به مانا و به شێوه هەردوو وشه له یەكتر چوون رەحەتتر بۆمان هەزم و تەلەفوز ئەكرێت. به كاربردن و هاڵی بوونیشی زۆر ئاسان ئەبێت.

(فارسەكان تازه خەریكن زمانی فارسی له عەرەبی پاك بكەنەوه. منیش له دڵی خۆما وتم، خۆ زمانی فارسی ئیفلیج ئەبێت ئەگەر ئەرەبی لێ دەركەن. :) بەس خۆمان شوكرانه زمانمان ئیفلیج نابێت ئەگەر وشەكانی عەرەبی و فارسی و توركی لێدەركەین. )

رێزی زۆر بۆ تۆ...
پەروێز

كاك دیاكۆ من ئێستاش ناچێته مێشكمەوە كە زانست چۆن پەروەردە د‌ەكرێ؟! دیومانه زانست پەرەی پێ بدرێ و گەشه بكا، بەڵام ئایا "علم" پەروەردە دەكرێ؟ دەكرێ بۆ زانیاری هاومانای ئەو واتایه "زانستپەروەر" بە زمانیكی دیكە بنووسن، بزانین مەبەست چیه؟ وشەی پەروەر پێش ئەوەش كە گیو موكوریانی له دایك بی هەبوو و شیش كراو‌ەتەوە. بەڵام زانستەكە سەری لە پەروەرەكە "پەروەر"ە شێواندووه. زاناپەروەر دەگونجی، بەڵام "تركیب"ی ئەم دوو وشە لە لایەن رێزمانیەوە دروست نیه. فەرەنگیش بە تەنیا كاری یەك كەس نیە و فەرهەنگی كوردستانیش دیارە باشە بەڵام هەر بەو جۆرەی كه ل پێرستی فەرهەنگە كهدا هاتووە، تەنیا سی كتیب ناویان هاتوو، ئەویش نەك وەك سەرچاوە، بەڵكوو لە تەنیشت كارەكانی پێشووی داهێنەریەوە هاتوون، كەوابێ ئەو جورە فەرهەنگانەش هێندە چڕ و پـڕ نین.
دستت خۆش بێ و زێمەت و تێكۆشانت جێگای رێزن. سەركە وتوو بی. له سوێدیش دا هەموو ساڵێك لیستەیەك لەو وشە نوێیانه لە لایەن "فەرهەنگستانی‌ زمانی سوێد" له ‌چاپ دەدرێ و هەركەسیش بۆی هەیە وشەیان بۆ بنێرێ. داخەكەم مشكلەی ئێمە نەبوونی وڵاتە و هەبوونی فەرهەنگستانێكی ئاكادمیكی زمانەوانیە.

سلاو...

رۆژێك باسم كرد له پالتالك، وا بزانم له ژووری زانستپەروەران بوو.
وتم كلیك یان كلك مانای پەنجه ئەگەیەنێ. بۆ نموونه كلكەوانه، یانی چتێك كه ئەیكەیته پەنجه. ئەگەر بێژین ملەوانه، چتێكه كه ئەیكەیته مل. (گەردن).

كلكەوانه رستەیەكی كوردی یه. كلكە وان ه. واته كلك بەند ه. واته به پەنجەوه بەنده. (واتا به پەنجەوه نووساوه).
ئەگەر كلك كوردی بێت، باشتره هەر كلیك به كار بەین بۆ كرته (بەڵام هیچ جۆر چركه یان كرته ناشیرین نییه.)

هاوكات پێمخۆشه بۆ لینك لكان بەكار بەین. بۆ؟ - بۆ ئەوەی وشەكان له یەكتر زۆر نزیكن و ماناكەیشیان نزیكن. بۆ وێنه:‌ له زۆر سایتی كوردی نوسراوه گرێدان. ماناكەی زۆۆۆۆۆۆۆر جوانه، بەلام وشەكان له یەك ناچن. ئەمه ئەگەر لكان زۆر به جوانی له لینك ئەچێت. ئەگەر به مانا و به شێوه هەردوو وشه له یەكتر چوون رەحەتتر بۆمان هەزم و تەلەفوز ئەكرێت. به كاربردن و هاڵی بوونیشی زۆر ئاسان ئەبێت.

(فارسەكان تازه خەریكن زمانی فارسی له عەرەبی پاك بكەنەوه. منیش له دڵی خۆما وتم، خۆ زمانی فارسی ئیفلیج ئەبێت ئەگەر ئەرەبی لێ دەركەن. :) بەس خۆمان شوكرانه زمانمان ئیفلیج نابێت ئەگەر وشەكانی عەرەبی و فارسی و توركی لێدەركەین. )

رێزی زۆر بۆ تۆ...
پەروێز

كاك دیاكۆ،
هیوادارم كه ئەم ڕستانەی خوارەوەم بخوێنیتەوه، چونكه وادەرئەكەوێت كه پەیامەكانی پێشوت بەباشی نەخوێندبێتەوه.

1- من دژ بەكوردی كردن و پێشخستنی زمانی كوردی نیم و زۆرم پێخۆشه كه چاككاریی و دەوڵەمەند بكرێت.
2- ووشەی "زانست پەروەر" لەو سایتەی ئێوه ڕاسته كه واتای "كەسێكی زانست خواز" دەدات و كێشەم نیه لەگەڵ ئەوەدا.
3- ڕێزمانی كوردیم، ئەوەی كه هەیه، هەمووی خوێندووه و گومانم نیه كه ئەوانەی كه فەرهەنگی "ز كورد" یان نووسیوه كێشەیان هەیه لەگەڵ ڕێزمانی كوردیدا.

من چەند ووشەیەكم به نموونه هێنایەوه لەم باسەدا و وادیاره كه یەكجاری تر دووبارەی ئەكەمەوه لێرەدا.

"ئاگرەدیوار" پێكهاتووه له ئاگر، ه ، دیوار. كه لەئینگلیزییەكەیەوه، بەڕاستەوخۆ یان بەناڕاستەوخۆ، وەرگێڕڕاوەته زمانی كوردی. واته ووشەیەك نیه كه پێش ئەو وەرگێڕانه هەبووبێت، مەبە‌ستم ئاگرودیوار نیه، بەڵكو "ئاگرەدیوار" ـــه. بەهۆی ئەو "ه" یەوه واتای كوردی ئەمه ئەبێته "دیوارێكی ئاگریین"، نمونەی زۆر هەیه له كوردیدا وەك: "كەڵەپیاو" كه له كەڵ، ه، پیاو پێكهاتووه، نموونەیەكی تر: "بێوەژن" كەله بێو، ه، ژن پێكهاتووه.

ووشەی FireWall دیوارێكی ئاگرین ناگرێتەوه، بەڵكو دیوارێك كه ڕێگه له ئاگر بگرێت. وه ئەوەش بزانه كه ئینگلیزی بێ له تەكنەلۆجیای FireWall خۆی ووشەی FireWall ی هەیه، ئەو دیوارەیه كه دروستئەكرێت لەبەردەم ئاگردا بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونەوەی.

ئەبێت بۆ كورد هەوڵنەیات كه ووشەیەكی ڕەسەنی كوردی دانێت لەبری ووشەیەك كه نەك هەربوونی نەبێت بەڵكو هیچ واتایەكی بەسوودیشی نەبێت.

خۆ ووشەی زۆر هەیه كه نزیك بێت له كاری FireWall و ئەتوانرا دابنرایه، وەك "بێژنگ"، FireWall جۆرێك لەكاری بێژنگ دەكات و ووشەیەكیشه كه بوونی هەیه لەكوردیدا، هەروەك چۆن FireWall خودی خۆی بوونی هەیه له ئینگلیزیدا.

كاك دیاكۆ، تۆ هەرگیز وابیرمەكەرەوه كه كەسێكی وەك من كوردیی پەروەر نەبێت و حاشا لەكوردیی بوونی بكات! لەسەر زمان و كوردایەتی له سلێمانی و بە‌غدادیش تووشی چەندەها كێشە بووم كاتی خۆی.

هەروەك باسم كرد، ئایا بەكوردی كردنی ئێمه بۆ زاراوەی تەكنیكی هەوڵدانمانه بۆ ئاسانكردنی ئەو زاراوانه یان كوردایەتیه؟ بۆ كوردایەتی ببێته دواخستن و چەواشەكردنی ئێمه له زانستدا؟ ئەبێت بۆ "كۆدهەڵوەشێنەر" سەر لە كوردێك تێك بدات و وا بزانێت "كەود" هەڵئەوەشێنێت و له كاتێكدا كه ئەمه هەڵەیه؟!

كاك دیاكۆ،
بەڕاستی من جوان تێنەگەیشتم كه مەبەستت "ووشه" ناڕاسته و ئەبێت "وشه" بێت! من ئەمه بەهەڵەی ڕێزمان نازانم گەر كەسێك بنوسێت "وشه" یان "ووشه". ئەمە تەنها چۆنێتی نوسینی هەمان ووشەن به دوو سپێڵی جیاواز و هەردووكیان بۆ من ڕاستن.

پاشان، "كوردی" خۆی كۆتاییەكەی "ی" و كاتێك كه "یه" ی ئەچێتەسەر ئەبێته "كوردی یه، كوردییه". هەرچەنده ئەوه زۆر گرنگ نیه بەلامەوه.

كاتێك كه "ئاگرەدیوار" ئەكەیتەوه به ئینگلیزی ئەبێته a wall of fire نەك Firewall! "دیوارێكی ئاگرین" جیاوازه لەگەڵ "دیوارێك كه بەرگری له ئاگر بكات".

من تەنها ووتم كه واتای "بێژنگ" نزیكتره و ڕاستتره له "دیوارێكی ئاگریین" بەڵام من مەبەستم نەبوو لەوەی "بێژنگ" ببێته ووشەیەكی تەكنیكیی!

جیاوازیەكی زۆر گەوره هەیه له نێوان ڕێزمانی ئینگلیزی و ڕێزمانی كوردی، بەئینگلیزی ئەتوانیت بڵێیت، بۆ نمونه: "Far end " بەڵام بەكوردی ناتوانیت بڵێیت "دوور كۆتایی"! Far end بەكوردی ئەبێته "كۆتاییەكی دوور"، هەمان شت بۆ Firewall ئەزیزم.

هەوەڵ بۆ كاك دیاكۆ
بەڕێز گیان دەزانم ئێوەش ئەگەر ناوتان "زانا پەروەوەر" بووایه، دەبوو. بەڵام ئەوەی زانستپەرەران له "كوردستان پەرەر" دەچێ نەک "كوردپەروەر. هیوادارم ئێستا له مەبەست من تێگەیشتبی.

بۆ پەرویز:
پەرویز گیان! ئێمه هێشتا لە كێشەی وشەی زانستی نەبووینەتەوە بۆ باسی "دیساین" دەكەی
.
بۆ ئاگاداریت من بەشی هەرە باشی گرافیكم بە دیساینیشەوە تەواو كردووە، دەزانم راەنگ و روویەكی دیكە بە رازاندنەوەی لاپەڕەكان دەدا. ئێستاش لە 24 كاتژمێرەكەدا نزیك 15 كاتژمیری خەریكی نووسین و وەرگێرانم به زمانی شیرینی كوردی. بەڵام بۆ من لێرەدا مەبەست نێوەڕوكە نەك دیساین، دیساین لێرەدا تەنیا 10% گرینگی بۆ من هەیە ئەویش ئەگەر دەوری هەبێ.

ـ پ‌رویز گیان دیاره لێرەدا نووسینەكانمان لاپەڕهی تێناچێ‌. بەڵام 1010101ی تێدەچێ خۆ یەكجار به خۆڕایش نیە. پێم وابێ لە‌بەر ئەوە‌ وادەزانی بەخۆڕایی یە بۆیە‌ 2 جار بابەتەكەت ناردووە، یان لەبەر دیساینەكەیەتی؟

پێشنیارەكەت به سەر سەر و چاو. بەڵام بە شەرتێك كە‌ تۆش بە قسەی من بكەی و ناوەكەی خۆت بە هەڵه مەنووسە، دیساین ناوەكەت هەڵەیە. بە كوردی "پەرویزه".هاهاها. لە باسە سەرەكیەكە لامان داوە ها، ئەوا جارێكی تریش پێیان وتووین. بەڵام باسەكە لە‌ بنچینەدا ریزمانی یە. باسەكەش لە سادەو ساكار دەچێ و هەركەس پێی دەوێرێ. دەنا هەر لەم سەكۆیەدا پێش 10 رۆژ من پرسیاریكم كردووه، تاكوو ئێستا كەس وەڵامی نەداومەتەوە!
‌‌
ـ له بەر تۆ له هیچ و خۆڕایی نووسینەكەم كرد به 5 بڕگەو دوو "ـ". سەركەوتوو بی.‌‌

:) كاك حامید گیان، مەسەلەیەكی كوردی هەیە (نەڵێی فارسییه) ئەڵێ:‌ چی كەچەڵ حەسەن، چی حەسەن كەچەڵ.
یانی یارۆ حەوڵای ناو بێت یان عەوڵا فەرق ناكا. بۆ، له بەر ئەوه هیچكامیان كوردی نین. پەروێزیش كوردی نییه. من ئەمتوانی پەرڤیزم ناو با. زۆر كوردی عێراق بانگیان ئەگردم به پەروێز. وه هەر حاڵ ئەوەی تۆیش دروسته، بەڵام به داخەوه هیچیان كوردی نییه. بەس له بەر ئەوەی كه فارسەكان ێ‌یان نییه، ئەتوانم بێژم پەروێز زیاتر كوردی یه. چوونكه لانی كەم یەك پیتی رەسەنی كوردی پێ زیاد ئەبێ. بەو شێوه ئەتوانین بڵێین ئەو ناوه تەلەفوزەكەی كوردی یه.

شیكردنەوەیەك بۆ زماندۆستان... له سەر كلك یان پەنجه "پەنجەكانی دەست"
پێشتر باسمان كرد كه كلكەوانه مانای "پەنجەوانه" واته پەنجەبەند ئەدا. كەس درێخی و یان ئینكاری له ئەو شیكردنه نەبوو.
جوان سرنج بده:
پەنجه هەم وشەیەكه و هەم رستەیەكی زۆر كوردی یه. یانی 5 دانه یه. "دەس"یش زۆر كوردییه و یانی ده دانەیه. فارسەكان ئەڵێن دە هەست. بەڵام كوردەكان ئەڵێن ده هەس. یانی دەیه. كەوا بوو دوو پەنجه دەبوا د‌ه "قامك" با. هاوكات دوو پەنجه دەبوا هەڕدوو "دەست" با.
داخم چەنده حاڵین. من به شێوەی ماتەماتیك بۆتان شیتر ئەكەمەوه. :) تكایه سرنج بدە:
5 + 5 = 10 یانی دوو پەنج‌ دەس. واته دوو پەنج دەیه. بەڵام ئەمرۆ یەك دەست پەنج قامكه، هەر چەند دەبوا یەك دەس ده دانه قامك با. چوونكه ئێمه ئەڵێین دەس، (یانی ئەڵێین دەیه) هاوكات دەستێك ده قامكی پێوه نییه. بۆیه ئەتوانێ دروستتر بێت ئەگەر دەس مانای هەردوو دەس بگەیەنێ. یانی دەس دەبوا هەردوو دەست با. هاوكات پەنجه دەبوا دەستێك با. چوونكه هەر "دەستێك" پەنج قامكی پیوەیه. وه دوو پەنجه دەبوا هەردوو دەست با. چوونكه وەكو باسمان كرد:‌ دوو پنج = واته 5 + 5 ده قامك ئەكات وه هەردوو دەست 10 قامكی پێوەیه. بۆیه پەنجه ئەشێ دەست بێت و دوو پەنجه هەردوو دەست بێت.

ئەگەر باش تێنەگەیشتووی ئەتوانی یەكجار یان دووجاری تر بیخوێنیتەوه... هیوادارم مەبەستم هاڵی بوو بی.

رێزی زۆر..
پەرویز ( له بەر دڵی تۆ كاك هامید:)